Merkl

فەرەیدون کونجرینی  : کورد هێشتا لە دیموکراسیدا لاوازە ! .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەوروپادا ، لەشەقامەوە ڕواێژکاری ئەڵمانیا بە داگیرکاری وڵات ناودەبەن و دەسەڵاتداران بەدواداچون ناکەن کێ کردی و کێ شێواندی ! ؟
ئەنگێلا مێرکڵ لەدایک بووی ساڵی 1954 یەکێکە لە بەتواناکانی حزبی یەکێتیی دیموکراسی مەسیحی کە خاوەندی کلتورێکی دیموکراسی و ئەزمونێکی گەورەیە ، لە 22 ی11ی 2005 وە تاوەکوو ئێستا ڕاوێژکاری ووڵاتی ئاڵمانیا یەو لە 2014.05.25 پارتەکەی بەشداری دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپادا.
هەروەکوو لە هەموو وڵاتێکی ئەوروپادا کەسانێکی شیاو هەن خۆیان کاندید دەکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا هەریەکەو بۆ ئەرکێکی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی وڵاتان ، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بڵاو بونەوەو هەڵواسینی وێنەکانی مێرکڵ لەشەقامەکاندا تــەنها پروپاگەندەیە بۆ پارتەکەی و ئەو هاوڕێانەی لەپارتەکەیداکاردەن کە خۆیان کاندید کردووە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمسیۆنی باڵا “
هۆکارەکانی ئەنگێلا مێرکڵ بۆ بەشداری بوونی پارتەکەی لەپەرلەمانی ئەوروپادا لەوەدایە کە ماوەی کارکردن و ئەرکەکانی بۆ وڵاتەکەی خۆی وەك ڕاوێژکار تەواوکردووە ، وە خەڵك و حکومەت و هێزەتایبەتەکان کە ســێ کاریگەری سیاسی و کۆمەڵایەتین لەسەر ئاستی ڕوبەری ئەڵمانیا زۆر ڕەزامەندن لەوکارانەی کردویەتی لەماوەی دەسەڵاتیدا ، بەهۆی تواناکانی مێرکڵ ـە وە حزبی یەکێتیی دیموکراسی مەسیحی توانای تەواویان هەیە کە لەسەر ئاستی ئەوروپا دەستبکات بەکارکردن ، بەبڕوای ئەڵمانەکان سەرکەوتن بەدەست دێنێت ” هەروەکو لەوڵاتەکەی خۆیدا توانی پتر لە 8 ساڵ ئابوری وڵات بەئاستێکی باشتردا بەرێت ، ئەمەش بۆ پارتەکەی مێرکڵا باش بوو تا بەشداربێت لەسەر ئاستی پەرلەمانی ئەوروپا ، لەهەمان کاتدا گەنجان و لایەنە دژەکانی ئەنگێلامێرکڵ و پارتەکەی” دەستیان کردووە بە شێواندنی وێنەی ئەنگێلا .
لەهەموو هەڵبژاردنی پەرلەمان و شارەوانیەکانی وڵاتاندا لەکاتی بانگەشەدا وێنەی کاندیدەکان لەسەر شەقامەکان دادەندرێن بۆ وەبیر خستنەوەی هاوڵاتیان تا ڕابوردوی کەسایەتیە کاندیدکراوەکان و ئایندە بڕۆژەکانیان بزانن . بەڵام کەسانێك لەسەر شەقامەکانەوە دەستیان کردووە بە شێواندنی وێنەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.
هاوڵاتیانی ئازیز و ئازادی خوازان و یاسا ڕاستگۆ ویستەکانی هەرێمی کوردستان” ئەوەی من مەبەستمە لێرەدا تەنها ئەم تێکستەیە بیڵێم و بۆتان بنوسمەوە ” ئایا ئێوە دەزانن سزای ئەم شێواندنی وێنەیە چیە و چۆن دەدرێت لە وڵاتی ئەڵمانیا ! ؟ هەرکەسێك هەڵسابێت بە ئەنجام دانی شێواندنەکە ، لای یاساو دادگای ئەڵمانیا” هەرهاوڵاتیەك کارەکەی ئەنجامداوە بە کەسی شێواندنی موڵکی گشتی دادەندرێت نەوەك بە کەسی شێواندەری کەسایەتی سیاسی ! ئەوەی دادگا مەبەستێتی لە سزادانەکە ، تەنها ئەوەیە کە کەسێك هەستاوە بە ناشرینکردنی ” دارتەلێك یان دیوارەکانی شارو دیمەنی شەقامەکان .
ئەوەی بەسەر ڕاوێژکاری وڵاتی ئەڵمانیادا هاتووە ” بە سەرکردە لەخۆ باییەکانی هەرێمی کوردستان بهاتبایە دەیان گەنجی ناوچەکەیان دەرفاند و تیرۆر دەکرد “ئێوە بڕوانن ئەم ئازادیە پڕ لە دیموکراتیە و ئەو ئازادی و دیموکراتییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە کەناتوانن ناوی پارتەکانی خۆیان پەیڕەوبکەن بەناوی ئازادی و دیموکراتیەوە ، چەندین کەسی بەتوانا لە داکۆکی کارانی خەڵکی فەقیرو هەژاریان تیرۆرکردووە .
هیتلەر لە جەنگی جیهانیدا بوە هۆکاری یەکەم زەنگی جەنگ و هەوڵی داگیرکردنی هەموو ڕووی زەوی دەدا و بە ملیۆنان خەڵی سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی زیانیان لێکەوت و زیانی ماڵی زۆری گەیاندە وڵاتان بەتایبەت ئەوروپا ، دەرەنجام شکستی هێنا و بەم هۆیەوە بە گەورەترین دیکتاتۆری جیهان ناوبرا.
دوای شکستی جەنگ و لەناوچونی ئادۆلف هیتلەر ، دەسەڵاتدارانی حکومەت بەردەوام بون لە کوشتنی دواکەوتوانی هیتلەرو نازیەکان بەبەردەوامی لێیان دەکوشتن تا کۆتاییان پێ بێت . بەڵام نازیەکان یاخی دەبون و توڕەیی ئەوان زیاتر دەبوو ، هەموو شتەکان ئاسایی نەبونەوە بەڵکو بەردەوام بونی تەقینەوەکان و تیرۆرکردنی هاوڵاتیان و کوشتی سەرکردە نوێیەکان ئەندام و لایەنگرانی پارتە نوێیەکان لەمەترسیدابون و زیانی ماڵ و گیانی هەبوو . دوای پتر لە 20ساڵ ململانێی دەوڵەت دژبە نازیەکان زیانەکان لەزیادبوندابون ، لە ساڵی 1968 پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسایەکی دەرکرد .
تـــا چیتر خەڵك لەیاخی بون سڵبکەنەوەو بەرنامەی سیاسەتی خۆیان بگۆڕنە پاڵ بەرژەوەندی گشتی و پەیوەندیەکانیان پێکەوە ببەستەنەوە ، هەوەکو هەتا ئەمڕۆش دادگای نیشتمانی پشتیوانی خەڵکەو لایەنە سیاسیەکان گوێ دەدەن بە نوسەران و ڕەخنە گرانی وڵات و گرنگی دەدەن بە کارە خزمەتگوزاریەکان

بـــەڵام لــە وڵاتی ئێمەدا هاوڵاتیەك ، رێكخراوێك ” کاریكی لەم شێوەیە ئەنجامبدات ، وەك ڕەخنە بە سزای زێرەڤانی و دەزگای دژە تیرۆری دەگەیەنن بەر لەچونی بۆ دادگا سەرکردەکان بڕیاری خۆیان دەدەن .

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت