Xoshawisti-5

سلام سعید : باڵــــــــــــوێزی خەم

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 
بریارم دا ببمە باڵوێزی خەم
لە وڵاتی خەمستانی ژنێك
شەختەی بیری کۆمەڵگا
لێی سەندم
لورەی گورگێ رفاندی
سروشتی رەوشی چوار دیوار
بەندی کرد لێم
کۆمەڵگایەك یاساکانی بۆمن بوە شەختە
جەستەی تەزاندم و
نەشم توانی
بە هەواڵێ جەستەم رەوشەن کەم
گەرم دابێم بێ حەوسەڵە یی توردەم
من ئیستا باڵوێزی
ئەندێشەکانی ئەوم لەگەڵ ووشە
بێ پەساپۆرت گوزەر ئەکەم بۆ
ئەو کیشوەرە ساردەی ئەو
لە هەواڵی ئەپرسم
ئەو دەنگانەی دوێنێ
چاوەکانیان ترساندم
پێیان ئەڵێم
من زەمەنێك لە خەمی ئەدا بوم
من زەمەنێك هەرزەیی تە مەنێك
لێی وون کردم
بێ ئاگا لەفرمێسکە کانمان
لە خەندەی ئەوانمان ئەروانی
من ئیستا پریاسکە یەکم
گرێ کۆێرەکان هەموو واز ئەکەم
خەمەکان ئەچنم وەك ملوانکە
بەسنگی ئەو رۆژانەیدا ئەکەم
کە وون بوو
وون — وون — وون
لەهەموو هزرەکانی عەشقم وون
لە ووشەکانی رووحم
ئەو خەمێکی نوستو بوو
لای من — هەواڵێکی کپ و دەنگێکی خەفەبوو لەترس
ئەمرۆ ئەبمە باڵوێزی عەشقی ئەو
خەمی ئەو — باخچەی ئەو —
گەرچی پیری دەستم ئەگرێ
کویستانی سەرم
بە هەرزەیم خەنی ئەبێ
دونیا — باخچە — پاساریەکان
عیشق تەمەنیی نیە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت