دکتۆر کەمال میراودەلی : کورد و خوێندنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا .
بەشی دووەم : جیۆپۆلیتیک و خۆناسینی نەتەوەیی
[ ئەم باسە لە کۆنفرانسی هاوبەشی گۆڤاری( رابوون ) و ( کۆمەلەی کەلتووریی ئازاد لە ئۆپسالا ) لە ستۆکهۆلم بە ناونیشانی ( کورد لە بەردەم سەدەی بیست و یەکەمدا ) لە رۆژی ١٨/١٢/١٩٩٩ دا پیشکەش کرا، تا ئێستا بلاو نەکراوەتەوە. بەشدارانی تر لە کۆنفرانسەکە بریتی بوون لە بەرێزان: دکتۆر بورهان یاسین – دکتۆر رەفیق سابیر – کاک هاشم کۆچانی – کاک ئەحمەدی ئەسکەندەری .. هەوال و چەند باسێکی کۆنفرانسەکە لە ژمارە ٢٩ ی رابوون ی سالی ٢٠٠٠ دا بلاوکراونەوە] . بە بۆنەی تیپەربوونی سەد ساڵ بەسەر جەنگی جیهانیی یەکەمدا کە چارەنووسی کوردیی خستە قالبێکی جیۆپۆلیتیکی نوێ وە ، بە باشم زانی ئەم باسە لەم کاتەدا وەک خۆی بلاوبکەمەوە ]
دوو مانای سیاسەت
لە بەشی یەکەمدا دوو ئاستی مانا‌و مەبەستی سیاسەتم روون کردەوە:
١، سیاسەتی ناوخۆیی یان ئیدارەی کۆمەلگای شاریی: واتە سیاسەت وەک بەرێوەبردنی ژیانی کۆمەلگای شاریی و ئیدراەی دەولەت و ئەو پێوەندییانەی دەسەلات لە ئاستی ماکرۆیی و مەکرۆیی ، واتە ورد‌و درشتدا ، تێیدا دەردەکەون . ئەمە دەتوانین بڵێین زیاتر سیاسەتی ناوخۆیی یان سیاسەتی ئیدارەی کۆمەلگا دەگرێتەوە . جۆری سیستمی سیاسیی دەبێتە هۆکاریی سەرەکی دیارییکردنی جۆری پێوەندییەکانی دەسەڵات لە هەموو ئاستەکان و ستراکتوورەکانی کۆمەلدا:
کە سیستمەکە دیکتاۆریی و ستەمگەر بێت نەک هەر حكومەت خۆی ستەمگەر و زۆردار‌و جیاوازیکەرو گەندەڵ دەبێت ، بەڵکو هەموو دەزگاکان و ستراکتورەکانی پێوەندی دەسەلات و جومگەکانی کۆمەڵ ستەمگەر دەبن؛ گەر سیستمی دەسەلات کۆنەپەرست بوو هەموو پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە دواکەوتوویی و کۆنەوارییی دەمێننەوەو دەردە کۆمەلییەکان خراپتر تەشەنە دەکەن : پێوەندییە چینایەتییەکان ، رێکخستنی خێزان و چەوساندنەوەی ژن و مندال ، ئیدارەو پەروەردەی سەقەت و بەرهەمهێنانەوەی ستەمگەریی لە هەموو بوار وجومگەکانی ژیانی خەڵکدا ، دەبنە دیاردەی باو‌و سەپێنراو.
بە پێچەوانەوە گەر سیستمەکە دیمۆکراتی و دادپەروەرانەو پێشکەوتنخوازو بەرپرسیاربێ بەرامبەر خەلک ، ئەوا وردە وردە لە رێگای یاسای پێشکەوتنخوازو چاودێریی دیمۆکراتیی و دەزگای مۆدێرنەوە ، تەواویی ئاستەکان وستراکتوورەکانی ژیانی کۆمەلگای شاریی دیمۆکراتی و ئازاد دەبن ، هەر لەنموونەیی بوونی سەرکردەکان خۆیان و دەستاودەستکردنی یاسایی ئاشتییانەی دەسەلات و سیاسەت ورەفتارەکانی حكومەت و دەزگاکانییەوە تا سیستمی پەروەردەیی و تا پێوەندی خێزانیی و ئازادی ئافرەت و زامنکردنی پەروەردەو پێگەیاندنی ساغی منداڵان ، تا دروستبوونی مرۆفی تاکی ئازاد لە کۆمەلگای ئازاد دا.
بەلام مەبەستی من لەم باسەدا ئەوە نییە باسی ئەم لایەنەی سیاسەتی ئیدارەی ناوخۆیی بکەم ، ئەزموونی ئێمە لە سەدەی بیستدا لەم لایەنەوە لە ئاستی نەبوو دایە مادام دەولەت یان ئیدارەی ئۆتۆنۆمیی سەقامگیرمان ، جگە لەم هەشت ساڵەی دوایی باشووری کوردستان نەبووە ، ئەوەش وەک دەزانین لە خوێن وخیانەتدا نقوم کرا و زۆرم لە سەر ئەم ئەزموونە لە رۆژنامەکانی هەنگاوو هەتاوو گۆڤاری رابوون نووسیوەو نامەوێ لەمە زیاتر لێرەدا ئاماژەی بۆ بکەم . مەبەستی سەرەکی من لەم باسەدا لایەنی دووەمی مانای سیاسەتە . واتە دامێنە نەتەوەیی و جیۆپۆلیتیکییەکەی .
دووەم: سیاسەت وەک دووریی جوگرافی، جیۆپۆلیتیک: سیاسەتی ناوخۆیی و جۆری ئیدارەی کۆمەلگایی یان دەولەتی نەتەوەیەک هەر چۆنێک بێت ، بە حکومی شوێنە جوگرافییەکەی و پێوەندییە مێژوویی و ئابووریی و کەلتووریەکانی ، دامێنیکی جیۆپۆلیتیکی وەردەگرێت کە دەتوانین بڵێین نەک دەرفەتەکانی پێشکەوتنی بەڵکو چارەنووسیشی دیاری دەکات. وەک لە سەرەوە جەختمان کرد بە بێ تێگەیشتنی ئەم رەوشە جیۆپۆلیتیکییەی سیاسەت و هۆکارو ئاکامە دیار‌و نادیارەکانی، ناتوانین باسی خوێندنەوەی سیاسەت بە شێوەیەکی زانستیی بکەین.
لە لایەکی تریشەوە ناتوانین باسی هیچ جۆرە خوێندنەوەیەک بکەین کە روانگەو گۆشەنیگای خوێندنەوەکەو ناسنامەی ئەکتەرەکەمان لا روون نەبێت .
واتە کورد ناتوانێت سیاسەت چ وەک ( رەوشی وناخۆیی یان ئیدارەی دەولەت) و چ وەک رەوشی جیۆپۆلیتیکی ( پێوەندی دیپلۆماتیک) بە دەرەوە بخوێنێتەوە ، گەر خۆی نەتوانێت پێناسەی رەوشی نەتەوەیی خۆی بکات کە ئەمە ناسنامەو ئامانجی نەتەوەیی دەگرێتەوە. دیارە هەر دوو دامێن و دوورییەکە ناوخۆیی و دیپلۆماتیک ، یان ئیداریی و جیۆپۆلیتیکی، لێکدابڕاو نین بە تایبەتی بۆ ئێمە کە تا ئێستا قەوارەی نەتەوەیی ناسراوی خۆمان لە ئاستی نێونەتەوەییدا نییە.
قۆناغە سیستمییەکانی سەدەی بیست.
له دوا ده‌یه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست دا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شێوه‌ی نموونه ئه‌وروپایی یه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ندا ده‌رکه‌وتن . له ساڵانی بیست به دواوه کورد له‌ناو چوار ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا دابه‌شکرا و به‌مه خرایه ناو قه‌فه‌زێکی جیوپۆلیتیکی و سیاسیی گه‌وره و خه‌ته‌رناك و پڕگرێ و قهڵبهوه.
دروستبوونی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان و دابه‌شبوونی کوردستان خۆی پرۆسه و سه‌ره‌نجامێکی جیهانیی بوو : سه‌ره‌نجامی پێگه‌یشتن و سه‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپایی یه‌کان – به تایبه‌تی ئینگلستان و فه‌ره‌نسا، وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیستی جیهانگیر له ناوچه‌که‌دا ، ئه‌م حه‌قیقه‌ته مێژوویی و جوگرافییه خۆی له خۆیدا زۆر ستراکتووری جیوپۆلیتیکی و سیاسیی و ئابووریی و ئایدیۆلۆژیی تازه‌ی دروستکردن که بوونه بناغه و بنچینه‌ی قایمی مانه‌وه و پاراستنی و په‌ره‌پێدانی سیستمی ئیمپریالیستی جیهانی . ده‌وڵه‌ته تازه دروستکراوه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه تازه‌دا دۆزیه‌وه – ستراکتوور و سیستمی سیاسیی و ئابووری و جیوپۆلیتیکیان به شێوەیەک دامه‌زراند که وەک بەشێکی پێوه گرێدراوی ئه‌و سیستمه تازه‌یه و به پلان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیا کار بکات.
دیاره له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا ته‌نانه‌ت لە دوای شه‌ڕی جیهانی یەکەمەوه ئه‌و سیستمه له هه‌ڕه‌تی لاوێتی و به هێزیی و پته‌و بوونیدا بوو.. هه‌ر چۆنێ بێ ده‌توانین ماوه‌ی ( مێژوویی سیاسی) سه‌ده‌ی بیست بکه‌ین به سێ ماوه‌وه:
<!–[if !supportLists]–>1- <!–[endif]–>لە سەرەتای سەدەی بستەوە تا هەرەسهێاننی دەوڵەتی عوسمانیی و دەستپێکی شەری جیهانیی یەکەم
<!–[if !supportLists]–>2- <!–[endif]–>له شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مه‌وه 1914 – 1918 بۆ کۆتایی شه‌ری جیهانی دووه‌م ساڵی 1945 ( ماوه‌ی مونافه‌سه و به‌ربه‌ره‌کانی سه‌رمایه داریی ئیمپریالیستیی).
<!–[if !supportLists]–>3- <!–[endif]–>له ساڵی 1945 تا ساڵی 1989 ماەی دوو قوتبی رۆژهەڵات و رۆژاواو شه‌ڕی سارد.
<!–[if !supportLists]–>4- <!–[endif]–>له ساڵی 1989 ه وه تا کۆتایی سه‌ده‌ی بیست – سیستمی جیهانی نوێ: باڵادەستی سەرمایەداریی و ولاتانی سەرمایەداریی رۆژاوا.
له هه‌ر یه‌ك له‌و ماوه مێژوویی یانه‌دا ده‌بینین هه‌ر گۆڕانێکی سیاسیی له هه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا که‌م یان زۆر ده‌نگدانه‌وه و لهرزانهوهی جیهانیی هه‌بووه ، بۆ نموونه : شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له ئه‌نجامی داگیرکردنی پۆله‌ندا له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوە له 1939 ده‌ستی پێ‌کرد ، شۆرشی 1958 ی عیراق کاری گه‌وره‌ی کرده سه‌ر سیاسه‌تی رۆژاوا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نه‌خشه‌ی کۆدیتای بەعسییەکان ، شۆرشی ئێرانی 1979 بووه هۆی شه‌ری نێوان عێراق و ئێران، داگیرکردنی کوێت له لایه‌ن عیراقه‌وه له ساڵی 1991 بووه هۆی شه‌ڕی خه‌لیج و … هتد.
مه‌به‌ست له‌م نموونانه : سه‌لماندنی ئه‌و راستییه یه که هه‌رنه‌بێ له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه ، هه‌موو گۆران و ناکۆکی به‌ربه‌ره‌کانییه سیاسییه‌کان له‌ناو جوغز و چوارچێوەیەکی ستراکتوورێکی سیاسی جیهانیدا ڕوویان داوه و روو ده‌ده‌ن … هه‌ر ڕه‌گه‌زێکی ماکرۆیی ( بچووکی بزاڤی سیاسیش له هه‌ر شوێنێك بێ ، ده‌ورێکی ( ئه‌رکێکی) یان فانکشنێکی سیاسی/ سه‌ربازیی ( دیار یا نادیاری) له ناو چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ستراکتووریه سیاسییه باڵاتر و جیهانییترهکاندا هه‌بووه و هه‌یه . دیارە لە پشت رووداوەکانیشەوە هەمیشە چەندین توێژیی سیاسیی جیۆپۆلیتیکی قوولتر هەن کە لە کاتی خۆیدا دەرناکەون و دوایی دەردەکەون : بە تایبەتی کارکردنی بەرژەوەندییە نەوتییەکان و ئابوورییەکان و رێکەوتنە نهێنییەکان و ئەو بەربەرەکانییە هەمیشە ئامادەی لەمەوە پەیدا دەبێت . دیارە فاکتەری نەوت و شوینی جیۆپۆلیتیکی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هۆکاری هەرە گرنگی دیاریکردنی پرۆسەی سیاسیی و میژوویی بەشە داگیرکراوەکانی کوردستان و کێشەی کوردیین .
ئایا کورد توانیوێتی سیاسه‌ت به‌م مانا جیهانییه‌ی بخوێنێته‌وه و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و خویندنه‌وه‌یه شوێن و هه‌ڵوێست و ئه‌رك و توانا و ئامانجی سیاسیی خۆی دیاری بکات ؟!
ئایا کورد قه‌ت بیری له‌وه کردۆته‌وه به گژداهاتنی ده‌وڵه‌تێك یانی چی ؟
ئایا قه‌ت لێکی داوه‌ته‌وه به‌ڕاستی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کێ ده‌کا ؟
ئایا که گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵات له ناو خێزاندا و له ناو دایره‌یه‌کی بچووك و له‌ناو ڕێکخراوێکی بچووکدا ، کارێکی قورس وپڕ کێشه و به ئازار بێ ، ئەی خه‌بات کردن دژی ده‌وڵه‌تێك یان وه‌ك کورد زۆر جار ئیددیعایان کردووه ، بۆ گۆڕینی سیستمی ده‌وڵه‌تێك بۆ سیستمی دیمۆکراتی، یانی چی؟ ئه‌رك و پێداویستیه‌کانی چین ؟ هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کان کامانه‌ن؟ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی چین؟!
ڕێکخراوی کوردیی و ڕێکخراوی یان سیستمی جیهانیی
با جارێکی دی بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌مان ، له ئاستێکی بچووکراوهدا بیخه‌ینه‌وه به‌رچاوی خۆمان هه‌ر به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی سیاسیی نێوان دوو لایه‌نی دژ به‌یه‌ك له ڕاستییدا، به‌ربه‌ره‌کانی دوو جۆره ڕێکخراوه: که نوێنه‌رایه‌تی دوو به‌رژه‌وه‌ندیی و بۆچوونی جیاواز ده‌که‌ن .
بۆیه ، بۆ روونکردنه‌وه‌ی زیاتر ، پێویسته پێناسه‌ی ڕێکخراو بکه‌ین.
هه‌ر ڕێکخراوێك له چه‌ند توخم یا ڕه‌گه‌زی پێکه‌وه به‌ستراو پێك هاتووه : که پوخته‌که‌ی ئه‌مانه‌ن:
<!–[if !supportLists]–>1- <!–[endif]–>ئامانجی ڕێکخراوه‌که.
<!–[if !supportLists]–>2- <!–[endif]–>ڕێبه‌رایه‌تی/ سه‌رکردایه‌تی ڕێکخراوه‌که.
<!–[if !supportLists]–>3- <!–[endif]–> شێوه‌ی خه‌بات کردن یان کار کردنی بۆ بەدیهێاننی ئامانجەکانی
<!–[if !supportLists]–>4- <!–[endif]–>سه‌رچاوه‌ی به‌شه‌ریی ( هێزی کار بۆ به‌جێهێنانی ئامانجه‌کان).
<!–[if !supportLists]–>5- <!–[endif]–>سه‌رچاوه‌ی ماددییی و تەکنیکی بۆ به‌جێهێنانی ئامانجه‌کان.
<!–[if !supportLists]–>6- <!–[endif]–>ستراتیژیی ڕێکخراوه‌که.
<!–[if !supportLists]–>7- <!–[endif]–>ئایدیۆلۆژیی ( سیستمی به‌ها و ئه‌خلاقی) ڕێکخراوه‌که.
<!–[if !supportLists]–>8- <!–[endif]–>نه‌خشه‌ی کاری درێژخایه‌نی.
<!–[if !supportLists]–>9- <!–[endif]–>میکانیزم و میتۆدی به‌دیهێنانی نه‌خشه‌کانی.
<!–[if !supportLists]–>10- <!–[endif]–> پێداچوونه‌وه‌ی ناو به ناو ، یان ساڵانه‌ی ڕێکخراوه‌که بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌مه‌کانی
<!–[if !supportLists]–>11- <!–[endif]–>ده‌وروبه‌ر و هۆکاره دهرەوەییهکانی ڕێکخراوه‌که.
<!–[if !supportLists]–>12- <!–[endif]–> فانکشنی سیاسیی ڕیکخراو له په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا لە ئاستی نێوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییدا
– خاڵه‌کانی به‌هێزیی.
– خاڵه‌کانی لاوازیی.
– ده‌رفه‌ته‌کان.
– هه‌ڕه‌شه‌کان.
ئه‌مانه توخمی پێکهاتنی هه‌ر ڕیکخراوێکن، سروشت و قه‌باره‌که‌ی هه‌ر چه‌ندێك بێ .. دیاره ئه‌م مۆدێله ڕێکخراوه ، له شێوه‌ی کارکردنیدا ، ده‌شێ دیمۆکراتی یان دیکتاتۆریی بێ ، ڕێکخراوی دیموکراتی ئه‌وه‌یه که وه‌کو ده‌زگایه‌کی مه‌ده‌نیی کار ده‌کا و پشت به بوونی ده‌ستووری کۆخوازراو و ڕێوڕه‌سم و یاسا‌و رێسای بابه‌تیی بۆ پاراستن و پێشخستنی ڕێکخراوه‌که ده‌به‌ستێ نه‌ك ئیراده‌ی سه‌رکرده‌ی تاکه که‌س و سیفاتی شه‌خسی…
یان به‌شێوه‌یه‌کی دی :
دیموکراسییه‌تی ڕێکخراو له‌وه‌دا خۆی ده‌رده‌خا چۆن هه‌وڵ ده‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراتی و ڕه‌وا و بەرپرس پێکه‌وه بگونجێنێ و بڕیاری سیاسی و ده‌سه‌ڵات بێته بڕیارێكی دەستووریی کولێکتڤ و سیستمی ئاشتی و دایه‌لۆگ و نه‌خشه‌ی عەقڵانیی بۆ چاره‌سه‌ریی ناکۆکییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات دابنێ ..
به‌هه‌ر حاڵ ، ئه‌م باسه ، له ده‌ره‌وه‌ی – مه‌به‌ستی ئێستامان دایه – ئیمه مەبەستمان له پێشکه‌ش کردنی ئه‌و مۆدێله‌ی سه‌ره‌وه بۆ (ڕێکخراوو) و بچووكکردنهوهی به‌ربه‌ره‌کانیی سیاسیی گه‌وره‌ی نێوان دوو هێز وه‌ك به‌ربه‌ره‌کانی ( دوو ڕێکخراو) یان ڕه‌گه‌زه‌کانی دوو ڕێکخراو به‌و چه‌شنه‌ی له‌سه‌ره‌وه نیشانماندا بۆ ئه‌وه‌یه بتوانین ڕادده‌ی هاوتایی هێز و ده‌رفه‌ته‌کانی گۆڕینی سیستم ، بخه‌یه‌نه به‌رچاو و به‌ر هۆش و بتوانین هه‌ڵیانسه‌نگێنین و شییان بکه‌ینه‌وه.
پێشتر ، حه‌قیقه‌تی جیهانیبوونیی سیاسه‌تی جیهانیی و سیستمی ده‌وڵه‌تیمان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ند و جیهاندا ، له سه‌رتاسه‌ری سه‌ده‌ی بیستدا سه‌لماند.. که وایه له ئاستی کێشه‌ی کوردا ئێمه ، به‌پێی ئه‌و مۆدێله‌ی دیاریمان کرد ، سه‌رنجی هه‌وڵدانی ڕێکخراوی کوردیی ( له هه‌ر چه‌شن و ئاستێک‌دا بێ ) بۆ گۆرینی سیستمی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی / نێونه‌ته‌وه‌یی جیهانی ده‌ده‌ین.!!
به‌ڵام ئایا کورد یا ڕێکخراوێکی کوردیی، سیاسەتی به‌و چه‌شنه خوێندۆته‌وه؟
ئایا ئه‌وه‌ی زانیوه و حیسابی بۆ کردووه؟
ئایا لێکی داوه‌ته‌وه ، که بزوتنه‌وه‌یه‌کی کوردیی ، بابڵێین له عێراقدا که مه‌به‌ستی چ زه‌غت لێ کردن و تهنگپێههڵچننین به ڕژێمی عێراقی بێ تا ئاستی ناساندنی ئۆتۆنۆمی کوردیی ، یا فیدراڵی و سه‌ربه‌خۆیی کورد ، یان گوڕینی سیستمی عێراقی و به دیموکراتی کردنی؟ ئه‌مه له ئاستی سیاسه‌تی ناوچه‌یی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ند و جیهانیدا چ ده‌گه‌یه‌نێ؟!
یان رێکخراوتکی کوردیی کە بیەوێت سیستمی ئیسلامیی ئێرانیی بڕووخێنێ و بیکات بە دیمۆکراتی چ دەگەیەنێت؟
ئایا، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا ، بزاڤی کوردی ئه‌وه‌ی لێكداوه‌ته‌وه که حه‌قیقه‌تی دابه‌شبوونی کوردستان و بوونی خاکی کورد به به‌شێکی پێکهێنه‌ر و ته‌واوکه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری چوار ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ندا ، چ ده‌ور و کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌وڵێکی ڕێکخراوی کوردی‌دا بۆ گۆڕینی وه‌زعی باو له هه‌ر یه‌کێ له‌و وڵاتانه‌دا؟
ئایا لێکی داوەتەوە بوونی نەوت لە کوردستان چ کاریگەرییەکی جیۆپۆلیتیکی لە سەر پاشەرۆژی کورد هەیە؟
لە لایەکی تریشەوە :
ئایا ڕێکخراوی کوردیی ، به‌ڕاستیی له هیچ قۆناغێكدا سیفه‌ت و خاسێتیی ڕێکخراوی تێدا بووه؟
ئایا به راستی ئامانجه‌کانی خۆی دیاری کردوون و زانیوێتی بۆ چ خه‌بات ده‌کا؟!
ئایا سه‌رکردایه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تی دروست و به‌کار و زانای بۆ ڕیبه‌رایه‌تی خه‌بات هه‌بووه؟!
ئایا ستراتیژ و ئایدۆلۆژی و سیستمی به‌ها و ڕه‌وشت وئەخلاقی نموونەیی هه‌بووه؟!
ئایا، ڕادده‌ی پێویستی به سه‌رچاوه‌ی به‌شه‌ریی و ماددیی بۆ په‌ره‌پێدانی خه‌باته‌که‌ی و گه‌یشتنی به ئامانج ، هه‌ڵسه‌نگاندووه و دیاری کردووه؟
ئایا نه‌خشه‌ی درێژخایه‌نی هه‌بووه ؟
ئایا قه‌ت به‌خۆیدا چۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی و هیمنانه و به ده‌رس وه‌رگرتن له ته‌جروبه و تاقیکردنه‌وه زه‌به‌نده‌کانی له خۆی پرسیوه:
<!–[if !supportLists]–>- <!–[endif]–>پوخته‌ی هێز و توانا و بوونمان کامانه‌ن و له کوێدان؟
<!–[if !supportLists]–>- <!–[endif]–>خاڵه لاوازیه‌کانمان کامانه‌ن و چۆن خۆمانیان لێ ده‌پارێزین و که‌میان ده‌که‌ینه‌وه؟
<!–[if !supportLists]–>- <!–[endif]–>ئایا ده‌رفه‌ت و هه‌له گه‌وره و بچووکه‌کانمان کامانه‌ن و چۆن به باشترین شێوه به کاریان ده‌هێنین؟
<!–[if !supportLists]–>- <!–[endif]–>ئایا کۆسپ و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌کانی ڕێگامان کامانه‌ن و چۆن به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بین یان خۆمانیان لێدەپارێزین؟!
<!–[if !supportLists]–>- <!–[endif]–>
گه‌ر هه‌مان پرسیار ، سه‌باره‌ت به ڕێکخراوی به‌رامبه‌ر ، ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی گه‌لانی داگیر بکه‌ین و ڕاستی دامێنی نێونه‌ته‌وه‌یی و ماکینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌وان بخه‌ینه به‌رچاو و ، وه‌ڵامه‌کان به‌راورد بکه‌ین، دیاره جیاوازیی نێوان ئه‌رز و ئاسمانی هه‌ست پێ ده‌که‌ین.
ئایا له ئاست ئه‌و جیاوازییه‌دا کورد قه‌ت عه‌قڵی به‌کار هێناوه؟!
بۆ نموونه ، ئایا سه‌ره‌تایی ترین پرسیاری ستراتیژی کردوه و توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی هۆشمه‌ندانه ، عه‌قڵانی ، وه‌ك کورد وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه؟
بابڵێین ئه‌وا خه‌باتی کورد له یه‌ك تاکه پارچه‌ی عێراقدا ، به ئه‌نجام گه‌یشت و کورد توانی ته‌نگ به ڕژێمی عێراقی هه‌ڵچنێ ، باشه کورد قه‌ت ئەو پرسیارە ساده‌ی کردووه : ئایا مومکینه تورکیا ، ئێران ، سوریا ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستن؟
باشه گه‌ر ئه‌وان هاتنه مه‌یدانه‌وه ، ئه‌وسا ئه چی ده‌کا و کێ پشتیوانی ده‌بێ؟!
