dwnya

فەتاح حەسەن  : بۆ ( دنیا و دۆعا ) کان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

 

گوێڕادێرە بۆ سۆزی

داپیرەیەك :

خۆڵ و دۆ بکەن بەسەرما
بەدەر لەشارمکەن
نەوەك بڵێن، کچەزاکەت ..
لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی
ئێوەخۆش .

دایکێك :

هۆ دیەکەم ..
خۆڵی ژورەکەت .. بەزمان دەماڵم .
ئەتۆ ..
نەك لەجێی حەوت کوڕ
لەجێی .. هەموو کەسمی
هەی ڕۆ .. هەی ڕۆ
دەتکوژن و
دەڵێن قەزیەکە ناموسە و
بکوژەکە .. بێتاوانە!!

کوڕێك :

پەکوو !!
چ تاوانێکە
خوشکم .. خوشکت
بەردبارانبکرێت.. تا مردن؟!

کچێك :

بە بێ کفن بمنێژن و ..
خوشکە هەژدە بەهارەکەم
خەنجەرئاژن نەکرێ
بەتاوانی
نەبونی پەردەی کچێنی .

باوکێك :

وەك ئەمنی
ئەمنە سورەکە ، بلۆککوژمکەن
ئا بەو مەرجەی
لەسەر تاوانی شەرەف
سنگی کچە قەیرەکەم
لەسەر دەستی
ناوگەڵ بە ئاڵۆشەکان
بە فیشەك
نەکرێت بە بێژنگ .

  

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت