دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: کورتە باسێکی زەردەشتاێتی. به‌شی چوارهه‌م
ئەمشە سپەندەکان/ ئه‌مێشا سپێنتاکان Amesha Spentas و نه‌یاره‌کانیان
ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شت ، له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئامۆژگاری نوێ بوون بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤاێتی ، وه‌لێ کۆسمۆگۆنییهکهی هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای بیردۆزیی کۆنی ئافڕاندنی گه‌ردوون ، به‌واتای ” کۆسمۆگۆنیی cosmogony ” کۆنی هیندۆ ئێرانی هه‌ڵچندراوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه یه‌که‌م داواکاریی زه‌رده‌شت نزیکبوونه‌وه بووه له ئههورە مه‌زدا له رێگه‌ی ره‌وانه پیرۆزه‌که‌یه‌وه ” سپێنتا مه‌ینیو/ ره‌وانی باش ” که یه‌کێکه له شه‌ش نه‌مره پیرۆزه‌کانی خه‌ونی پێشتری . ئه‌و شه‌ش بوونه‌وه‌ره ئهبستڕاکته ئاسمانیانه ” ئه‌مێشا سپێنتا / ئه‌مشه سپه‌ند” ه کان له‌گه‌ڵ ئه‌هورا مه‌زدادا ، حهوتهوانهیهک پێکدێنن . هه‌ر شه‌ش سپێنتا هاوکاری ئههوران بۆ پاراستن و جوان راگرتنی حه‌وت ئافڕێندراوی مه‌زدا که گه‌ردوونی لێ پێکهێناوه . له گاتاکاندا ، ئه‌هورا مه‌زدا له‌گه‌ڵ ئه‌مشە سپێنتاکان دا تێکه‌ڵ بووه و زۆر جاریش وه‌ک باوکیان ده‌رده‌که‌وێ. مێری بۆیس ده‌ڵێ ، یه‌کێک له تێکسته په‌هله‌وییه‌کان ( ناوی تێکسته‌که‌ی نه‌بردووه … . نووسه‌ر ) ئافراندنیانی وه‌ک داگیرسانی مه‌شخه‌ڵێک لهمهشخهڵێکی دیکه‌وه به‌راورد کردووه ، به‌واتایه‌کی دیکه، هه‌موویان له مهزداوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه . له نزیک ئه‌و شه‌ش سپێنتایانهشهوهوه ، هێندێک میهره‌بانی ئاسمانی دیکه‌ش له‌گاتاکاندا ناویان هاتووه و به یهزاتا/ یهزاته/ یه‌زه‌د ناوبراون ، وه‌ک ”میتڕا Mithra ، ئاپام نهپات Apam Napat، سره‌وشه Sraosha، ئاشی Ashi و گیوش ورڤان Geush Urvan”. هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئهبستڕاکتیانه ، سه‌رچاوه‌یان ئه‌هورا مه‌زدایه و هه‌ریه‌که‌یان به‌پێی ئه‌و کاره‌ی پێی سپێردراوه ، هه‌وڵی به‌زاندنی به‌دکاری ده‌دا .
به‌لای زه‌رده‌شته‌وه دێوه‌کان ، وه‌ک خودی” ئهنگڕا / ئەنگڕە مه‌ینیو” له سروشته‌وه به‌دن و به‌دکاریان له‌ژیاندا هه‌ڵبژاردووه . زه‌رده‌شت ده‌فه‌رموێ ، دێوه‌کان ، ئێزدانی راست نین و نابێ بپه‌رسترێن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕن و پاڵ به مرۆڤه‌وه ده‌نێن بۆ روخاندن و وێرانکاری و خوێنڕژتن . یاسنهی . 3. 32. 1
وشه‌ی ” سپێنتا ” که زه‌رده‌شت به‌کاری هێناوه بۆ ئه‌هورا مه‌زدا و هه‌موو درووستکراوه‌کانی و دواتر له فارسی‌دا بووته ” ئه‌سپه‌ند و سپه‌ند ” یه‌کێکه له هه‌ره گرنگترین ئه‌و تێرمانه‌ی له ئامۆژگارییه‌کانیدا به‌کاری هێناو ه. هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێداوه ، له‌وه‌ده‌چێ مانای ” هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات یان هێز/ ده‌سه‌ڵاتدار ” بگرێته‌وه ، وه‌لێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک نا . سپێنتا ؛ ته‌نها ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که دلۆڤانه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌زدا هه‌یانه و بۆ یاریده‌دان به‌کاری دێنن . به‌ڵام به‌کارهێنانی زۆری وشه‌که لهئاینهکهدا ، مانا سه‌ره‌کییه‌که‌ی له‌ده‌ستداوه و مانای پیرۆزی به‌به‌رداکردووه ، بۆیه سکۆڵاره بیانییه‌کان له‌بریتی” ئه‌مێشا سپێنتا ” زیاتر زاراوه‌ی ” هۆڵی ئیممۆرتهڵ Holy immortal به‌واتای، نه‌مری پیرۆز ” به‌کاردێنن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زاراوه‌ی ئه‌مێشا سپێنتا ، ده‌شێ بۆ هه‌رکام له ده‌سه‌ڵاته دروستکراوه ئاسمانییه‌کانی مه‌زدا به‌کار بهێنری ، وه‌لێ به‌تایبه‌تی بۆ شه‌ش درهوشهدارهکهی خه‌ونی زه‌رده‌شت به‌کارهاتوون ، ئه‌وانی دیکه به ” یهزاتا / یهزاته/ یه‌زه‌ته Yazata” ناوبراون . فیلۆسۆفیا‌ی شه‌ش نه‌مره پیرۆزه‌که بنچینه‌ی ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شتن و کاریگه‌رن له‌سه‌ر له‌قاڵبدانی سپیریت/ بڕوای ئاینی و ویژدان و ” نه‌ریت ” ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌رانه هه‌ریه‌که‌یان خه‌سڵه‌تێکی خودی مه‌زدایه . بۆ زه‌رده‌شت و هه‌موو که‌سێکی دیکه‌ش، ئه‌و نه‌مره‌ی رێنمایی گه‌یشتن به نه‌مره‌کانی دیکه ده‌کا ، ” وههوو مانا / بیری باش” ه یه و نزیکترین هاوپه‌یمانی ” ئاشا / ئه‌شه وههیشته Asha Vahishta ” یه ئه‌مێشا سپێنتاکان ” نه‌مره پیرۆزه‌کان ”، هه‌روه‌ک له‌پێشڕا باسمان کرد ، بریتین له شه‌ش سپێنتا که ده‌وره‌ی ئه‌هورا مه‌زدایان داوه ، شاره‌زایان هه‌ریه‌که‌یان به خه‌سڵه‌تێکی ئاهوورا مه‌زدا ده‌زانن ، وه‌لێ به بڕوای من ، جگه له‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان روویه‌کی جوانی ئه‌هورا مه‌زدایه، به‌تێكڕایی و پێکه‌وه ئاماژه‌ش بۆ سیستێمێکی به‌ڕێوه‌بردن ”حوکمڕانی” ده‌که‌ن ، وه‌ک ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران که هه‌ریه‌که و کار و پۆستی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و هه‌مووشیان هاریکاری یه‌کدی ده‌که‌ن چونکه ئامانجیان یه‌که و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێکه .
بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — کورتە باسێکی زەردەشتاێتی