یان ئایا هه‌ر ڕێکخراوێکی کوردی و بزاڤێکی کوردی ، له ده‌ستپێکردن و ڕاپه‌ڕاندنی هه‌ر ڕێکخراو و بزاڤێکدا ، ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌تایی یه‌ی کردووه که وه‌ك بزاڤێکی کوردی ، هه‌رچی ده‌یکا و ده‌یه‌وێ پێوه‌ندی به هه‌موو کوردی هه‌موو به‌شه‌کانه‌وه هه‌یه و باشتره هاوبیر و دایه‌لۆگ و پێکه‌وه گونجاندن و ستراتیژی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابمه‌زرێنێ؟
کە سه‌رچاوه ئابووریی و بهشهرییهکهی ده‌بێ له پێش هه‌موو شتێکدا میلله‌تی خۆت بێ ، کورد بێ ، نه‌ك هه‌ر له ئێران و تورکیا و سووریا و عێراق به‌ڵکو لە تەواوی جیهاندا؟
بێگومان ئێستا دوای ته‌جره‌به‌ی سه‌ده‌یه‌ك ده‌زانین ئه‌مانه نه‌بوون … کورد ، پرسیاری کوردبوونیی خۆی یان مانای کورد بوونی خۆی قه‌ت نه‌کردووه.
هه‌وڵی سیاسییکردنی کوردبوونی خۆی نه‌داوه.
نه دوژمنی وه‌ك دوژمن ناسیوه ، نه‌خۆی وه‌ك کورد به‌رامبه‌ر دوژمنانی ناساندووه؟
ناونیسانی ئەم باسە خوێندنەوەی کوردە بۆ سیاسەت. من پێناسەی سیاسەت و پێناسەی جیۆپۆلیتک و پێناسەی رێکخراوی سیاسییم کرد. بەلام ناکرێ وشە یان انوی کورد وەک حەقیقەتێکی ئەبستراکت وەرگرین و پێناسەی نەکەین. یان راستتر ، ناکرێ باسی خوێندنەوەی کورد بۆ سیاسەت بکەین گەر نەزانین ئەو کوردە کێیە ؟ مەبەست کێیە لێی؟
به راستی کورد کێیه ؟ کوردبوون چییه ؟ حه‌قیقه‌تی کوردایه‌تی تا چ ئاستێکه ؟ پێوه‌ندی نێوان کوردێتی و کوردستانێتی چییه ؟ ئایا کوردێتی بێ کوردستانێتی هه‌یه؟
دیاره زۆرمان وه‌ك نووسه‌ر و رووناکبیری خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر که قه‌ڵه‌م ده‌خه‌ینه سه‌ر کاغه‌ز ده‌نووسین ، 30 ملیۆن کورد ، 35 ملیۆن کورد ، 40 ملیۆن کورد؟!
دیاره مه‌به‌ستم له‌وه نییه لێره‌دا موجاده‌له‌ی چه‌ند ملیۆنێك ژمارەی کورد بکەین . من بە پێنج ملیۆن کوردیش رازیم بە ملێۆنێکیش بە مەرجێ ئەو کوردە بن کە من لە خەیاڵم دایە ، کوردێک کە هوشیاری نەتەوەیی تەواوی وەک زمان ، مێژوو ، کەلتوور ، جوگرافیا ، سیاسەت ، دامێنی رۆحیی و سایکۆلۆجی هەیە ، کوردێک نەتەوەیی یە و شۆڤێنیی نییە ، ولات و نەتەوەی خۆی خٶش دەوێ و رقی لە هیچ نەتەوەو گرۆیەکی تر نییە ، نە رەگەزپەرستە نە رەگەزپەرستیی قبوڵ دەکات ، باوەشی بە خاک و نەتەوەو کەلتوورو زمان و ئەدەبیاتی ماددیی و رۆحیی خۆیدا دەکات . ئازادی و ماف و دادپەوەریی و یەکسانی بۆ خۆی و هەموو مرۆڤێکی ئەم سەر زەمینە دەوێت .
ئایا نابێ ئەو پرسیاره هه‌ره سه‌ره‌تایی یە بکەین کورد کێ یه؟
ئایا نابێ هه‌وڵ بده‌ین زانستانه وه‌لامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه.
پێشتر چوارچێوه‌ی سیاسی بوونی بزاڤێك ، نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا مهسهلهیهکم وه‌ك مۆدێلی چوارچێوه‌ی ( رێکخراوێک) خسته به‌رچاو : رێکخراوی خاوه‌ن ئامانج – ئایدێنتیی ، ئابووریی ، ستراتیژیی ، به‌ها ، رێبه‌رایه‌تی.
ئایا ئه‌و ( رێکخراوه) کوردییه ، ئه‌و ئایدێنتێتییه کوردییه ، له هیچ کاتێکدا دروست بووه؟!
ئایا ئه‌وه‌ی پێیان وتووه رێکخراوی کوردیی و بزاڤی کوردیی ، راستی هیچی لەمانە هه‌بووه؟!
یان با پرسیاره سه‌ره‌کییه‌که به گشتی بکەین: کورد کێیه؟!
دیاره هه‌موو شتێك ، مادده‌یه‌ك ، دیارده‌یه‌ك ، واقیعێك دوو جۆره بوونی هه‌یه:
<!–[if !supportLists]–>- <!–[endif]–>بوونی فیزیکی – ماددیی که حاڵه‌تێکی وه‌ستاوه و گوزارشتی له خۆی نه‌کردووه.
<!–[if !supportLists]–>- <!–[endif]–>بوونی بیریی – عه‌قڵانی – واته بوونی تیئۆریی ، بوونی زمانه‌وانی ، بوونی خۆدهربڕانە و خۆدهرخهرانە و خۆ سه‌لمێنه‌رانه.
<!–[if !supportLists]–>- <!–[endif]–>
چونکه هیچ شتێ نابێ به شت ، تا نه‌کرێ به شت ، تا ناوی نه‌درێتێ وه‌ك شت.
مه‌سه‌له‌ی ئایدێنتی ، هه‌وێتیی ، نه‌ته‌وه‌یه‌کیش مه‌سه‌له‌ی خۆناسینێتیی له سیستمی زماندا واته له سیستمی هۆشیاریی کەلتووریی نەتەوەیی هاوبه‌شی ئه‌ندامه‌کانیدا .
ئه‌و گه‌له‌ی پێی ده‌ڵێین کورد ، هه‌ر له‌و خاکه‌دا بوون و ژماره و درێژه‌ی هه‌یه ، که مێژووی سێ چوار هه‌زار ساڵێك شایه‌تی بۆ ده‌دا.
به‌ڵام کوردبوونی خه‌ڵکه‌که و کوردستانییبوونی خاکه‌که له‌به‌ر نه‌بوونی به ده‌وڵه‌ت و دابه‌ش بوون ، وه‌ك ئیشکالێکی مێژوویی جوگرافیی ، کەلتوریی ، سیاسیی و زمانه‌وانی ماوه‌ته‌وه.
دیاره مه‌سه‌له‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه و نهژادێك بوون له پێش هه‌موو شتێکدا مه‌سه‌له‌یه‌کی جوگرافیی و سایکۆلۆژی و سیاسیی یه.
مه‌سه‌له‌ی خۆ جیاکردنه‌وه‌ی منه له ئه‌وی تر ، مه‌سه‌له‌ی جیاکردنه‌وه‌ی منه له لایه‌ن ئه‌وی دیکه‌وه . له ئاکامیشدا مه‌سه‌له‌ی هه‌ست کردنی منه به هه‌موو ئه‌و خاسێت و لایه‌نانه‌ی له ئه‌وی دیکه‌م جیاده‌که‌نه‌وه و کردنی ئه‌و جیاکه‌ره‌وانه به بنه‌مای خۆناسینی خۆم ، به بنه‌مای هاو هه‌ستیی سایکۆلۆژیم و هاوپێوه‌ندی زمانه‌وانی و کولتورییم له‌گه‌ڵ ئه‌و گرۆیانهی خۆم سه‌ر به ئه‌وان ده‌زانم و ئه‌وان به خۆم ده‌زانم . بەلام ئەمە رەوشێکی ستاتیکی وەستاو نییە . ئەمە رەوشێکی دینامیکی یە پێوەندی بە پەروەرەدو نەریت و دەوڵەت و دەزگاکان لە لایەکەوە و بەرژەوەندیی و بەرەبەرەکانییەکان لە لایەکی ترەوە هەیە .
ئه‌و – جیابوون و جیاکردنه‌وه‌یه ده‌شێ له لایه‌ن ئه‌وی دیکه‌وه یان خه‌ڵکی تره‌وه بکرێ بە بێ ئەوەی ئێمە بزانین یا مانا‌و کاریگەرییەکەی بزانین یان بە پێچەوانەوە ئاکام و کاریگەرییەکە هەست پێدەکەین بەلام فەلسەفەو سیاسەتی پشتەوەی دەرک پێ ناکەین.
لەم خاکەی ئێمەدا ، گرۆیەک بە ناوی میدییه‌کان و کاردوخییه‌کان یان کاردوچییهکان ، ئایدێنتیتی ته‌واو و سه‌ربه‌خۆ و جیاوازیان له ئاخاوتنی مێژوویی یۆنانییه‌کان و رۆمانه‌کاندا هه‌یه ، له‌وێ وشه‌ی (کاردا) و ولاتی (کاردا) ش دروست بووەو لەو کاتەوە ناوی کورد و کورد- مید یان کورمانج ماوەو کوردیش هەر لەم خاک و جوگرافیایەدا وەک حەقیقەتێکی فیزیکی ژمارەیی هەر زیادی کردووە کە ئێستا بە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن مەزندە دەکرێت ، کەچی ئینسکلۆپیدیای بەریتانی ساڵی ١٩٥٧، ژمارەی هەموو کورد بە ملیۆن و نیوێك دادەنێت . به‌ڵام ، ئایدێنتیتی نه‌ته‌وه‌یی بە ژمارە پێک نایەت ، ته‌نیا بە دامه‌زراندنی خۆناسینیی نه‌ژادیی ، نه‌ته‌وه‌یی ، کەلتووریی و لە دواییدا سیاسیی له لایه‌ن ئه‌ندامانی گرۆ نه‌ژادییه‌که خۆیه‌وه ده‌گاته ئه‌نجام .
