زانـا عـثمـان : يـاسـا نـاخـهوێـت ، تـۆش نابـێـت بـخـهویـت له‌ژێر ئـارهزووهكـانـتـا ! .
كاكی گۆڕانخواز خۆی به‌یه‌كێك لهبهتهڵهكانی گۆڕه‌پانی گۆڕانكاری داده‌نا !؟ خۆی به‌دژه كپكردنی ده‌نگه ئازا‌و ئازاده‌كان و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م داده‌نا !؟ داوای ئازادی بیر‌و ڕاو نه‌هێشتنی چاوسووركردنه‌وه‌ی ده‌كرد له به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان !؟ كه‌چی خۆی وه‌ك نمونه هاتووه بۆ گۆڕانكاری لهسووكایهتی پێكردن و چاوسوركردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆی كه‌خۆی ڕه‌خنه‌ی لێئه‌گرت ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری لهڕۆژنامهنوسێكی سه‌ر بهحیزبهكهی خۆیده‌كات !؟ ئه‌م شێوه ڕهههشهكردنه نه بۆئه‌وانه‌ی خۆت و نه‌بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ریش دروست نیه بێ یاساییه كه‌باسی یاسات ئه‌كرد ! كاكی نوێنه‌ر تۆ باشیه‌كانت بۆ هه‌ڕه‌شه نه‌بوو تا به‌و شێوه‌یه بكه‌ویته وێزه‌ی ڕۆژنامهنووسێكهوه به‌بێ تۆماركردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه به‌ئاره‌زووی خۆت ووشه گه‌لێكی نابه‌ر پرسیارانه فڕێ بده‌یت !؟ زۆر سه‌یره تادوێنێ تۆ باسی یاسات ئه‌كرد !
ئـه‌ی بـاشـه ئـه‌مـڕۆش دوێـنـێ نـیـه !؟
ئه‌ی ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی ئه‌مبه‌ر هه‌مان مافی ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی ئه‌وبه‌ریان نیه !؟
ئه‌ی بۆ ده‌بێت هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌وان حه‌رام بێت و بۆ ئه‌وانه‌ی خۆت حه‌ڵاڵ بكه‌یت و یاسات له‌ژێر قهنهفهكانتهوه خه‌واندبێت !؟ به‌رنامه‌كه وانیه(مه‌به‌ستم به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) ـه بۆیه تێكی مه‌شكێنه و نابووتی مه‌كه له‌ژێر جوڵه و ئاره‌زووه بێ یاساییهكانت ، ده‌رگای دادگاكان به‌ڕووتدا كراوه‌یه ، ئه‌گه‌ریش داخرابوون ڕه‌خنه‌ی له‌جێ بگره نه‌ك هه‌ڕه‌شه !؟….
بۆیه من لێره‌دا پشتگیری له‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌و كاكی نوێنه‌ر ناكهموو دژایه‌تیشیان ناكه‌م ، ته‌نها مه‌به‌ستم له‌و نووسینه‌دا دووركهووتنهوهیه له‌زمانی هه‌ڕه‌شه له‌جێی یاسا ، ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌روه‌كو خۆی ده‌ڵێت (( ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه چی سوكایه‌تیه بهمنوو ماڵه‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كردووه)) ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێت ئه‌وه پێویسته له‌ڕێگای یاساوه تونترین سزاوهربگرێت ، هه‌م بۆ لێكردنه‌وه بوختانه هه‌ڵواسراوه‌كان به‌نوێنه‌رو ماڵباتیان هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نیه كه‌ئه‌و بیه‌وێت سوكایه‌تی پێبكات بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونه بۆگه‌نه‌كان له‌ڕێگای په‌یجێكه‌وه ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش …….
یاسا هه‌یه
نه‌ك هه‌ڕه‌شه !
چونكه هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه ئه‌و ڕه‌گه‌یه كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌یه‌وێت له‌ڕیشه‌وه ده‌ری بهێنێت و نه‌یهێڵێت ، یاساش بكاته سه‌رمه‌شقی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان .