Berhem-Newshirwan

پەشێو حەمەئەمین : دکتۆر بەرهەم بۆ سەرۆک کۆمار و نەوشیروان مستەفاش بۆ هەرێم .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە چوار چێوەی ئەو ململانێ سیاسی و ئایدۆلۆجیەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ، وە لە پاش دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن و لە سۆنگەی ئەو دیدگاو تیۆرو پێشبینیانەی لە لایەن نوسەران وچاودێرانەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە ، منیش وەك هاونیشتمانیەك بۆ چوونێکی تایبەتم بۆ ئەو پرسە هەیە.
وەک دەزانین مییللەتی کورد تا ئیستا سەر بەحکومەتی ناوەندەو ئەو لێکترازانە جوگرافی و ئابوری و سیاسیەی کە پێویستە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆبوونی نیشتمان ، هەنگاوی جدی بۆ نەنراوەو لە هەموو کاتەکاندا ملکەچ بە گەڕانەوە بۆ بەغدادمان دەکاتەوە ، هەر لەم ڕووەوە ناچار دەبین بەژدار بین لە مشارەکەی سیاسی و بڕیاردان و داکۆکی کردن لەو ماف و ئیمتیازانەی کە بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردنەکان بەر لایەنە سیاسیەکان دەکەوێت . کوردیش وەك نەتەوەی دووەم , ئەو ممارەسە دووروو درێژەی لەگەڵ ئێراقدا هەیەتی مافی خۆیەتی ئەگەر جەخت لە یەکێك لەوسێ دەسەڵاتانە بکات ( کە بریتیە لە سەرۆکایەتی کۆمارو ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەڕلەمان ) بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕووی مەنتق و گوونجان و ممارەسەوە سەرۆکی کۆمار باشترین پۆستە , کە کورد جەختی لەسەر بکاتەوە . بۆیە وەک لە ڕابردوودا بینیمان و سەرباری هەموو ئەو تێبینیانەی لە سەر جەلال تاڵەبانی هەبوون ، بەڵام توانی بە شێوەیەکی باش ئەو پۆستە بەرێت بەڕێوە ، وە لە ئەنجامی لێک نزیکی دکتۆر بەرهەم لە مام جەلال و بوون بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کابینەکانی پێشووداو ، وە پتەوی و دۆستایەتی ئەو پیاوە لە ڕووی دیبلۆماسی و بەلاغەت و دۆستایەتی لەگەڵ ئەورووپاو ووڵاتانی ئیقلیمدا بە باشترین کەسایەتی دەزانم بۆ شوێنگرتنەوەی جلال تاڵەبانی ، وە بۆ پشتگیری کردن لەم بۆچوونە دەبێ بزووتنەوەی گۆڕان بە هەموو تواناکانیەوە پاڵپشتی لێبکات لە ئەنجامی درووستبوونی هەر بەربەستێك بۆ ئەو پرسە , گەر لەیەن هێزێکی سیاسیەوە ڕەتکرایەوە ، وە ئەوە پێشهاتێکی چاوەڕوانکراوە .
وە هەر سەبارەت بەو داواکاریە سیاسیەو قسەکردن لەسەر نەوشیروان مستەفا بۆ سەرۆکایەتی هەرێم لەداهاتوودا ، من پێم وایە دەبێ کەفائەت و ژیری و شارەزایی و دیبلۆماسیەت سەنگ وقورسایی ئەو بزووتنەوەیە کە بۆ خۆی ڕێکخەرەکەیەتی نادیدە نەگیری و ، وە لە پێناو درووستبوونی هاوسەنگی سیاسی لە هەرێمدا ، دەبێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتیوانیەکی تەواوی بۆ ئەو پرسەهەبێ
بۆیە لەو سۆنگەیەوە گەر بچینە ئەمری واقیعەوە پێم وایە میللەتی کورد بە بەشێکی زۆری داخوازیەکانی دەگات و پێشکەوتنێکی باش بەخۆیەوە لە هەموو ئاستەکاندا دەبینێت ، چونکە دوو ممارەسەی تاقی نەکراوەی ئومێد بەخشن وپێویستە پێشوازی لێبکرێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت