دکتۆر کەمال میراودەلی : رێزمانی بنچینەیی کوردیی .
ئەکادیمیای زمان ١-١
سەرەتایەک بۆ زمانناسیی ، دەنگناسیی ، دەنگسازیی ، وشەسازیی ، وشەناسیی ، رستەسازیی
بەرگی یەکەم
سەرەتایەک بۆ زمانناسیی و زمانی کوردیی
ئەکادیمیای خانی لەندەن 2014
مژاری چوارەم
رێساکانی ماناسازیی (سیمانتیک رولز)
کێشه‌ی هه‌ره ئالۆزو سه‌ختی زمان پێوه‌ندیی نێوان ستراکتوری رسته‌سازیی و ستراکتوری ماناسازییه . زانستی ماناسازیی هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و کێشانه چارهسهربکاو ستراکتوری ماناسازیی زمان لێکبداته‌وه. راستی ئه‌مه كێشه‌ی سه‌ره‌تایی زمان بوو که له سه‌رده‌می یۆنانی کۆندا له فه‌لسه‌فه‌وه بۆی هات یان هاوبه‌شی فه‌لسه‌فه بوو تێیاندا چونکه راستی هه‌موو کێشه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ش، لێکدانه‌وه‌ی گه‌وهه‌رو مانای بوون و ژیان ، هه‌موو کێشه‌ی زمان و پێوه‌ندی نێوان زمان و جیهان و گه‌ردوون و باسکردنی کێشە بیرییەکانن بە زمان. تا ئێستاش نه فه‌یله‌سوفان ئه‌و کێشه‌یه‌ی نێوان وابوون ( ریالیتی) و زمانیان چاره‌سه‌رکردووه، نه رێزمانهوانان توانیویانه نهێنییه‌کانی لۆژیکی پێوه‌ندی ستراکتوری رێزمانیی و سیمانتیکی روونبکه‌نه‌وه . راستی هەموو هەراکانی فەلسەفەو ئایین و تەنانەت سیاسەت بە شێوەیەک لە شێوەکان لە بەکارهێنانی زماندا بەرجەستە دەبن و بەکاردەخرێن . ئایدیۆلۆجی ئەو لایەنەی پێوەندی نێوان بیر‌و زمان لێکدەداتەوە ..
مناڵه‌که خه‌وت .
ئه‌مه بنەسازییەکی نموونه‌یی رسته‌سازیی کوردییه . کردار دوای بکه‌ر دێ. له رسته‌ی تێنه‌په‌ڕدا، که به‌رکاری تێدا نه‌بێ، ستراکتوره‌که بریتییه له : بکه‌ر ئه‌وسا به‌روتار ، واته ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی بکه‌ر ده‌یانڵێین . ڵیره‌دا بکه‌ر ‘مناڵه‌که’ یه که سه‌ر – وتاره ، ‘ خه‌وت’ ئه‌و زانیارییه‌یه (بهروتارهیه که ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌یده‌ین.) لێره‌دا هاوتاییه‌کی ته‌واو له نێوان ستراکتوری رسته‌سازیی و ماناسازییدا هه‌یه .
ئه‌گه‌ر وشه‌کانی ئه‌و رسته‌یه پاش و پێش بکه‌ین واته بڵێین : خه‌وت مناڵه‌که . هێشتا هه‌م له رووی رسته‌سازییه‌وه هه‌م له رووی ماناوه ده‌توانین قبوڵی بکه‌ین چونکه له زمانی کوردییدا ده‌شێ ، به حوکمی پێویستی ده‌ربڕینی سیمانتیکی، کردار پێش بکه‌ر بکه‌وێ. به‌لام ناتوانین یاسایه‌ک بۆ ئه‌مه دابنێین چونکه ئه‌مه‌یان پرسێکی ماناسازییه نه‌ک رسته‌سازیی. پیره‌مێرد ده‌ڵێ :
هاتن شه‌هیده‌کان به جلی سووری خوێنه‌وه .
ئه‌م ده‌ربڕین و داڕشتنه زۆر به‌هێزتره له دارشتنی به پێی رێسای باوی رسته‌سازیی کوردی که کرداره‌که ده‌خاته کۆتایی رسته‌که‌وه :
شه‌هیده‌کان به جلی سووری خوێنه‌وه هاتن .
به‌لام ده‌توانین شکاندنی رێسای سه‌ره‌کی رسته‌سازیی لێره‌دا، ته‌نیا به به‌هانه‌ی ماناسازیی، ‘به‌هێزکردنی ده‌ربڕینه‌که ‘ لێکبده‌ینه‌وه که ئه‌مه‌ش یاسای ده‌ره‌ویی نییه‌و نووسه‌ر خۆی بڕیار ده‌دا چۆن ده‌ربڕینه‌که‌ی به‌هێز بکات . بۆ روونکرنه‌وه‌ی ده‌ربڕینه‌که‌ش له نووسیندا زۆر جار پێویستیمان به نیشانه‌ی تر ده‌بێ که مۆرفیم یان وشه نین . لێره‌دا مه‌به‌ستم خاڵبه‌ندییه . خاڵبه‌ندیی ده‌شێ سیمانتیکی و رێزمانییش بێ ، واته چ بۆ ساغکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ڕێزمانیی و واتایی وشه‌کان یان پێریزهکان به یه‌که‌وه ده‌وری کاریگه‌ری هه‌بێ . له‌م دێڕه هۆنراوه‌ی پیره‌مێردا ستراکتوری رسته‌سازییه سه‌ره‌کییه‌که بریتییه له :
شه‌هیده‌کان … هاتن .
بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ رێزمانی بنچینەیی کوردیی-بەشی پێنجەم