Zana-Osman

زانا عوسمان : سـەنـگەر گواسـتـنـەوە لای گـۆڕان و ئـەوان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

ماوەی چەند ڕۆژێكە لەدوای بێدەنگیەكی كورتی هەڵمەتی بانگەشەی هەردوو هەڵبژاردنەكان دەبیستین و دەبینین هەندێك دەمووچاوی ناسراو نەناسراو دێنە ناو ڕاگەیاندنەكان باس و خواسیان لەسەر دەكرێت كەئەمانە سەنگەری سیاسەتكردنیان !؟ گواستۆتەوە لەئۆپۆزسیۆنەوە بۆ ناو دەسەڵات وە بەپێچەوانەشەوە , لە نێوان هەردوو حیزبە دەسەلڵاتدارەكەش! چوون و هاتن بەردەوامی هەیە بەڵام بەڕێژەی جیاواز.
لێرەدا شتگەلێك دەبیستم كەبەناو باس لەوازهێنانیان دەكرێت لەگۆڕان بەڵام بەبێ‌ خوێندنەوەیەكی واقعی و ژیرانە هەڵدەستن بەڕاپۆرت دروستكردن بۆ پڕكردنەوەی كاتە بەتاڵەكانیان , چونكە تائێستا ئەوانن لەگۆڕان و ئەو سیاسەتەی كەپەیڕەوی دەكات نەچۆتە تێگەیشتنی ئەوانەوەو وەناشچێت , چونكە ئەو سیاسەتەی گۆڕان كەسێك تێی دەگات و دەتوانێت قسەی لەسەر بكات كەلەزهنی ئەودا كۆیلەبوون نەبێت , خۆسەپێنی نەبێت , مەبەستی خۆپڕبوون نەبێت لەچەند ڕۆژوو شەوێكدا , ئائەو كەسانەن دەتوانن تێیبگەن كەچی پێیەو چی دەكات ؟ . وەیەكێكیش لەشتە هەرە جەوهەریەكانی بزوتنەوەی گۆڕان سەربەخۆبوونی كەسەكانە بەبێ‌ پشت بەستن بەكەسانی تر , یان گرووپی تر دروستكردنی سەركردەیەك بەدەوریدا كۆمەڵێك كۆیلە سەمای بێئاگایی بڕێژن لە دنیایەكی بچوكدا بەئاستی ئەو جێگایەی كەئەوانی لێدەژین و بەس !؟ ڕاستی ئەمەش لەو سەنگەر گواستنەوەیەدا بەڕوونی ئاشكرایی بینیومانە كەئەو كەسانەی لەڕابردوودا بەكۆمەڵێك كەسەوە هاتوونەتە ناو بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا بەتەنیا بەخۆیان و سویچی ئۆتۆمبێلەكانیانەوە دەچنەوە بۆ ئەو شوێنەی كەجاران لەترۆپكی سیاسەتەكانی ئەوێوە هاتبوون , ئەو چەند ساڵەش جگە لەسود بۆ ئەوان ئەویش بەڕێكردنی چەند ساڵێكی تەمەنیان بەئاسایی و پاكی هیچ سوودێكیان نەبەخشیوە بەگۆڕان !؟ بێدەنگبوونیان باشترین بەڵگەیە , چونكە ئەم بێدەنگبوونەیان لەتواناكانیانەوە هەڵقوڵابوو نەك ئەوەبێت گۆڕان بایكۆتی كردبن .
واتە یەكێكی تر لەشتەجوانەكانی گۆڕان ئەوەیە هیچ كەسێكی نەكردۆتە گەورەو هیچ كەسێكیشی نەكردۆتە كۆیلە تا ڕۆیشتنی كەسێك كاریگەری بەسەریەوە دروست بكات , بگرە ڕۆیشتنی كەسەكان لەناوی چەندین كەسی تر باوەش بەگۆڕاندا دەكات و پێگەو سەنگی زیاتر و جوانتر دەبێت , بەڵام ئەم سەنگەر گواستنەوەیە لە ناو هەردوو حیزبە دەسەڵاتدارەكە ڕۆیشتنی كەسەكان تەواو پێچەوانەیە پێویست ناكات باسی بكەم , چونكە هەموومان باش دەزانین ڕۆیشتنەكان چۆنوو هاتنەكان چۆنن , كەپێم وایە جگە لە فرۆشتنی مرۆڤەكان لەنێوانیاندا هیچی تری لێناخوێنمەوە !!؟؟ كەبۆ ئەو مەبەستەش چەندین كەسیان داناوە بۆ ئەم كارە نامرۆڤانەیە ( مەبەست كڕین و فرۆشتنی كەسەكان ) بۆ ماڵەكانیان !؟
بەكورتی :
سیاسەتی گۆڕان ڕیز لەمرۆڤ دەگرێت بەبێ گەورەكردن و كۆیلەكردن ، هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی مافەكانی ، سیاسەتی ئەوانیش مرۆڤ دەكات بەدوو بەشەوە !؟ گەورە( مافیا) و كۆیلە هەرلەناو خودی مرۆڤدا !؟ بۆ بەرژەوەندی كەسی نەك نیشتیمان !؟ كه‌ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تكردنی گۆڕانه‌ كه‌خزمه‌تكردنی گشتی كردۆته‌ بنه‌مای كاری حیزبایه‌تی خۆی له‌ژێرچه‌تری چه‌پكه‌گوڵێكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ئه‌ویش ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ كه‌له‌خۆی كۆكردۆته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ باڵایانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگا به‌گشتی گه‌ره‌كیه‌تی پێی بگات , نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆفرۆشه‌كان ده‌یانه‌وێت پێی بگه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت