دکتۆر محه‌مه‌د گه‌ناوی : دبلۆماسی ئابوری .
دبلۆماسی ئابوری فۆرمێکی دبلۆماسیه که‌که‌ڵک له‌هه‌موو ره‌هه‌ندو جۆره‌کانی ئابوری وه‌رئه‌گرێ به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی به‌رژوه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان له‌گه‌ڵ هاندان و پشتگیری لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئابوریه‌وه . دبلۆماسی ئابوری هه‌میشه رۆڵی هه‌بوه له‌په‌یوه‌ندیه دبلۆماسی و سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌کانی نێوان گه‌لان ، به‌ڵام له‌دنیای مۆدێرن و ئابوری مۆدێرن و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گلۆبالیزم دبلۆماسی ئابوری ره‌هه‌ندی تازه‌و گه‌شه‌ی سه‌ره‌کی به‌خۆوه گرت .
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ، ئامێره‌کانی دبلۆماسی ئابوری هه‌نارده‌و هاورده‌ی کاڵاکان ، سه‌رمایه‌گوزاری ( گومرگ) مامه‌ڵه‌و بازرگانی ، یارمه‌تی ئابوری و قه‌رز له‌خۆئه‌گرێ ، به‌ڵام له‌مه‌ش زیاتر گه‌لێ ئامرازی تر رۆڵیان هه‌یه له‌دبلۆماسی ئابوری ، وه‌کو به‌شداریکردن و قبوڵبون له‌ڕێکخراوه ئابوری و داراییه‌کانی جیهان بۆ نمونه رێکخراوی بازرگانی جیهانی ، بانکی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی جیهانی ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یش چه‌نده‌ها رێکخراوو دامه‌زراوه هه‌یه که‌ڕۆڵیان هه‌یه له‌دبلۆماسی ئابوری و گه‌شه‌ی دبلۆماسی ئابوری بۆ نمونه شورای هاوکاری وڵاتانی که‌نداو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له‌ئێمه‌وه نزیکه و هه‌روه‌ها یه‌کێتی بازاڕی ئه‌وروپا وه‌کو یه‌کێ له‌گه‌وره‌ترین بازاڕی به‌توانای جیهان که‌دبلۆماسی ئابوری و ئامانجی ئابوری ته‌وه‌رێکی گرنگه له‌دروستبونیدا له‌گه‌ڵ ئامانجی سیاسی و ئاسایش ، به‌هه‌مان جۆر له‌ئاسیاو ئه‌فریقیا و ئه‌مەریکای لاتینی چه‌نده‌ها رێکخراوی ئابوری هه‌یه که‌مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی دبلۆماسی ئابورین . گه‌لێک جار ، دبلۆماسی ئابوری رۆڵی سه‌ره‌کی ئه‌بینێ و بینیوه له‌په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ناوچه‌ییه‌کان بۆنمونه یارمه‌تی مارشاڵ له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م بۆ دوباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا ئه‌م رۆڵه‌ی بینی که‌تائێستاش ئه‌مەریکا رۆڵی سه‌رکردایه‌تی رۆژئاوا ببینێ، و هه‌روه‌ها دبلۆماسی دۆلار، دبلۆماسی نه‌وت یان دبلۆماسی بازاڕ که‌ڕه‌هه‌ندی ئابورییان هه‌یه به‌ڵام کاریگه‌ری و رۆڵی سیاسی و ئاسایشی مه‌زنیان بینیوه‌و ئه‌بینن .
له‌ڕۆژگاری هاوچه‌رخدا چالاکیه‌کانی دبلۆماسی ئابوری ئه‌م بوارانه له‌خۆئه‌گرێ :
1- ئیعتمادکردنه سه‌ر یه‌کتری وڵاتان و گه‌لان له‌بواری ئابوری و هه‌تا سیاسی و ئاسایش به‌هۆی جیهانیبونی جیهانه‌وه.
2- بازاڕی ئازاد‌و فراوانبونی بازاڕه‌کانی ئابوری و په‌یوه‌ندبونی ئابوری نیشتمانی به‌بازاڕو ئابوری جیهانه‌وه.
3- گه‌شه‌ی تکنۆلۆجی و په‌یوه‌ندیه‌کان، هۆکاری گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ته‌نها وڵاتێک نه‌توانێ به‌ته‌نها ( کفا‌ءة) خۆی هه‌بێ .
4- شێوه‌ی کارگێری مۆدێرن و په‌یوه‌ستبونی زیاتری جیهان به‌وزه‌و دڵنیابون له‌سه‌رچاوه‌کانی ئاو ( به رای من ئاو‌و وزه گه‌وره‌ترین تەحەدین که‌ڕوبه‌ڕوی مرۆڤایه‌تی ئه‌بنه‌وه ، نه‌ته‌نها دبلۆماسی ئابورین به‌ڵکو شه‌ڕو ئاشتین ) بواری گرنگی دبلۆماسی ئابورین.
له‌گه‌ڵ کاڵبونه‌وه‌ی ئایدۆلۆجی ، دبلۆماسی ئابوری ره‌هه‌ندێکی جیهانی فراوانی وه‌رگرتوه په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ده‌وڵه‌تان و هه‌تا دامه‌زراوه‌کان و ئیتر پرسیاری بابه‌ت ئه‌مه‌یه ، پێگری کورد له‌دبلۆماسی ئابوری‌دا چیه ؟ چۆن پێناسه ئه‌کرێ ؟ له‌مه‌ش گرنگتر توانا‌و ئامرازه‌کانی کورد له‌دبلۆماسی ئابوری‌دا چه‌نده‌و چیه ؟ هه‌روه‌ها چۆن ئه‌توانێ پێگه‌و ستراتیجی خۆی دیاری بکات؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویستمان به :
1- قه‌واره‌ی سیاسی ئابوری سه‌ربه‌خۆ هه‌یه .
2- سستمێکی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و میللی هه‌یه.
3- دیموکراسی کردنی سسته‌می سیاسی و دامه‌زراوه‌و رێکخراوه‌کان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی تاکه‌کان و سه‌روه‌ری تاک تابتوانن سه‌رنه‌وشتی خۆیان بۆخۆیان دیاری بکه‌ن .