ئومێد قەرەداغی : دۆخی سیاسی سلێمانی دوای هه‌ڵبژاردن .
هه‌ڵبژاردن وه‌ک یه‌کێک له دیارترین سیماکانی دیموکراسی ، میکانیزمی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌م میکانیزمه له هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که هۆشیاری سیاسی تیایاندا پیشکه‌وتوه ، دام و ده‌زگاکان به‌شێوه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه ئه‌چن ، باشترین میکانیزمه بۆ به دێهێنانی سه‌قامگیری و ئاشتی و وه‌لامدانه‌وه و رێکخستنی خواستی ده‌سه‌ڵاتخوازی له مرۆڤ و گرووپه‌کاندا ، به‌لام بۆ هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که تیایدا هۆشیاری سیاسی پێشنه‌که‌وتوه ، قۆرخکاری ده‌سه‌ڵات هه‌یه ، خۆسه‌پاندن و هه‌ژموونی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌کی هه‌یه ، دام و ده‌زگاکان به دامه‌زراوه‌یی نه‌کراون ، ئه‌گه‌رێکی زۆر به‌هێزه هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی ، ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و شڵه‌ژانی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست بکات ، له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا نموونه‌ی به‌رجه‌سته بۆ ئه‌م حاڵه‌ته بوونی هه‌یه ، ئه‌زموونی دیموکراسی له کوردستاندا باشترین نموونه‌یه ، له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا ، ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێکهێنانی حکومه‌تێکی حزبی کراو و په‌نجا به په‌نجا بوو له نێوان پارتی و یه‌کێتی ، به‌مه‌ش هه‌موو جومگه‌کانی حوکمرانییه‌کی ته‌ندروست ئیفلیج کرا ، حوکمرانییه‌کی به حزبیکراو به‌رهه‌مهات که نه ئه‌کرا هیچ شتێکی لێ چاوه‌روان بکرێت جگه له شه‌ڕی ناۆخۆ ، دواترین ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنیش له کوردستاندا ، ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو که ئیستا نزیکه‌ی شه‌ش مانگ تێپه‌ریوه و حکومه‌ت پێکنه‌هاتوه ، به‌درێژایی ئه‌م شه‌ش مانگه دۆخی سیاسی و کاریگێری و دارایی هه‌رێمی کوردستان له ناسه‌قامگیری و شڵه‌ژانێکی قورس‌دا بوه ، هیچ رونیش نییه پێکهێنانی حکومه‌ت وه‌ک پێویست به پێی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌بێت یان نا ؟ ئه‌وه‌ش نادیاره ئه‌م حکومه‌ته بنکه فراوانه تا چه‌ند ئه‌توانێت نموونه‌یه‌کی باش و خزمه‌تگوزار و سه‌قامگیر له حوکمڕانی پێشکه‌ش بکات .
ئێستاش له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمداین ، ئایا به‌راستی دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چی روو ئه‌دات؟ به‌تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانیدا که ئه‌گه‌ری ئالۆگۆری ده‌سه‌ڵاتی پارێزگا له نێوان گۆڕان و یه‌کیتیدا ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه، به‌پێی رای زۆربه‌ی چاودێره‌کان و ، به پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوو ، ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه گۆران له سنووری پارێزگای سلێمانی براوه بێت ، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه دوای بردنه‌وه‌ی گۆڕان چی روو ئه‌دات ؟ ئایا یه‌کێتی نیشتیمانی ئاماده‌یه به کردوه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م پارێزگایه ته‌سلیمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بکات ؟ .
سلێمانی که ده‌یان ساڵ قه‌ڵای راسته‌قینه‌ی یه‌کێتی بوه ، که ده‌یان ساڵ ته‌واوی جومگه‌کانی حوکمرانی ئه‌م شاره به‌ده‌ست یه‌کێتییه‌وه بوه یه‌کێتییه‌ک که به له ده‌ستدانی سلێمانی هیچ مانایه‌کی راسته‌قینه بۆ حوکمرانییه‌که‌ی نامێنتیتهوه و هیچ پارچه زه‌وییه‌کی ئه‌م هه‌رێمه نامێنێت ئه‌و حوکمی بکات ، ئایا سلێمانی ته‌سلیم ئه‌کات ؟ به‌بڕوای من نه‌خێر .
ئێستا هه‌موو دام و ده‌زگا گرنگه‌کانی حوکمرانی سلێمانی که ده‌سه‌ڵاتی کرده‌یی و جێبه‌جێکارییان هه‌یه نه‌ک هه‌ر له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه به‌رێوه ئه‌برێن به‌ڵکو له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه به یه‌کێتی کراون ، وه‌ک ده‌زگای ئاسایش ، ده‌زگای پۆلیس ، زۆربه‌ی فه‌رمانگه گرنگه‌کان ، ئایا هه‌موو ئه‌م ده‌زگایه‌نه بی چه‌ندووچوون ئاماده‌ن فه‌رمان له پارێزگارێکی نا یه‌کێتی وه‌ربگرن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێک کراوه ؟ ئایا یه‌کێتی ئاماده‌یه هه‌موو ئه‌م ده‌زگایانه که چه‌نده‌ها ساڵ و به تێچونێکی گه‌وره و له جه‌وهه‌ریشدا بۆ خزمه‌تی حوکمرانی یه‌کێتی دروستی کردوون بخاته خزمه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ؟ به بڕوای من وه‌ڵامی لوژیکی ئه‌م پرسیاره نه‌خێره
بۆیه به ته‌سه‌وری من له دوای هه‌ڵبژاردن سلێمانی ناسه‌قامگیرییه‌کی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره به‌خۆوه ئه‌بێنێت ، ئه‌م ناسه‌قامگیرییه سه‌ر ئه‌کێشێت بۆ ئیفلیجکردنی زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی ژیان له‌م شاره‌دا ، تاکه رێگه‌ی به‌رگرتن له ناسه‌قامگیری شاری سلێمانی و به قوربانینهکردنی ، بریتییه له رێکه‌وتنێکی پێشوه‌خت له نێوان گۆڕان و یه‌کێتیدا له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی سلێمانی ، به بێ ئه‌نجامدانی ئه‌م رێکه‌وتنه بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و دریژ سلێمانی سه‌قامگیریی و ئاشتی و گه‌شه‌کردن به خۆیه‌وه نابینێت .