Kejall-Ali

کەژال عەلی : کەندڕی عەقل .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کات ماندووە
تەمەن فریای گێڕانەوەی متمانەیەکی تر ناکەوێ .
لەخەیاڵی ئیوارەدا
مانگ ئەستووکە هەوالێکی نەبرژاوە ،
لەبەرەبەیانی تریفەوە متمانە
ئەم دەستاو دەستی پێدەکا .

نیشتمان هیلاکە
درەخت لەنەشتەرگەرییە
گول بەعیشووە خوێن دەنوێنێ
گەڵا لەبەر هەیوانی پاییز
لەسەر لەتە حەسیری باخ لێی کەوتووە .

لەدووری ئاوایی
لێم دیارە
ئایندە بەسواری سپێدەیەکی زینەوە
بەرەو مەنزڵ دەبێتەوە ..
کەچی ماخۆ بەعەقلی گەللابە بیر دەکاتەوە
بە زمانی شۆفڵ کوردایەتی دەئاخڤێ .

لەنزیك ئاوایی
نیشتمان پێکراوە
مانا خانەگومان
خیانەت لەبنەبانی مێژوو
لەسەر لەتە گونێك
خەریکی تاوڵەی زمان و دۆمینەی مەردایەتییە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت