دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: کورتە باسێکی زەردەشتاێتی. به‌شی پێنجهه‌م
ئافڕاندن ، بووندههیشن
چۆن ئه‌م گه‌ردوونه هاتۆته کایه‌وه ، یه‌کێکه له‌و پرسیاره گرنگانه‌ی هه‌تا ئێستا ، زانستیش وه‌ڵامێکی بنبه‌ست و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی پێ نییه . نوێترین لێکدانه‌وه‌ی زانست بۆ ئافڕاندنی گه‌ردوون ، تیۆری ” بیگ بانگ Big bang” ه به‌واتای ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره . بێ گومان تیۆرییه‌که چۆنیێتی و هۆکاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی شرۆڤه کردووه ، وه‌لێ لێره‌دا ئێمه باسی زانست ناکه‌ین ، باسی ئاین ده‌که‌ین . ئه‌وه‌ش ده‌زانین که له ئاینه ئاسمانییه‌کانی – جووله‌کاێتی ، مه‌سیحاێتی و ئیسلامدا ، خودا ، به ویستی خۆی ئه‌م گه‌ردوونه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی ، چۆنی ویستووه ، ئاوها ئافڕاندووێتی و هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه چاره‌نووسی هه‌مووشتێکی نه‌خشاندووه و به ویستی خۆی نه‌بێت به هیچ هێز و هه‌وڵێک نایه‌ته گۆڕین .
ئه‌گه‌ر خوێنەر/ خوێنه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێز به‌شه‌کانی پێشتری له‌یاد مابێت ، دڵنیام که ئه‌و پرسیاره ده‌کا ، ئایا به‌پێی تیۆلۆجیای ” مه‌زدایه‌سنی” ش ئافڕاندن هه‌ر وه‌ک ئاینه‌کانی دیکه‌یه و چاره‌نووسی هه‌موو شتێکیش له‌ده‌ست خودای ئاینه‌که ” مه‌زدا ئه‌هورا ” دایه؟
دیارە نکوولی لەوە ناکرێت کە له هێندێک رووه‌وه ، لێکدیچوون له تیۆلۆجیای ئاینه‌که‌دا له‌گه‌ڵ ئاینه ئاسمانییه‌کاندا هه‌یه ، ئێره‌ش جێگه‌ی روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و لێکدیچوونانه نییه ، لێره‌دا ته‌نها کورته‌باسێکی ئافڕاندن له زهردهشتاێتیدا ده‌خه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ری هێژا بۆ بهڵهدکردنی به جیاوازی و مه‌به‌ستی ئافڕاندن له‌م ئاینه‌دا له‌گه‌ڵ ئاینه ئیبڕاهیمییه‌کان ” ئهبڕاهامییهکان ” . دیاره له باس‌وخواس و به‌دواداچوونێکی زانستییانه‌ی سه‌ر هه‌ر ئاینێک ، ئه‌گه‌ر تیۆریی ئافڕاندنی ئاینه‌که نه‌خرێته پێش چاو . ئه‌وا باسه‌که کورت ده‌هێنێ ، ئه‌مه‌یان له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ کێشه‌ی ناهاوتایی و لاسه‌نگی نێوان نێر و مێ له‌ئارادایه و بابه‌تێکی گه‌رمه . زۆرێکی نووسه‌ران و فێمینیسته‌کانیش له‌و بڕوایه‌دان که ئاین به‌گشتی هۆکارێکی سه‌ره‌کی ئه‌و پیاوسالارییه‌یه که ئه‌وڕۆ له‌ئارادایه و ریشه‌ی ئه‌و پیاوسالارییهش ده‌گێڕنه‌وه بۆ تیۆلۆجیای ئافڕاندن له ئاینه‌کاندا .
شک و گومان له‌وه‌دا نییه که تیۆلجیای ئاینه‌کان به‌تایبه‌تیش ئاینه ئیبڕاهیمییه‌کان پیاوسالارن ، وه‌لێ ریشه‌ی پیاوسالاری و سه‌رهه‌ڵدانی ئاین ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ یه‌ک سه‌رده‌م . سه‌رهه‌ڵدانی پیاوسالاری بۆ پێش داهێنانی ئاین ده‌گه‌ڕێته‌وه ، دواتر پیاو ئاینی داهێناوه و کردووێتییه بیانوو . به هیوای ئه‌وه‌شم له نووسینێکی تایبه‌تدا هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی پیاوسالاری بخه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ره‌وه . من دڵنیام هه‌موو ئاینێک پیاوسالار نییه ، له هه‌موو ئاینێکدا مێینه له په‌راسوو ، یان ده‌ستی پیاو ، په‌یدا نه‌بووه . یه‌ک له‌و ئاینانه‌ش ئاینی مهزدایهسنییه ،که به‌پێی سیۆلۆجیا / تیۆلۆجیاکهی ، مه‌زدا ئه‌هورا ، نێر‌و مێی به هاوتایی ئافڕاندووه و کۆیله نین و له‌به‌هه‌شت وه‌ده‌ری نه‌ناون .
لهگاتاگاندا زانیارییه‌کی راسته‌وخۆمان ده‌رباره‌ی ئافڕاندن وه‌ده‌ست نایه‌ت ، بۆیه به ناچاری هه‌موو سکۆڵارهکانی ئاینه‌که په‌نایان بردۆته به‌ر ده‌قه په‌هله‌وییه‌کان ” فارسی نێوه‌ند ” به‌تایبه‌تیش ” بوندههیشن ” که به‌مانای ئافڕاندن دێت .
ئافڕاندن و سێ سه‌رده‌م
به پێی بووندههیشن ، مه‌زدا ؛ کرده‌ی ئافڕاندنی به دوو قۆناغ فه‌راهه‌م هێناوه . له قۆناغی یه‌که‌مدا هه‌موو شتێکی لەشێوه‌ی ره‌وانێکی نه‌مر و بێ جهستەدا که له په‌هله‌ویدا به ” مینۆگ menog ” ناوبراوه ، ئافڕاندووه . له قۆناغی دووهه‌مدا ” گێتیگ getig ”، به‌واتای جه‌سته‌ی ماتێریاڵی”بوون ” ی به‌به‌ردا کردووه ( لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئافڕاندنی گیانله‌به‌رانه نه‌ک مادده‌ی سڕ ). به‌پێی فیلۆسۆفیاکه ؛ بوونی گێتیگی باشتره له بوونی مینۆگی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له درووستکراوه بێگه‌رد ” پێرفێکت ” ه که‌ی مه‌زدادا ، جه‌سته و ره‌وان پێکه‌وه ، ژیان ، پێکدێنن . هێنانه کایه‌ی ره‌وان و جه‌سته ، کرده‌ی ئافڕاندن ته‌واو ده‌کات که ، له په‌هله‌ویدا به ” بوندههیشن Bundahishn” ناوبراوه . هه‌روه‌ها ئافڕاندنی گێتیگ ده‌روازه‌ی ململانێی له‌گه‌ڵ ئهنگڕە مهینیودا واڵاکردووه . ئه‌گه‌ر بوونی جه‌سته‌یی نه‌بووایه ئه‌وا ئهنگڕە مه‌ینیو هێرشی راسته‌وخۆی ده‌برده سه‌ر ره‌وان. به‌ڵام دوای ئافڕاندنی گێتیگ ، ئهنگڕە مه‌ینیو ، ناچاربوو له‌پێشڕا هێرش به‌رێته سه‌ر گێتیگ”جه‌سته ”.
به‌پێی ئه‌فسانه و سه‌رگورشته‌ی ده‌قه په‌هله‌وییه‌کان ، ئهنگڕە مه‌ینیو دیواره به‌ردینه‌که‌ی ژێره‌وه‌ی زه‌مینی شکاندووه و خۆی کردووه به‌ناو ئاودا و زۆربه‌ی کردۆته خوێ ، دوای ئه‌وه په‌لاماری خاکی داوه و به‌شێکی کردۆته بیابان ، ئه‌وجا شاڵاوی بردۆته سه‌ر روه‌ک و وشکی کردووه ، دواتریش یه‌که‌مین مرۆڤ و جوانه‌گا تایبه‌تییه‌که‌ی سه‌ربڕیوه ، له‌کۆتاییدا به‌سه‌ر حهوتهمین درووستکراو ” ئاگر ” دا که‌وتووه‌و و کردوویێتییه چڕه‌دووکه‌ڵ .
دووای ئه‌م وێرانکارییه‌ی ئهنگرە مه‌ینیو ، نه‌مره پیرۆزه‌کان ” ئه‌مێشا سپێنتاکان/ ئەمشە سپەندەکان” تووانای خۆیان وێکخستووه . ئهمیریتات روه‌کی کوتاوه و تۆوه‌که‌ی به‌هۆی باران و باوه به‌هه‌موو دنیادا بڵاوکردۆته‌وه . تۆوی جوانه‌گا و مرۆڤیش ، له ناو مانگ و رۆژدا پاککراونه‌ته‌وه و ئاژه‌ڵ و مرۆڤی زۆرتریان لێکه‌وتۆته‌وه .
بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ ئاینی بەهدینی، بەشی پێنجهەم