خۆناسینی نه‌ته‌وه‌یی و جیاکردنه‌وه‌ی ( خۆمان له ئه‌وان) بناغه‌یه‌کی گه‌وره‌ی که‌سێتیی و ئایدێنتیتی و شارستانێتیی یۆنانییه‌کان بوو . لای عه‌ره‌ب – یش که غه‌زا و په‌یامی دینییان به‌کارهێنا، نه‌ك ته‌نیا خۆناسین به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیکه بوو به بنه‌مای خۆبەزلزانینی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی عه‌ره‌ب به‌ڵکو ئه‌مه تا ئاستی ره‌گه‌ز په‌رستی بێ وێنه ، په‌ڕه‌ی پێدرا ( ئێمه ئێمه‌ین ، ئه‌وانیش بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ هه‌ر ئێمه‌ن و له ئێمه‌دا که‌سێتی خۆیان وون کردووه ، چونکه ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بییان وه‌رگرتووه) . واتە لە سەردەمی ئەمەوییەکانەوە عەرەببوون و مسڵمانبوون تێکەلكران و تواندنەوەی دینیی نەتەوە ناعەرەبەکان و لە ناوبردنی زمان و کەلتوور و میراتی مێژوویی سەربەخۆیان ، وەک ئەرکێکی سیاسیی ئایینی پەیڕەوکرا.
به‌رامبه‌ر – به عه‌ره‌ب کردن و شاڵاوی عروبه، گه‌لێکی کۆنی وه‌ك فارس به ناچاری په‌نایان بردەوه بۆ زمانی خۆیان و شانامه‌ی فیردەوسی نه‌ك ته‌نیا قه‌ڵای زمانی فارسی یە به‌ڵکو شیعری مەلحەمیی نه‌ته‌وه‌یی و مێژووی شانازی کۆنی نەتەوەی فارسی ژیاندەوه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له‌ناو چوارچێوه‌ی ئیسلامی زاڵدا فارسه‌کان شوێنی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان کرده‌وه و شیعەگەرێتییان کرده ئایدیۆلۆژیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی فارسیی…
بۆ کورد وڵاته شاخاوییه‌که‌ی – هه‌م بووه قه‌ڵای پاراستن و مانه‌وه‌ی، هه‌م بووه نه‌عله‌تی لێكدابڕان و په‌راوێزبوونی.. ئه‌گه‌ر چی یه‌کێتی خاك و ته‌ئسیری ته‌بیعه‌تی شاخاوی خاکه‌که‌ی شێوه ژیانێکی ماددی و رۆحی هاوبه‌شی به خه‌ڵکه‌که‌ی به‌خشی و مێژووی داگیرکردن و غه‌زووی داگیرکه‌رانیش مێژوویه‌کی پڕ تراژیدیا و خوێن و وێرانی هاوبه‌شیی بۆ دروست کرد، هێشتا ئه‌و زه‌مینه هاوبه‌شه‌ی یه‌کبوونی نه‌ته‌وه‌یی مێژوویی گەرچی بوو بە فۆلکلۆر، نه‌بووه ( رێکخراو) ، نه‌بووه ( هوشیاری هاوبه‌ش) نه‌بووه (کولتووری نه‌ته‌وه‌یی) و (ئایدیۆلۆجی نەتەوەیی) دروستکه‌ری سنووره‌کانی ئه‌وان و ئێمه… دیاره هۆی یه‌که‌می ئه‌م باره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داگیرکردن و سیاسه‌تی داگیرکه‌ران و نەبوونی دەوڵەت و لاوازی سەردەستەی رووناکبیریی رەسەنی کورد‌و له سه‌ده‌ی بیستی ناسیۆنالیزمیشدا، کردنی کوردستان وه‌ك ئیسماعیل بیشکچی ده‌ڵێ: به کۆلۆنیالییهکی نێونه‌ته‌وه‌یی..
بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری کورد کێیه؟ کورد بوون چییه؟ کارێکی ئاسان نییه.
ئه‌مه پرسێکی مێژوویی قوورسه، پرسێکی کەلتووری و جیۆپۆلیتیکی قووڵه، پرسێکی سیاسی به‌رفراوان و پڕ گرێبه‌نده. به‌بێ لێکۆلینه‌وه‌ی زانستیی به‌رفراوان، له‌وانه‌یه تووشی هه‌نگاونان به‌سه‌ر بۆشاییدا بێین و بکه‌وینه ناو چاڵی گه‌وره‌وه. له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌کی جددی و زانستی نه‌ڕوانینه کارکردنی ( 75 ) ساڵ داگیرکردن و کۆلۆنیال کردن و ئەو بۆشایی یە کەلتوورییە گەورەی دروستی کردووە، له‌وانه‌یه به خۆمان نه‌زانین له کاتێکدا که هۆکاره‌کانی لێكدابڕان، لێكجیاکردنهوه له هۆکاره‌کانی خۆناسین و یه‌کبوونی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر ده‌مان خه‌نه ژێر کاری خۆیان و زیاتر لێکمان داده‌بڕن.
وه‌ك پێشتر وتم، ئایدێنتیتی و خۆناسینی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ له لایه‌ن خۆته‌وه ئه‌نجام بدرێ.
ئایا ئێمه چیمان کردووه بۆ خۆناساندنمان ، بۆ پێناسه‌کردنی کوردبوون ؟!