خدر زوحاك : چاكسازیی سیاسیانەیان پیرۆزکردنی کەسایەتیەکان .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
یەکێك لەکێشه دیارەکانی کۆمەڵگای کوردی کێشەی پیرۆزکردنی مرۆڤەکانه بەتایبەت سەرکردەو شێخ و ئاغاو بەگلەر و … هتد . که دیاره ئەو کێشەیه بەشێکه له عەقڵیەتی شوانکارەی و خێڵەکیانەی کۆمەڵگاو تاکی کورد ، که تائێستا نەتوانراوه خۆی لەو جۆره عەقڵیەت و تێڕوانینه ڕزگاربکات ، بەجۆرێك کاریگەریی کردۆته سەر تاکی کورد ، کەوا ناتوانێت بێ ئەو پیرۆزکردنه حیزبایەتی یان سیاسەت و تەنانەت ژیانی نێوخێڵ و عەشرەتەکەشی بەسەر ببات .
له ئێستادا سەرکردەکانی کورد واپێناسه ئەکرێن کەوا ، ئەوانن هەموو پیرۆزیەکان و ئەبێت هەموو تاکێکی کورد خۆی بەقەرزاری ئەو سەرکرده کوردانه بزانێت و ، باس لێوەکردنیان هێڵی سووره و بەشێکه لەو حەرامەی که نزیکه پیاوان تەڵاقیان پێی بکەوێت ، هەر ئەو تێڕوانینه شوانکارەییه خێڵەکیانەیه وایکردووه ئەبێت بۆ چاكسازی و پاكسازی نێو حیزبەکانیش لو پەڕی راستەوه تا ئەو پەڕی چەپ ، پیاوێکی ناوداریان تفەنگ چیەك و پیاوکوژێکی باش سەرکردایەتی بکات ، گرنگ نیه ئەو پیاوەیان ئەو سەرکردەیه چی ئەزانێت و چی پێیه ، تاچەند لەگەڵ ئەو گۆرانکاری و چاكسازیەیه دایه . گرنگ ئەوەیه که ئەو ناسنامەیه ئەتوانێت جەماوەر لەخۆی کۆبکاتەوەو ژمارەی ئەندامان و لایەنگران زیادبکات ، بەجۆرێك لەو کۆمەڵگای کوردەواریەدا بەدەیان پیاوی زاناو داناو بەتوانامان هەیه له هەموو ڕووەکانەوه چ لەبواری زانستی سیاسییان فەلسەفی یان ئابوری و کۆمەڵایەتی و … هتد . لەگەڵ ئەمەشدا ئەبێت له دیوەخانی پیاو ماقوولان و سەرکرده تفەنگ له شان و شێخ و ئاغاو بەگلەرەکاندا چای بگێڕیت و گوێ بگرێت . یان لەدوای ئەوسەرەك خێڵانەوه بڕۆن که له ئێستادا سیاسی و دەمراستی کوردن . بێگومانیش لەکۆنیش دا هەر بەم شێوەیه بووه هەر ئەمەشه وای کردووه که کورد نەبێته خاوەنی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی ، بەتایبەت ئەو سەرکرده کوردانه هەرکات کار گەیشتبێته ئەوەی هه ڕەشەی کورسی و دەسەڵاته ناوچەییەکەیان لێ ئەکرێت ئەوا نەتەوەیان کردووه بەقوربانی ئەو کورسی و دەسەڵاته .
زۆر جاران که جیابوونه وه و له به ریه ك ترازاندن له نێو حیزبه کاندا ڕوویداوه ئه وابه بێ سێ و دوو به سه رکردایه تی پیاوێکی به ناوبانگی و سه ره ك خێڵێك یان پیاوێکی تفه نگ چی و پیاوکوژ بووه ،هیچ کات ڕۆشنبیری کورد نه یتوانیوه ئه و ڕۆڵه بگێڕێت ئه مه ش به شێك بووه له ره وشی سیاسی هه رله به رئه وه شه که له لای کورد سیاسه ت هونه ری ئه کرێ ببێت بووه یان به عه ره بیه که ی السیاسه فن المکن پێناسه کراوه یان واباس کراوه ،چونکه سیاسه ت له دیوه خانه کان دا داڕێژراوه ،چ له کۆن و چ له ئێستادا .
لەو کاتەی که نەوشیروان مستەفا له یەکێتی جیابۆوه که دیاره یەکێك له هۆکارەکانی سەرکەوتنی نەوشیروان توندڕەوی و پیاوکوژیەکه ی بوو نەك زانست و تێڕوانینه سیاسی و فەلسەفیەکانی بۆ داهاتووی نەتەوەی کورد ، هەرئەمەش وایکرد لەماوەیەکی کەمدا نەوشیروان و رەوتەکەی که خودی کاکه نەوەش نازانێ چ جۆره تێڕوانینێکی هەیه ئاوا بەم شێوەیه پێش بکەوێت ، کارگەیشته ئەوەی که مەلا کرێکارێکی تیرۆریست و تاوانبار بەخوێنی شەهیدانی خێڵی حمه ، بانگەواز بۆ لیستەکەی نەوشیروان بکات و بڵێت من تا هەشت ساڵی تریش دەنگ ئەدەم به گۆڕان ، که دیاره ئه و بانگەوازەی مه لاکرێکار لەبەر ئەو ئیسلامیانه بوو که له ئێستادا له ناوگۆراندا بوونه کاربه ده ست و ریش سپی گۆڕین و به دل کردنەکەی کاکه نەوه .
به بڕوای من زوو گه شه سه ندنی ره وته جیابۆوه که ی نه وشیروان په یوه ندی هه بوو به و پیرۆزکردنه وه که وا له عه قڵیه تی تاکی کورددا هه یه ،به هه مان شێوه ش حیزبه کانی تری ساحه ی سیاسی ،له ئێستادا باشتر ئه و پیرۆزکردنه به دیارئه که وێت که کاتی هه ڵبژاردنی ئه نجومه نی پارێزگاکان و په رله مانی عراقه .
باشتر وایه له ئێستادا باس له و چاك سازی و پاك سازیه بکه ین که هه ریه ك له ئێمه ئه مانه وێت بیکه ین له نێو ده زگاکانی حیز ب و دواتریش ده زگا کانی حکومه ت ،ئایه ئێمه ش به هه مان شێوه پێویستمان به یه کێك له و سه رۆك خێڵانه یان تفه نگ چی و پیاوکوژ و پیاوه پیرۆزانه هه یه تا بیان که ین به باوك و براو ڕێبه رو سه رکرده مان و خه ونه کانی خۆمانیان بخه ینه ژێر پێ یان یان ئێمه خۆمان ئه و ئاماده یه مان تێدایه ئه و چاك سازیه بکه ین و به بێ ئه وه ی که س پیرۆزبکه ین تاڕاده ی په رستن .
