Zana-Osman..

زانا عوسمان : دیوەخانی یەكگرتوو بۆ چۆلە لەتواناكان !؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر وەكو دەبینین و دەبیستین لێرەو لەوێ‌ لیستەكان ژمارەو ئاستی پێگەی دەنگەكانیان بەڕووی خەڵكی كوردستان بەگشتی و لایەنگرانیان بەتایبەتی ڕادەگەیەنن بەئاستێكی بەرزی دەنگەوە كەزۆربەی هەرە زۆریان ئاماژە بەزیادبوونی دەنگەكانی خۆیان دەكەن و  خۆشی دڵ و دەروونیانی داپۆشیوە , بەڵام یەكێك لەو هێزە دیارو بەرچاوانەی كەلەم گۆڕەپانی ئاشكراكردنەیا نایبینین كەموژدەیەكی خۆشی بۆ دەنگدەرانی پێبێت یەكگرتووە , كەئەم بێدەنگیەش بەرهەمی دەنگەكانی هەردوو هەڵبژاردنەكەیە كەئەو هێزە بەدەستی هێناوە هەروەكو لەئەنجامە بەرایەكاندا ئاماژەی پێدەكرێت بەپاشەكشێ‌ كردنی , كەئەمەش دەرئەنجامەكەی دەگەڕێننمەوە بۆ هۆكار گەلێك كەئەم هێزەی والێكردووە بەچەقبەستوویی بمێنێتەوە لەڕووی پێگەی سیاسەتكردن و لایانگری دیاریكراوەوە , چونكە پێش پێویست بوون بەبەرنامەو ژمارەی كەسەكان بۆ بەڕێوەبردنی حیزب توانا و لێهاتوویی كەسەكان هۆكاری بەهێزییە بۆ هەموو حیزبێك , چونكە كەسانی بەتوانا بەرنامەی تۆكمەو بەهێزو خەڵكی بەهێزوو زۆر لەدەورەی خۆی كۆدەكاتەوە ,كەیەكگرتوو بەتەواوەتی بەشەبەهێزەكەی فەرامۆشكردووە بۆ بەهێزبوونی , بۆیە لێرەدا شكستەكانی هەردوو هەڵبژاردنی یەكگرتوو دەگەڕێنمەوە بۆ چەند هۆكارێك :
1- بوونی بەشێكی زۆر لەسەركردایەتی دووبارەبووی بێتوانا بەبەراود بەتوانا كپكراوەكان , كەبیركردنەوەو بەرنامەیان بیركردنەوەو بەرنامەی یەكگرتوو دەگەیەنێت زۆر لەدوای ئەو ڕیتموو سیاسەتكردنەیە كەئێستای سیاسەتكردن گەرەكیەتی بۆ گەشەكردن و بەرەوە پێشچوون .
2- گرینگینەدان بەو ژمارە زۆرەی گەنج كەلەدەورو بەری كۆبۆتەوە ئەویش بەژداری پێنەكردنیان لەبڕیارە سیاسی و نەڕەخساندنی بوار بۆیان بۆئەوەی ئەو شێوازە سیاسەتكردنەی كەئێستای گەنج گەرەكیەتی بیكاتە بەرنامەو ڕێڕەوی لەسەرڕۆیشتنی سیاسەتەكانی , كەئەمەش یەكێكە لەهەرە خاڵە لاوازەكانی یەكگرتوو , چونكە زۆربەی زۆری لایانگرانی ئەم حیزبە گەنجن و كۆمەڵگای كوردیش كۆمەڵگایەكی گەنجە بۆیە نەیتوانیووە لەگەڵ ئەو ئاوات و ئامانجانەی كەگەنجانی لایانگرو دەرەوەی لایانگرانیش هەیانە بیكاتە هەوێنی سیاسەتەكانی خۆی .
3- یەكێكی تر لەخاڵە هەرە جەوهەریەكان كەیەكگرتوو نەیتوانیووە تێكی بشكێنێت لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا ئەوەیە كەسەركردایەتیەكەی باوەڕی تەواوی بەهەموو ئەو كەسانە نیە كەكاندیدیان دەكات بۆ شوێنە جیاوازەكان كەهەڵدەستێت بەئاڕاستەكردنی لایانگرانی خۆی بۆئەوەی دەنگ بدەنە چەند كەسێكی دیاریكراو لەناو كاندیدەكان , چونكە نابێت سەركردایەتی حیزب لایانگری بۆ كاندیدەكان بكاتە بەرنامەی خۆی تەنها ئیشكردنی حیزب بۆ لیستە , نەك جیاوازی خستنە ناو كاندیدەكان لەپاڵپشتی كردنیان , واتە ئیشكردنی سەركردایەتی یەكگرتوو دوو ئاڕاستە لەكاندیدكردن و پشتگیریكردن ئەنجامدەدات , كاندیدێكی زۆر پشتگیریەكی بەشەكی , كەئەمەش بەتەواوەتی لەم هەڵبژاردنەی ئەمجارەدا دەردەكەووت .
4- نەبوونی ڕاگەیاندنێكی بەهێزو كاریگەر , كەبەیەكێك لەكۆڵەكە بەهێزەكانی بەهێزبونی حیزب دادەنرێت لە وڵاتانی نامی .
5- نەبوونی دەستەیەكی بەهێزوو بەتوانا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان , چونكە ئەوەندەی میللەتەكەی ئێمە حەزی لەكەسانی خاكی و كۆمەڵایەتی هەیە , حەز بەفەڕشی سوور ناكات كەئەمینداری یەكگرتوو  لە هەڵمەتی بانگەشەدا بەكاری هێنا و بڵاوی كردەوە بەناو ڕاگەیاندنەكانی خۆییوو ڕاگەیاندنی سەربەخۆ !؟
6- نەبوونی حەزو ویستی گۆڕانكاری و نوێبوونەوە لەئەندامانی سەركردایەتی بەلابردنی ئەو دەمووچاوانەی یەكگرتوویان لەڕەنگیاندا تواندۆتەوە !؟
7- نەبوونی بەرنامەی نوێ , چونكە ئەوەی هەیە هەر ئەوەیە كەلایانگران و دەرەوەی لایانگرانی لەهەبوونیەوە دەیبیستن !؟
بۆیە دوای ئەو هەموو هۆكارانە و چەندینی تر , یەكگرتوو یەكێكە لەو هێزانەی كەدەتوانێت بەئاسانیوو لەمەودایەكی كەمدا هەستێتەوەو بەرەو پێشوەچوونی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت , چونكە خاوەنی توانایەكی باشی سامانی مرۆیە كەئەم سامانەش لەهەر هێزێكدا هەبێت هۆكارە بۆبەهێزی لەهەموو لایەكی گەیشتن بەبەهێزی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت