پارتی بەئاشکرا گزیی لە هێزە سیاسییەکانی تر دەکات لە هەولێرو دهۆک .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی خشتەیەک لە دەنگە جیاکراوەکانی هێزی تایبەتی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم جگە لە کەرکوک . پارتی ڕاشکاوانە و بە پێی گزییەکی سیستەماتیک بۆ دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگدان دەتوانێت چەندین هێندەی هێزەکانی تر لە سلکی هێزی تایبەت بەدەست بهێنێت . لە دهۆک هێزە تایبەتەکان ، کە زیاتر هێزی پارتین چەندین هێندەی هێزی تایبەتی سلیمانیییە . گەر لە دهۆک دەستوبردیان کردبیت لە جیاکردنەوە ، ئەوا دیسان گۆمانەکان زیاتر دەبن لەسەر ناڕۆشنی ژمارەی هێزەکانی تایبەت . ئەم خشتەیەی لای خوارەوە لە سایتی ڕووداو وەرگیراوەو ، مرۆڤ توشی سەرسوڕمان دەبێت لە ناڕێکی هێزە تایبەتەکان لەنێوان سلێمانی و دهۆکدا .
نوێترین ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەمشێوەیە :
سلێمانی لەكۆی 3750 دەنگی جیاكراو بۆ پەرلەمان :
پارتی: 67 ، گۆڕان: 1116 ، یەكێتی: 2105 ، یەكگرتوو 116، كۆمەڵ: 72 دەنگ.
بۆ پارێزگا لەكۆی 750 دەنگی جیاكراو:
پارتی: 8 ، گۆڕان: 188 ، یەكێتی 495 ، یەكگرتوو : 23 ، كۆمەڵ: 14.
لە 4500 دەنگی جیاكراو بۆ پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای هەولێر: پارتی 3136 دەنگ ، یەكێتی 118 دەنگ ، گۆڕان 117 دەنگ ، یەكگرتوو 37 دەنگ ، كۆمەڵ 91 دەنگی هێناوە.
لەپارێزگای دهۆك لەكۆی 17753 دەنگی جیاكراو بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا:
پارتی:13979، یەكێتی: 996 ، یەكگرتوو: 1203 ، گۆڕان : 736 ، كۆمەڵ : هیچ دەنگی نەهێناوەو 621 دەنگیش پووچەڵكراونەتەوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە