ئیسماعیل حەمەئەمین : سیحری ئه‌م به‌عسیانه له‌کوێدایه !
هیچ ژیانێکی ڕاسته‌قینه له‌نێو هه‌ڵه‌دا بوونی نییه… (ئادۆڕنۆ / مینیما مۆڕاڵیا)
هه‌ر که‌ڕۆژنامه زه‌رده‌که‌ی هاوکاریم بینی تووشی شۆک بووم، نه‌یه‌ک ڕۆژنامه‌و نه‌دووان و نه‌سیان. ئه‌وه‌ی زیاتر منی تووشی سه‌رسوڕمان کرد کاردانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌ڕێز بوو له‌به‌رامبه‌ریدا. کاردانه‌وه‌یه‌کی نائه‌قڵانی و په‌رده‌پۆشین و هێرشی پێچه‌وانه‌وه‌ی پۆپۆلیستی بوو. ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌یه‌کی نوێم ده‌کرد له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌م که‌یسه، به‌داخه‌وه ئه‌مه ڕووینه‌دا. وه‌ک نوسه‌رێک هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ناوزڕاندن و زمانی ته‌شهیر نیم، چونکه ته‌شهیر کاتێک ته‌شهیره که به‌ڵگه‌و فاکت نه‌بێت له‌سه‌ری، به‌ڵام وه‌ک (هانا ئاڕێنت) ده‌ڵێت (هه‌قیقه‌ته ڕیالستیهکان) ئهوفاکت و ڕاستیه مێژوویانهن وه‌ک ئاسمان ساف و ڕوونن، لێره‌وه فاکته‌کانی ڕۆژنامه‌ی هاوکاری وه‌ک ئاسمان ڕوونن ئیدی ته‌فسیری دیکه ده‌چێته خانه‌ی پۆزشی سیاسهنهوه و تێگه‌یشتنم بۆی نییه. من وورد به‌دووی گفتوگۆکانی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا چوومه‌وه، ده‌مێک ده‌یگووت من یه‌ک وشه‌م نه‌نوسیوه و دوایی که ئاشکراش ده‌بێت نوسیویه‌تی بۆ به‌عس ده‌ڵێت: من بۆیه ناوی (بازۆفت) م لهشیعرهکانمدا هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوببنه‌وه ، لهئاوینهدا 24.04.14ده‌ڵێت : (هه‌مو ئه‌مانه‌م وتوه ، ئه‌م ڕسته‌یه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه وتوه كه ده‌رفه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌وانیترم هه‌بێت..) که‌واته گه‌ر ئه‌م لۆجیکه ڕاست بێت، ئه‌وا له‌م براده‌ره‌وه گه‌نجانی نوسه‌ر فێرده‌بن بۆئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه چیرۆکێک یان شیعرێک بڵاوبکه‌نه‌وه چه‌ند دێڕێکیش به‌شان و باڵای حزبه‌کاندا هه‌ڵبده‌ن و سه‌رکرده‌کانیان به‌شیعر بڕازێننه‌وه، ئه‌مه وانه‌یه‌که بۆ نوسه‌ره گه‌نجه‌کان که‌ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌یان نییه! گه‌ر لۆجیکی کاندیده بکرێت به‌نمونه و مۆدێلێک، ئه‌وا ده‌بێت گه‌نجه‌کان ڕێگاکانی داهاتووی ژیانیان به‌مجۆره هه‌لپه‌رستانه‌یه به‌سه‌ربه‌رن (تادهبن به‌ڕه‌قه‌م) و ده‌بنه (پیاوی مێژوو) به‌ته‌عبیری ئه‌م به‌ڕێزه وه‌ک له‌په‌یامێکیدا هاتووه .
ئه‌م سێ ڕسته‌یه سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌م بیرۆکانه بوو: (با بۆم بڵاوبێته‌وه) و (باببین به‌ڕه‌قه‌م ) و با (ببین به‌پیاوی مێژوو) ئه‌مانه کولتوری به‌عسی بیرخستمه‌وه که‌تائێستا له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا کولتوری باڵاده‌سته ولهئهقڵی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دایه ولهنهستماندا گه‌مه‌ی ترسناکی خۆی ده‌کات. یاخود ئه‌م ڕسته‌یه له(ئاوێنه)دا کراوه به‌مانشێت بێگومان به‌لابردنی (واوێک) کهههڵهی زمانه‌وانیه له ئاوێنه‌دا له‌سه‌ر زاری ئه‌م به‌ڕێزه نوسراوه (بوم بهرهقهمێكی گه‌وره‌و خه‌ڵكی بچوك په‌لامارم ده‌ده‌ن) یاخود لهپهیامیکیدا له 25.04.14 ده‌ڵێت: (چەند كەسێكی بچوك كە تەواوی مێژوو نەیتوانیوە گەورەییان بسەلمێنێت، ئەمڕۆ دەیانەوێت لەسەر حسابی ئێمە گەورەبن، ناوم ناون (پیاوێك لە درۆ)”. .. ئه‌م سێ ڕسته‌یه یه‌که‌میان فێرکردنێکی به‌عسیانه‌و هه‌لپه‌رستانه‌یه به‌وه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤێکی بێتاوانی ڕۆژنامه نوسیکی ئێرانی به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی بریتانی وه‌ک (بازۆفت) بته‌وێت وه‌ک شاعیر ده‌ربکه‌ویت. دووهه‌م ڕسته که‌به‌داخه‌وه ئاوێنه کردوویه‌تی به‌مانشێت، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت گه‌ر هه‌ر که‌سێک (ببێت به‌ڕه‌قه‌م) ئه‌وا ئه‌وانیتر بچوکتر ده‌بنه‌وه، که‌واته ببه به‌ڕه‌قه‌م به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت و ئه‌وانیتر بچوکبکهرهوه، سێهه‌میان ده‌ڵێت که‌من به‌به‌خشینی ده‌نگ ده‌بم به‌پیاوی مێژوو و ئه‌وا ڕهخنهگرهکانم ده‌ڕشێنه‌وه و لێره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌کات له‌نه‌یارانی به‌ڕشانه‌وه، که‌بێگومان ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کی خراپه، هاوڕێیان گه‌ر ئه‌مه کڕۆکی فاشیزم نه‌بێت ئه‌ی ده‌بێت فاشیزم چی بێت؟!، گه‌ر ئه‌مه گوتاری فاشیزم نه‌بێت ئه‌ی چییه ؟
گه‌ر ئه‌م کولتوره وه‌ک خۆی وه‌ربگرین و خوێنده‌وه‌یه‌کی ساده‌ی بۆ بکه‌ین، له‌لایه‌که‌وه پێمانده‌ڵێت: بڕۆ شهعبیهت په‌یدابکه له‌سه‌ر هه‌ر حسابێک بێت، گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر له‌سه‌ر لاشه‌ی بێتاوانێکیش بێت، چونکه (بازۆفت) به‌بێ دادگایکردن له‌سێداره‌درا وگه‌ر تۆ به‌و منداڵیهتهوه که(نۆزده ساڵ بوویت) ئه‌وه‌نده وسوڵی بووبیت توانیبێت ئاوه‌ها ئه‌و بارودۆخه بخوێنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له کۆڕه‌کانی به‌عسدا ده‌ربکه‌یت بۆ ئیمتیازات، ئه‌وا تۆ نموزجێکی خراپی کولتوری به‌عسیزمی که‌له‌سه‌ر لاشه‌ی کوژراو پێده‌گات و ده‌چیته مێژوویه‌ک و ده‌بیت به‌ڕه‌قه‌م و له‌دواجاردا ده‌بیت به‌پیاوی مێژوو .
به‌داخه‌وه ئه‌م کولتوره نامۆ نییه به‌ئێمه‌ی کورد، فه‌رهه‌نگی به‌عسه و لهزمهنی حوکمی کوردانیشدا زۆربه‌ی نوسه‌رانی جیدی له‌دژی ئه‌م (نه‌ریته ناشرینه) وه‌ستاوینه‌ته‌وه. له‌شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌م کولتوره به‌عسیه هانده‌ری شه‌ڕی ناوخۆ بووه و ئێستاش له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. کاتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆشدانی شه‌ڕی ناوخۆ، زۆر نه‌خوێنده‌وار و جاش قه‌ڵه‌می حزبی نێو پارتی و یه‌کێتی، بازیان به‌سه‌ر دڵسۆزانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه و کوردپه‌روه‌ره‌کانی ئه‌م پارتانه‌دا دا‌و، پله‌و ئیمتیازاتیان وه‌رگرت. ئه‌وانه جنێونامهو لایه‌نگری کوێرانه‌و جۆشدانی جه‌ماوه‌ریان کردبووه پیشه‌یان، دوور له‌هه‌موو مانایه‌کی ئه‌ده‌بی و فیکری ، مانای ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ی فیکری و جیدیان بۆ سه‌ر شه‌ڕه جنێوی ڕۆژنامهبازی کورتکرده‌وه. به‌داخه‌وه تا ئێستا پارته کوردیه‌کان ئه‌وا گۆڕانیش هاته سه‌ری، ئه‌م جۆره مرۆڤانه‌یان خۆشده‌وێت و خه‌ڵکیان بۆ کۆده‌که‌نه‌وه و پله‌و وه‌زیفه‌یان پێده‌ده‌ن و ده‌زگای به‌ناو ڕۆشنبیریان بۆ دروستده‌که‌ن. نازانم سیحری ئه‌م به‌عسیانه له‌کوێدایه، ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م سه‌ره‌تا له‌یه‌کێتی و پارتی ده‌ستبکه‌وێت پاشان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان!
دووهه‌میشیان ئه‌و ڕسته فاشیستیه که‌ده‌ڵێت ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بهدهستبهێنهو ببه ڕه‌قه‌م ئه‌وانیتر بپلیشێنه‌وه و بیانکه به‌قالۆنچه و ئه‌وانیتر کهڕهخنهم لێده‌گرن ده‌ڕشێنه‌وه. ئه‌م ڕستانه هاندانی فیتنه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ته‌نها شه‌ڕی ناوخۆ و به‌عسمان دێنێته‌وه یاد و هه‌ناسه‌یه‌کی کویرانهیه فیتنه‌ی بهدوواوهیه. به‌دیوێکی تردا چه‌مکی (قالۆنچه پلیشاندنه‌وه)ی نازیه‌کان ته‌واو له‌گه‌ڵ کولتوری (بوون به‌ڕه‌قه‌م و پیاوی مێژوو ) دا یه‌کده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ردووکیان له‌سه‌ر بنه‌مای بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر و پلیشاندنه‌وه‌ی ئه‌ویتر کارده‌که‌ن. ئه‌م ڕسته‌یه ڕسته‌ی نازیه‌کان بوون که‌له 1930 به‌دواوه ده‌نگی زۆرینه‌ی میلله‌تی ئه‌ڵمانیان به‌ده‌ست هێنا له‌په‌ڕله‌ماندا و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌دژی ڕۆشنبیران و جوله‌که‌و نه‌یاره‌کانیان له پارته‌کانی دیکه به‌کاریان ده‌هێنا، بیرتان نه‌چیت نازیه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان هاته سه‌ر حوکم و نه‌بوون به مێژوویه‌کی پڕشنگدار!.
من وه‌هام هه‌ستکرد ئه‌م (بوون بهڕهقهمه) هه‌ڵه‌یه‌کی توڕه‌ییه و به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌دا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئازیزم که‌س نهتوایتوانیوه له‌کوردستان به‌سه‌ر ئه‌ویتر ببێت به‌ڕه‌قه‌م، چونکه هه‌موو کوردێک له‌م وڵاته‌دا له‌دژی به‌عس و فاشیه‌ت و گهندهڵهخوازی و فایلدار و کۆنه جاش و جاش قه‌ڵه‌می به‌عسی و شه‌ڕی ناوخۆ جه‌نگابێت، ئه‌وا ڕه‌قه‌مێکی گه‌وره‌یه بۆ خۆی. هه‌موو کوردێک له‌ڕۆحی هاونیشتیمانبوون و هاوڵاتیبوون و باوه‌ڕداری و چه‌پ بوون و کوردبوونیه‌وه ڕه‌قه‌مێکی گه‌وره‌یه له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا. ئه‌م میلله‌ته به‌ڕێزم هه‌رگیز بوون به‌ڕه‌قه‌می سه‌دامیان قبوڵنه‌کردووه، ته‌ناته‌ت دوای سه‌دامیش ڕه‌قه‌می هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی کوردیان قبوڵ نه‌کردووه و چونه‌ته سه‌نگه‌ری ڕه‌خنه‌وه لێیان، خێره ئێستا یه‌کێک ده‌یه‌وێت ببێت به‌ڕه‌قه‌م به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه !.
دیاره ئه‌م کولتوره ناشرینه‌ی به‌عس کهئیلهامبهخشهکهی لهسهدامهوهیه که‌ده‌یگووت من (من پیاوی مێژووم) و من مێژووم و من ئیلهامبهخشم ، له‌م ڕسته‌یه‌دا ڕه‌نگده‌داته‌وه، که ده‌ڵێت من ڕهقمم و تۆ هیچ نیت، من ده‌بم به‌مێژوو و تۆش ده‌ڕشێیته‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو له‌په‌یامێکیدا له 25 .نیساندا له(ئاوێنه)دا وه‌ک پیاوی مێژوو خۆی لهقهڵدهداو بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت “چەند كەسێكی بچوك كە تەواوی مێژوو نەیتوانیوە گەورەییان بسەلمێنێت، ئەمڕۆ دەیانەوێت لەسەر حسابی ئێمە گەورەبن،) سه‌رنجبده‌نه ئه‌م ڕسته‌یه (گه‌وره بوون له‌سه‌ر حسابی ئێمه…) . ئه‌م وشانه‌ی وه‌ک (بچوک، ڕشانه‌وه، درۆزن، چه‌مانه‌وه ..هتد) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کاندیدێکدا یه‌کناگرێته‌وه خاوه‌ن دیدێکی دیموکراسیانه بێت و بیه‌وێت له‌سلێمانیدا سه‌رکه‌تووبێت . به‌ڵکو ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه (بوون بهڕهقهمه) و ئه‌م (بوون به‌پیاوی مێژوو) ئه‌و دێڕانهمان بیردیننهوه له‌زه‌مه‌نی سه‌دام و شه‌ڕی ناوخۆوه وه‌ک ناشرینترین کولتوری فاشیه‌ت خۆی دووباره ده‌کاته‌وه . له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌پرسم: به‌هه‌قه‌ت ئه‌مه کولتوری نوێی گۆڕانه له‌م ده‌ڤه‌ردا ؟.
له‌به‌رئه‌مه لێره‌دا هه‌ڵوێستیه‌ک ده‌که‌م به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی دڵسۆز بۆ ئازادی و ده‌ڵێم ده‌بێت گۆڕانخوازانی ڕاسته‌قینه و بزواتهکه هه‌ڵوێستی جیدیان هه‌بێت له‌مه‌ر ئه‌م کولتوره ناشرینه، نه‌ک پشتگیری بکه‌ن و پۆزشی بۆ بهێننه‌وه، ده‌نا هێڵی جیاوازی نێوان ئێوه و ئه‌وانیتر ده‌سڕنه‌وه. دیاره من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م له گۆڕان ده‌کرد به‌په‌له وه‌ک بزواتێک که‌ئامانجی گۆڕانکاری بێت له‌کۆی کایه‌کاندا، ئه‌م ته‌قلیدی بهرگیرکردنه له(که‌سی خۆم مادامه‌کی سه‌ر به‌خۆمه) بشکێنێت. له‌وبڕوایه‌دام چه‌نده‌ها که‌سی هێمنتر و به‌تواناتر بوونیان هه‌یه که‌جێگه‌ی ئه‌و (کاندیده گومان له‌سه‌ره)ی بگرتایه‌ته‌وه. چ نه‌بێت تاوه‌کو که‌یسه‌که‌ی له‌دادگا یه‌کلاده‌بێته‌وه. به‌مه‌ش گۆڕان نه‌ک ده‌نگه‌کانی کهمینهدهکرد به‌ڵکو زیادیده‌کرد و ده‌بووه پێشه‌نگ له‌شکاندنی دوو بتدا؛ یه‌که‌میان: مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆم بێت بۆ ئه‌به‌د به‌رگری لێبکه‌م و به‌مه‌ش مه‌فهومی ئینتمای حزبی نه‌ده‌چووه سه‌روو هه‌موو شتێک، نه‌ده‌چووه سه‌روو چه‌مکی هاوڵاتیبوونه‌وه. وه‌ک چۆن تا ئێستا باوبووه. دووهه‌م (بت) که گۆڕان ده‌یشکاند ئه‌وه بوو هه‌موو بۆنێک بۆنی به‌عس لێوه بێت ده‌یخسته ژێر پرسیاره‌وه، به‌مه‌ش دیسانه‌وه گۆمه خه‌فه پڕ ئاگره‌که‌ی ئێمه‌ی له‌دژی به‌عسی و ئه‌نفالچیه‌کان ده‌هه‌ژانده‌وه وده‌بووه فشارێکی نوێ نه‌ک له‌دژی هیچ که‌سێک یان لایه‌نێک به‌ڵکو له‌دژی ئه‌و هێزه ناشرینه‌ی ئهنفالیکردین و ڕێبه‌ری سوپای ئێراق بوو لهئهنفالکردنمان و به‌شێک بووه له‌ئه‌ده‌بیاتی نوسراوی ئه‌وان که کاندیده‌که‌یان به‌داخه‌وه به‌شێکه له‌و ئه‌ده‌بیاته. گه‌ر ئه‌مه‌ی بکردایه کۆی ئه‌م دادگایکردنه ئه‌خلاقی و مێژوویه‌ی ده‌هه‌ژاند و ده‌بووه که‌یسێک بۆ هه‌موو کورد وله‌مه‌شدا گۆڕان ده‌بووه خاوه‌ن نه‌ریتی (یه‌کلایکردنه‌وه‌ی ڕابوردوو) به‌مه‌فهومه فه‌لسه‌فی و فیکریه‌که‌ی. ده‌بووه ئه‌و پارته‌ی قوربانی به‌ده‌نگی جاش و هۆزه‌کانیان ده‌دات له‌پێناو ویژدانی زیندووی ئه‌نفالکراوان و جینۆسایدا. گه‌ر گۆڕان ئه‌مه‌ی بکردایه هه‌موو فایلداره‌کانی ناو پارته‌کانی دیکه‌ش ده‌له‌رزین و هێزه دژه‌کانی نێو پارته‌کانی دیکه‌ی له‌دژی فایلداران هانده‌دران، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ی نه‌کرد و نه‌یتوانی ئه‌م بته بشکێنێت، نه‌یتوانی ئه‌م گۆمه بشڵه‌قێنێت، به‌ڵکو وه‌ک پارته‌کانی دیکه چه‌پڵه‌ی بۆ فایلداران و ئه‌ده‌بیاتی به‌عسی لێدا و پۆزشی بۆ هێنانه‌وه .
به‌داخه‌وه پۆپۆلیزم و ڕهدوکهتنی کوێرانه به‌دووی ده‌نگدا له‌سه‌ر حسابی هه‌ر ئه‌خلاقێکی کوردانه‌و کوردایه‌تی و مۆڕاڵیکی مرۆڤدۆستی و دیموکراسیانه، ئاوه‌ها ماکیاڤیلیانه بۆته سیفه‌تی دیاری پارتی سیاسی کوردی به‌گشتی و تائێستاس هه‌روابووه. گۆڕان له‌مه‌دا ته‌نها له‌دوای چوارساڵ به‌په‌له هاته‌وه ڕێزی ئه‌م کولتوهره پۆپۆلیزمه و تازه به‌تازه به‌مه‌له‌فی به‌عسیه‌کی لاوازه‌وه له‌م ده‌روازه‌یه‌دا قه‌تیسبووه، بێگومان هیوادارام هه‌ڵه‌بم و هیچ پارتێکی کوردی له‌م ڕاڕاوه داخراوه‌ی پۆپۆلیزمدا نه‌بینم .
به‌دیوێکی تردا ئه‌وه‌ی منی تووشی شۆک کرد، ئه‌وه بوو، که‌زۆر نوسه‌ر و سیاسی چالاکی دیاری نێو ئه‌و بزوتنه‌وه‌که که‌وتنه به‌رگریکردن له‌م دۆزه، که‌گومان له‌دڵسۆزیان ناکام و زۆربه‌یان هاوڕێی خۆشه‌یستی خۆمن و به‌م نوسینه ڕه‌خنه‌ی دۆستانه‌یان لێده‌گرم. ده‌بوایه ئه‌وان داوایان بکردایه ئه‌و کاندیده بگۆڕدرێت تاوه‌کو که‌یسه‌که‌ی له‌دادگا یه‌کلایده‌بێته‌وه، ڕووم ده‌مم له‌وانه و له‌به‌شێک له‌کاندیده‌کانی هاوڕێم له‌بزوتنه‌وه‌که‌دا که‌خه‌ڵکی باش و دڵسۆز و خاوه‌ن ڕابوردوویهکن جێگه‌ی شانازین، به‌ڵام جێگه‌ی داخه ئێوه وئه‌م مۆدێله به‌عسیزمه پێکه‌وه ببینیم و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .
به‌داخه‌وه چۆن له‌نێو یه‌کێتیدا فایلداره‌کان به‌چه‌پڵه کرانه‌وه به‌نێو کۆنگره‌دا و ئێستاش فایله‌کانی به‌عس بهدوویانهوهیه وجێگه‌ی ڕێزنین لای که‌س ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان نامه‌ی په‌شیمانیان بڵاوکرده‌وه و له‌به‌رده‌م خۆشیاندا خه‌جاڵه‌تن، ئیدی با سه‌رکردایه‌تی سیاسی لێیانخۆش بووبێت و ئێستاش پله‌ی باڵایان هه‌بێت، به‌داخه‌وه ئه‌م فایلدارانه بوونه هۆی لاوازبوونی پێگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی له‌نێو خه‌ڵکداو به‌شێک بوو شکستیان له‌هه‌ڵبژاردندا. ئه‌م فایلدارانه لای من جێگه‌ی ڕێزنین و تێگه‌یشتنم بۆیان نییه. چۆن تا ئێستا سه‌رۆک جاش و خه‌ڵکی ناپاکی دژ به‌کورد له‌نێو ڕیزه‌کانی پارتیدان، به‌ڵام زۆر له‌پارتیه دڵسۆزه‌کان ناڕه‌زان له‌م که‌سانه. ئاوه‌ها له‌نێو هه‌موو پارته کوردیه‌کاندا بوونی ئه‌م فایلدار و جاشانه بوونه‌ته جێگه‌ی مشت ومڕ و ناڕه‌زایی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کادێر و ئه‌ندامانیان، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵکه دڵسۆزه‌کانی ناو پارته کوردیه‌کان به گۆڕان و ئیسلامیه‌کانیشه‌وه، ئه‌وا هه‌میشه (سه‌رکرده‌ی کوردی) سه‌رسام بووه به‌م به‌عسیانه، من ئێستا ده‌پرسم خودایه چ سیحرێک له‌م به‌عسیانه‌دا هه‌یه؟ ده‌مه‌وێت ئه‌م وه‌ڵامه‌م ئه‌مجاره له سه‌رانی له‌پارتی و یه‌کێتی ده‌ستبکه‌وێت پاشان له‌سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دونیا بگۆڕن به‌ڵام تۆبڵیی سیحری گۆڕان لهبهعسیبووندا بێت ! خودایه سیحری ئه‌م به‌عسیانه له‌کوێدایه !
بۆ خوێندنەوەی بابەتی تری نوسەر کلیک بکەرە سەر — ئیسماعیل حەمەئەمین