دکتۆر که‌مال میراوده‌لی : گۆڕان و نەگۆڕانەکانی .
ئەمە بەشێکە لە زنجیرە وتارێک کە لە مانگی مارتی ٢٠١٣ دا بلاوکرانەوە . لە بەر پرۆسەکانی هەڵبژاردن بەردەوام نەبووم . وا ئێستە سەر لە نوێ بڵاویان دەکەمەوەو بەردەوام دەبم لە تەواوکردنیان .
بەشی یەکەم
ئەوەی چاوەرێم نە دەکرد ئەوەبوو گۆڕان هێندە دژی رەخنە بێت و هەولی شاردنەوە و تاریککاریی و پشتپەردەیی و سڕینەوەی جیاوازییەکان بدات . لە بەر ئەوە نا کە من شارەزای عە قلی سیاسییەکانی کورد‌و گوفتارو کردارەکانیان نیـم و دەشێت ساوێلکانە گومڕا بم؛ نا سی ساڵ زیاترە چاودێرێکی رەخنەیی هەڵەو تاوان و خیانەت و درۆ‌و دەڵەسەکانی سەرانی کوردم و لە سەدان وتار و باس‌دا بە کوردیی و زیاتر بەئینگلیزیی تۆمارم کردوون. ئەوەی ناوم ناوە: [ نووسینەوەی مێژووی ئێستا] واتە لە جیاتی شاردنەوەو جوانپۆشکردنیی راستییەکان ، تا گەرم و بەرچاون وەک خۆی باسیان بکەیت ورەخنەیان لێبگریت ، کە شتێکە کورد پێی رانەهاتووە. (١) بەڵکو لە بەر ئەوەی کۆمپانیای وشە ، کە بە دایکی گۆڕان ، دەژمێردرێت ، خۆی وەک گوتارێکی رەخنەیی دژی دەسەڵات لە دایک بوو . واتە : پاکانەی بوونی ئەوە بوو کە رەخنە بکاتە ئامرازی هوشیارکردنەوەو جیاوازیی و گۆڕین . پەشیمان بوونەوە لەو پرینسیپە، نە خوازمە ، دژایەتییکردنی ، هیچ ناگەیەنێت هەڵوەشاندنەوەی بنەما هەرە بناغەییەکانی بوونی بزوتنەوەکە نە بێت هەر نەبێت لە رووی ئەخلاقییەوە .
ئەوەی سەرنجی منی بۆ کۆمپانیای وشە راکێشا ئەم رەوتە رەخنەییەی بوو. لە شوێنێکی تردا بە روونی باسی ئەمەم کردووە. لە زنجیرە وتارێکدا کە لە سالی ٢١٢ دا بلاوم کردنەوە ، ئەم گرنگییە جەوهەرییەی رەوتی گۆڕان – م بەم چەشنە خستۆتە روو:
هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بێ ره‌خنه بزوتنه‌وه‌یه‌کی مردووه !
گۆڕان له سه‌ره‌تاوه به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک لیستی په‌رله‌مانی ، بزوتنه‌وه ، حیزب له دایک بێ وه‌ک ره‌وتێکی ره‌خنه‌گریی رۆژنامه‌نووسی کاریگه‌ر له کۆمپانیای وشه‌و بلاوکراوه‌کانیدا و دوایی له ته‌له‌ڤزیۆنی که‌ی ئێن ئێن دا خۆی نواند‌و سه‌رنجی رووناکبیران و دوایی به‌شێکی گرنگی گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری راکێشا. له تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌لبژرادنی دیمۆکراتیشدا ده‌رچوو-و ئه‌نجامێکی باشی له 25/7 دا به ده‌ستهێنا. تا ئێره جیاوازی گۆڕان له حیزبه‌کان و هێزه‌کانی ده‌سه‌لات ئه‌و هه‌لوێسته ره‌خنه‌ییه رادیکاڵه بوو که به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات و دیارده‌کانی بێدادیی و گه‌نده‌ڵیی و تاوانکاریی دژی خه‌لک هه‌یبوو. ئه‌مه واشی نیشان ده‌دا که گۆڕان خۆشی بیه‌وێ و ببێ به نموونه‌یه‌کی جیاوازی سیاسه‌تکردنی دیمۆکراتی مۆدێرنی ناحیزبیی. به‌رای من به‌رده‌وامی گۆران وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و قه‌واره‌یه‌کی رێکخراوه‌یی جه‌ماوه‌ری دوای 26/7 تا ئێستا به به به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وته رهخنهییهو په‌ڕه‌پێدانی ده‌بوو ، له دوو رووه‌وه:
1. یه‌که‌م ره‌وته ره‌خنه‌ییه‌که به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لات ببێته به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی ئاشکرای فه‌لسه‌فی ، ده‌ستووری ، په‌رله‌مانی ، سیاسی ، جه‌ماوه‌ریی ( شه‌قامیی) بۆ کۆتایپێهێنانی سیستمی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی حیزبی سته‌مگه‌رو داگیرکه‌ر .
2. ره‌وته ره‌خنه‌ییه رادیکالهکه ببێته پرینسیپیکی ئه‌خلاقی نه‌گۆڕو پراکتیسێکی ئازادی زامنکه‌ری راستگۆیی و روونکاریی ( شه‌فافییه‌ت) له ناو خودی گۆران‌دا ، واته وه‌ک چۆن گۆڕان ره‌خنه له ده‌سه‌لات ده‌گرێ به هه‌مان شێوه دلسۆزان و هه‌واداران و گۆڕانخوازان کێ بن و له هه‌رکوێ بن نه‌ک هه‌ر بتوانن به‌لکو هانبدرێن و ئاسانکاری بلاوکردنه‌وه‌و ده‌ربرینیان بۆ بکرێ تا ره‌خنه له گۆڕان و سه‌رکردایه‌تی و بیر‌و به‌رنامه‌و هه‌نگاوه‌کانی بگرن : ره‌خنه‌ی دلسۆزانه‌ی توند‌و گریانهێنه‌ر به پێی ئه‌و په‌نده کوردییه به‌رزه‌ی که ده‌لێ : دۆست ئه‌وه‌یه ده‌تگرێنێ ، دوژمن ئهوهیهپێت پێده‌که‌نێ!
3. له لێکدانی ئه‌م دوو ڕێره‌وه‌دا گۆڕان شێوه‌یه‌کی نوێی خه‌باتی ناشاخیی ، ناحیزبیی ، نا شهخشپهرستیی و ناکهریزماچی و دهستهگهرخوازیی پێشکه‌ش بکا. ئه‌مه‌ش نابێ که هه‌موو بیر‌و وتاروکرداری نه‌بێته یه‌ک پرۆسه‌و له سه‌ر پرینسیپی دانراو وزانراو و پراوهکراو به‌رێوه‌بچێ و بناسرێته‌وه . واته هه‌موو قسه‌یه‌ک ، راگه‌یاندنێک ، به‌یاننامه‌یه‌ک ، ههلوێستک و کردارێکی گۆڕان خێرا بناسرێته‌وه به وه‌ی که گه‌ر سه‌دی سه‌د نه‌بێ سه‌دی 50 ، 60 ، 70 و زیاتر‌و زیاتریش له وتار‌و ره‌فتارو کرداری حیزبی شاخی و هی ده‌سه‌لات جیا بکرێته‌وه . واته ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه به پێی ستانداردی ئه‌م سه‌رده‌می زانست و ته‌کنۆلۆجیایه بێت نه‌ک به پیی ستانداردی سه‌رده‌میکی کوردی ئێستا که ده‌سه‌لاتی به‌ربه‌ری و سه‌رسه‌ری کوردی بۆ چاخه‌کانی سفری بردۆته‌وه‌و ئامانجی یه‌که‌م و دوایی خزمه‌تکردنی گه‌ل و دروستکردنی تاکی ئازاد بێ ، نه‌ک بهدهستهێننا و خڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به هه‌موو شێوازه‌کان .
زانست ، دیمۆکراسی ، یاسا ، به‌ژه‌وه‌ندی خه‌ڵک
4 . ئه‌و ستانداردانه‌ی که من له و چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختم له سهرکردۆتهوه چوار ستانداردی بنه‌مایین:
1. زانست
2. دیمۆکراسی
3. یاسا
4. به‌های ئه‌خلاقی و پرۆفێشنالی نه‌گۆڕ که له خۆبه‌ستنه‌وه به چاکه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکدا خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات.
بۆ هه‌ر هوڵوێست و تاقه قسه‌و راگهیاندنێکێش پێویسته ئه‌و چوار بنه‌مایانه به‌یه‌که‌وه نه‌ک به شێوه‌یه‌کی لێکڕاى ڕاو له‌کار دابن . (٢) ]]
ئایا ٧ ساڵ دوای دروستبوونی کۆمپانیای ووشەو نزیکەی ٤ ساڵ دوای دروستبوونی گۆڕان ، هیچ پێشکەوتنێك بەرەو ئەو رەوتە رەخنەییە جیاوازە کراوە؟
لەم زنجیرە وتارانەدا هەوڵ دەدەم وەڵامی ئەم پرسیارەو پاشخان و ئاسۆکانی بدەمەوە .
===================
١ کۆمەلێ لەو وتارانەی لە سالەکانی هەشتادا بە کوردی بلاوم کردوونەوە بە [ پ . دی . ئێف] لە سایتی دەنگەکاندا هەن ، بە ناوی : خوێندنه‌وه‌ی ئێستا ، نووسینه‌وه‌ی مێژوو : بیر‌و به‌رنامه بۆ کورد‌و کوردستان
بروانە : دەنگەکان :
http://www.dengekan.com/nwseran/kamalMirawdali.htm