seyr

سەلام سەعید : ژیــــــــــــــــــــان .

Avatar photo

ژیان بەهەموو کوچەکانی نائومێدی
ئاشنای کردم
بۆیە ئازارەکانی جەستەم موتوربەن
لەهەموو ئەوساتانەی گریان
ڕایان ئەژەنێ
لەو خەمانەی ڕۆژێ بەدوی ناندا
وێڵ و ڕۆژێ ترس ئاوقای بوە
من منداڵی نێو کۆڵانە ژەنگ گرتوەکانی
شاربووم ئاشنا بەدەستە زبرەکانی
باوکم نزێك لەفرمێسکە گەرمەکانی
دایکم – قەدەری من وابوو
دەبێ هاورێی منداڵە چەقۆ کێشەکان بم
لەکوچە تاریکە کاندا گەمەبکەم
هاوسێکانمان هندكیان خانم رەنج
کێش و هندێکی سۆزانی
کێشەی نان هەموان ئەکات
بەهاوسێ
نان ئەو خەمەی هندێ بۆی ئەمرێ
هندێ ناموسی پێ ئەفرۆشێ
هندێ ئەئ کاتە ئامرازی جەنگەکانی