ئه گه ر ئێمه نیازمانه به راستی چاك سازی نێو حیزبێك بکه ین که به خوێنی خۆمان دروستمان کردووه و گه شه مان پێی داوه و له ئێستادا له لایه ن چه ندکه سێکه وه ئه و حیزبه کراوه ته کۆمپانیایه کی په یداکردنی دۆلاروده زگایه کی چاوزه ق کردنه وه و هه ڕه شه و ده رکردن و چه ندئاغائاساو به گزاده و کوێخایه ك به ڕێوه ی ئه به ن و له سه ر دابه شکردن و گیرفان پڕکردن و به هێزکردنی ده سه ڵاتی زیاتر به شه ڕدێن و ئه یانه وێت ئێمه ش لایه نگیریان بکه ین و ببینه پیاویان ،وه ك یاساوڵه کانی به رده م ماڵه کانیان چڵکاو به رماوه ی داوه ت و خوانه کانیان بخۆین و ده ستی نزاو پارانه وه به رزبکه ینه وه بۆ خواوه ند و دوعای خێر و به زیادبوونیان بۆ بکه ین ،ئه واباشتروایه له مرۆڤ بوونی خۆمان پاش گه زبینه وه ،وه ك زنجیره دراماکۆریه کان پێویسته بڕیاری شۆڕش کردنی کۆیله بوونمان بده ین و چیتر ئه و یاساوڵ بوون و پیرۆزکردنه ی خانه دانه کان و به گزاده و ئاغاکانمان قبوڵ نه که ین ،به پێچه وانه وه له ئێستادا کاتی ئه وه هاتووه که بڵێین ،ئه و مێژووه ڕه شه ی جاشایه تی و پاشایه تی سه دانی وه ك قاسم ئاغای کۆیه که به رپرسیاریه تی ئه نفال و جینۆسایدی کوردیان له ئه ستۆدایه و زۆرێك له و پیاوه پیرۆزانه یان خۆیان یان کۆیله کانیان ده ستیان سوره به خوێنی ئه و نه ته وه یه و هه رئه وانیش پیرۆزو خاوه نی هه موو پێناسه جوانه کانن ،له ئێستادا کاتی ئه وه هاتووه ئه و مێژووه به دناوانه ی دوێنێ جارێکی تر بنوسینه وه و بیان گێڕینه وه تاله و ڕێگایه وه هه موو تاوان باره کورده جاش و خۆفرۆشه کانی نێو خۆ، به سزای گه ڵ بگه یه نین ،کاتی ئه وه هاتووه پیرۆزکردنی سه رکرده و تفه نگ چی و پیاوکوژه کان بوه ستێنین ،هیچ یه ك له حیزب و سه رکرده پیاوه قاره مانه کان پیرۆز نین به پێچه وانه وه ئه وانه پیرۆزن که له پێناوی ئازادی دا دڵسۆزانه خوێنی خۆیان کرده دیاری و شاباشی سه رکه وتن ،ئه وانه ی هه موو ته مه نیان تێکۆشان به بێ پاداشت بۆ نه ته وه که یان ،نه ك ئه وانه ی له ڕۆژی له دایك بوونی منداڵه کانیان یان ژن هێنانی کورو به شوودانی کچه کانیان و ژن هێنانی دووه م و سێ هه می خۆیاندا به ملیۆنان په خشان و ته خشان ئه که ن ،له و کاته ی به هه زاران هه زار مرۆڤی کورد خاوه نی که مترین ماڤ و ڕێزی ئینسانی بوونیان نین .
که واته له وکاته ی باسی چاك سازی نێو حیزبه که مان ئه که ین ئه بێت ئه و راستی یه باش بزانین که ناکرێت ئیراده ی ئێمه له ژێر ده ستی ئه و براگه وره به گزاده و خانه دانانه دابێت که خۆیان به شێکن له و به رپرسیاریه تی گه نده ڵی و دزیکردنه ،ئه بێت ئه وه ش بزانین وه ك جۆن به شێك له دزو گه نده ڵه کان ،نمونه یان کۆنه پارێزگاره که ی سلێمانی کاك دانا له گه ڵ ڕه وتی سیاسیانه ی کاکه نه وه بوو ،زۆرێکی تریش له و گه نده ڵ و دزانه ی کۆنی یه کێتی که که س باسی دزی کردن و گه نده ڵیه کانیان ناکات ،هه رئاواش بۆ جاری دووه م و سی هه م به شێك له و دزو گه نده ڵانه ئه یانه وێت له گه ڵ ئه و ڕه وته دابڕۆن تابتوانن باشتر و چاکتر بره و به گه نده ڵی کردن و دزی یه کانیان بده ن نه ك به نیازی چاك سازی و پاك سازی ،به تایبه ت له و کاته ی ئێمه ئه مانه وێت ئه و دزانه به ده رنێین که وا یه کێتیان کردۆته کۆمپانیای په یداکردنی دۆلار .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە