ئەکرەم محمـدئەمین : ئایا بزوتنەوەی گۆران کامیان هەڵئەبژێرێت ؟ .
جوگرافیای کوردستان واهەڵکەوتوە کە کورد نەیتوانیوە بە ئارەزوی خۆی ژیانی ئایندە و مافی چارەی خۆ نوسینی دیاری بکات، سنورەکەشمان لە جیاتی یەك وولاتی داگیرکەری کوردستان چوار وولاتی داگیرکەر دراوسێمانە ، سەرەرای ئەمانەش ململانێی ناوخۆمان هێندەی ترکارئاسانی کردوە بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەو پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان .
سالی (٢٠٠٩ ) جیابونەوەی بزوتنەوەی گۆران لە یەکێتی ، بەڵێ کەم و کوری وململانێی و ناوچەگەری هەناسەی لە یەکێتی بریبوو ، ئایا ئەمە بەمانای ئەوەبوو جیابینەوە ؟ خۆ ئەشتوانرا بەرەیەك دروست بکرێت ڕێگە لەم پاشا گەردانیە بگیرایە ، بەشێکی سەرکەوتن لە مانەوەو بەرەنگاریەکاندایە کە چۆن چارەسەر بکرێت ، بە هەرحاڵ ئەمە گوزەشت . هەردوولاش درێخیان نەکرد لە راگەیاندنەکانەوە ئەوەی ژێر بەرەشیان هێنایە سەر بەڕە ، زۆر زیانی بە هەردوو لا گەیاند .
پارتی لەسەرداوای تورکیا ساڵی (٢٠١٠) بۆ خۆهەڵبژاردنەوەی (مالیکی) پشتگیری بۆ (عەلاوی) هەبوو دژ بە مالیکی ، ئەمەش پەیوەندی بە ئابوری و قازانجی تایبەتی سنورێکەوە هەبوو کە زۆنی زەردە .
تەنها بەڕێز( مام جەلال ) توانیبوی ئەم هاوکێشە و ململانیە سیاسیانە بە قازانجی کورد ڕابگرێت وەکو ئەرکێکی مێژوویی .
دژایەتی کردنی کوردەکانی سوریا بۆ دوو مەبەستی تایبەت لە لایەن تورکیاوە !
١ – دژایەتی کوردەکانی ڕۆژئاوا ئەکات تا پێگەی کوردەکان بە هێز نەبێت .
٢ – سوریا دۆستی نزیکی ئێرانە و بۆ تورکیا قبول نیە ئەم دۆستەی بمێنێتەوە و بە هێز بێت .
بۆ برادەرانی بزوتنەوەی گۆران ؟
– کشانەوەتان لە لیستی برایەتی کەرکوك بە هاندانی تورکیا و بۆ سەلماندنتان بۆ دۆستایەتی پارتی بوو.
– ئایا سیاسەتی پارتیتان قبولە بۆ دژایەتی کردنی کوردەکانی پارچەکانی تر؟ بروا ناکەم .
– لە ئەنجامی خراپ پیادە کردنی پەیمانی ستراتیجی لە لایەن پارتیەوە کۆمەلانی خەڵکی کوردستان سزای یەکێتیان دا لە هەڵبژاردنی مانگی ( ٩- ٢٠١٣ ) .
– ئەنجامی پەیمان بەستنی نێوان بزوتنەوەی گۆران و پارتی و قسەکانی ناو کۆبونەوەکان ، کۆمەلانی خەڵکی کوردستان دژی پیلانن کە زیان بە یەکێتی بگەیەنێت . بەداخەوە خێرا بریارتان دا دژ بە یەکێتی بەرەکتان هەبێت لەگەڵ پارتیدا .
– بزوتنەوەی گۆران لە سنوری سەوز گەشەی کردوە ، ئەگەر پەیوەندیەکان ئاسایی نەکەنەوە دوور لە قازانجی تایبەتی بە بڕوایەکی راستیانەوە هەرگیز ناتوانن سەرکەوتوبن لە کارەکانتندا ، ئەگەر جارێک سەردانی پارتی بە ئاسایی بزانن ، سەردانی یەکێتی دەیان جار ئاسانترە بۆ خزمەتی ئەندامانی هەردوولا بۆ یەکێتیش هەروەها .
پێش هەڵبژاردنەکان ژیرانە بیر لە هاوپەیمانی بکرایەتەوە لەگەڵ یەکتری بێگومان پێکهێنانی حوکمەت لە ئەستۆی هەردوولا ئەبوو، هەموو ئەندامان و دۆستانی هەردوولاش خۆشحال ئەبوون .
وادیارە سیاسەت کاتی ئەوێت و ئەبێت ئەم دۆستایەتیە بگاتە مەنزل هیوادارم برادەرانی گۆران بۆ بەرژەوەندی سنوری بزوتنەوەکەیان و کۆمەلانی خەڵکی کوردستان باشترین هاوپەیمانی خۆیان هەڵبژێرن کە تەنها یەکێتیە ، هەتا دوێنێ هاوسەنگەر جێگەی شانازی بوین بۆ یەکتری هیوادارم هەلەکان دووبارە نەبنەوە .