خدر زوحاك : ئه نفال .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چوار دیوارو
کەلەپچەیەك
دەرپێیەکی سوور بوو بەخوێن
به هەزاران کەللە سەرو
پەنجەو دەستی قرتێنراو
گووندی ڕووخاو
شاری کاول
منارەو .. منبەری مزگەوتی چۆڵ
زەنگی بێ دەنگی کڵێسا
پەڕی بێ ووشه ی !
ئینجیل … قورئان
ناویان لێنان ؟ ووڵاتی کورد
یان کوردستان ؟
له چواردەوری ئەم ووڵاته
کۆمەڵ ….. کۆمەڵ
عەمام لەسەر
عەبا بەشان
دەستێ شمشێر
دەستەکەی تر
بڵێسەو ئاگری جەهەنەم
بەرەو غەزای ئەنفال ئەچوون ….!
ئەم غەزایه
بەدر نەبوو
ئوحود نەبوو
غەزای بانگی ئیسلام بوون و
ئەنفالی گەلی کورد بوو
پەڕی قورئان هەڵدرانەوه
ئەو ووشانەی ئاسەواریان هەر نەما بوو …
جارێکی تر نوسرانەوه
لەناو هەموو دێڕەکاندا
ئەم دێرەیان بۆم غەزایه کردە نیشان
کافره ئیسلامەکان
ئیسلامه کافرەکان
له ووڵاتی باپیرەدا … ئەنفال کران
کۆمە ڵ …… کۆمەڵ
عەمام لەسەر
عەبا بەشان
شمشێری تیژی غەزایان
بەخوێناوی له دەست دابوو
ڕیز بەستوو بوون بەرەو دیوان
بۆ دیداری خوا ئەچوون
وەرن مەڕۆن
بۆ کوێ ئەچن ؟؟؟؟؟؟؟
پەڕی سوتاوی قورئان و
منارەی مزگەوتەکان
وێنەی عیساو ئینجیلەکان
ئەو دێرانەی له غەزادا خوێنرانەوه
ئەو ووشانەی
له ژێر پێی جەندرمەدا توانەوه
به دیاری بۆ خوابران
هەر ئەم ڕۆژەش ئیمامەکان
ڕیز بەستوو بوون
لەبەر دەم خوا
خوا ئەمەی دی
دای بەسەر خۆی
گریا
خواگریا
به کوڵ گریا
به گوڕ گریا
بەسەر هەموو ووشەکانا
بەسەر هەموو لاشەکانا
سەر ئەنجام
له قوژبنێ تاریك تاریك
وەکو ڕوویان
تەرمەکانیان بەکۆمەڵ ناشت
لەو ڕۆژەوه هەتا ئێستا
هەموو شتێ هەربێ دەنگه
لەبری کێل
لەسەر هەموو گۆڕستانێ
بەسەر سەری مردووەکان
پەڕی سووتاوی قورئان و
زەنگی شکاوی مەسیح
کانەنیشان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت