سەروەت هەڵەبجەیی : نه‌وت کاڵایه‌کی ستراتژیک .
ڕه‌نگه یه‌که‌م جار که مرۆڤ نه‌وتی به‌دی کرد وای نه‌ده‌زانی ڕۆژێک بگات ئه‌م ماده ڕه‌ش و بۆن پیسه هاوکێشه سیاسیه‌کان توشی گۆڕانکاری و کاریگه‌ری خۆی بکات .
له ئێستادا نه‌وت له گۆڕه‌پانی جیهانی دا وه‌کوو کاڵایه‌کی ستراتژیکی لێهاتووه . ئه‌و کاڵا بازرگانییه‌ی که له گه‌ڵ ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جیهانی تێکه‌ڵ بووه . گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ، گرنگی و بایه‌خی نه‌وتیان وه‌کوو یه‌کێک له هۆکاره‌کانی به هێزتر بوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی له کاتێکدا سه‌لماند که ترۆمبێلی ته‌یار به مه‌کینه‌ی پێشکه‌وتوی ئه‌و قۆناغه پێشیان له ئه‌سپ و لوکۆمۆتیوی هه‌ڵمی گرت .
نه‌وت له دیاری کردنی چاره‌نووسی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له ئوروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی دوور گرنگی تایبه‌تی هه‌بوو . له سه‌ره‌کی ترین ئامانجه ستراتیژیه‌کانی هیتلر بۆ هێرش کردنه سه‌ر یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت ، داگیرکردنی مه‌یدانه نه‌وتییه‌کانی قه‌فقاز بوو .
له میانه‌ی ساڵه‌کانی شه‌ڕی سارد ، به‌ربه‌ره‌کانێ و ململانێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕی نه‌وت له لایه‌ن کۆمپانیا زهبهلهحهکان و وڵاتانی تازه گه‌شه کردوو، به‌شێکی هه‌ره‌گرنگی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی داگیرکاری وڵاتان بوو . قه‌یرانی سوئز له ساڵی 1956 له ڕاستیدا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی کۆنی ئوروپی به‌خشی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به چه‌ن هۆکارێکی دیکه‌وه بوو له هه‌مان کاتیش‌دا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له گه‌ڵ پرسی نه‌وت هه‌بوو. له ده‌یه‌ی 1970 ده‌سه‌ڵاتی نه‌وتی ئالیه‌تێکی به‌ربڵاوی به ده‌س هێنا و وڵاتانێکی به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌یاند که تا ئه‌و کاته له په‌راوێزی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بوون .
نه‌وت دۆخێکی بێ بڕوایی له ناو ئه‌و وڵاتانه دروست کرد که گه‌شه‌ی ئابوری خۆیان به پێی بنه‌ما نه‌وتییه‌کان پته‌و کردبوو و له ئاکامدا نه‌وت که‌وته ناوه‌ندی یه‌که‌مین قه‌یرانی دوای قۆناغی شه‌ڕی سارد له ده‌یه‌ی 1990 که ئه‌ویش هێرشی عێراق بۆ سه‌ر وڵاتی کوێت بوو . نه‌وت له ڕیزبه‌ندی سه‌رچاوه خاوه‌کان له پله‌ی یه‌که‌می سه‌رچاوه کانزاییه ستراتیژیهکاندایه . له ئه‌مڕۆدا ماده خاوه‌کان وه‌ک ئامرازێک بۆ گوشار خستنه سه‌ر وڵاتان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێ له وڵاتانی دیکه به کار ئه‌هێنرێت . له میانه‌ی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م (( کلمانسۆ )) ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که یه‌ک دڵۆپ نه‌وت له گه‌ڵ یه‌ک دڵۆپ خوێنی سه‌ربازه‌کانمان به‌رابه‌ری ده‌کات . له‌م چوارچێوه دا وڵاتانی زلهێز وه‌کوو بریتانیا ، فه‌رانسه و ئه‌مریکا به به کارهێنانی دیپلۆماسی نه‌وت له هه‌وڵی کۆنتڕۆڵ و ده‌ست به سه‌رداگرتنی ناوچه نه‌وتییه‌کان دا بوون . ئه‌م چه‌شنه سیاسه‌تانه بوون به هۆی ئه‌وه‌ی به‌ستێنێک بۆ ناکۆکی و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ نه‌وت به تایبه‌ت له دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م ساز بکرێت .
به هۆی ئه‌وه‌ی که وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت بودجه و سه‌رمایه‌ی وڵاته‌که‌یان له‌م ڕێگاوه دابین ده‌کرێت ، بایه‌خ و گرنگی نه‌وت وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌کی وزه و دابینکاری داهاتی وڵات پله‌و پایه‌یه‌کی زۆری هه‌یه . سه‌باره‌ت به دابین کردنی سه‌رمایه‌و داهاتی وڵاتان پێویسته به وه ئیشاره‌ت بکه‌م که بازرگانی نه‌وتی خاو 10 له سه‌دی کۆی گشتی بازرگانی جیهانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه و به‌راورد له گه‌ڵ کاڵایه‌کی دیکه‌ی ستراتژیک وه‌ک گه‌نم که ڕێژه‌ی 3 تا 4 له سه‌دی کۆی گشتی بازرگانی جیهانی له خۆ ده‌گرێت ، گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی بۆ وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت و به مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی ئابوری و پێشکه‌وتنی هه‌مه لایه‌نه زۆرتر ئاشکرا ده‌بێت . نه‌وت کاڵایه‌کی ستراتژیکه که که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کردن یا گه‌مارۆ خستنه سه‌ری ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر بازاڕه جیهانیهکان و له هه‌مان کاتیش‌دا قه‌یرانی ئابوری له‌و وڵاتانه‌ی که چه‌تری گه‌مارۆکان ده‌یانگرێته‌وه دابنێت . نمونه‌ی نوێی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له وڵاتی ئێران به‌دی ده‌کرێت که له دوای گه‌مارۆ ئابوریه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته به هۆی به‌رنامه ی ناوه‌کی و ناکۆکی له گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو له ئێران به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو ڕووی له که‌می کردووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش کێشه‌ی دارایی له‌و وڵاته دروست کردووه و ئاستی هه‌ڵاواسان به‌رز بووه‌ته‌وه و گوشارێکی زۆری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی ئێران به گشتی .