ئاکۆ برایم : پۆست کوردستان دۆستە یان دوژمن؟ .
ئەوەى دەینوسم و باسیدەکەم دەربڕو بۆچوونى خۆمە و هیچ پەیوەندى بە ماڵپەرى وتاریکورد ەوە نى یە .
بەڕیزان ئەوەندەى سەریم کردبێت و دیقەتم دابێت ماوەیەکە ئەم ماڵپەڕە لەلایەن لایەنێکى سیاسى بەڕێوە دەبرێت و ئیش و کار و بەرنامەیان تەنها و تەنها دژایەتیکردنى یەکێتى نیشیتمانى و خەڵکى سلێمانى یە ، من کارم بەسەر حزبایەتى یەوە نیە و ناشبمە وەکیل و پارێزەرى یەکێتى و هیچ لایەنێک ، بۆ وەڵام دانەوەى ئەوان ، بەڵکو ئەوەى دەمەوێت و حەزدەکەم قسەى لەسەر بکەم ، بیرخستنەوەو بەهۆش هاتنەوەى ستافى ئەو ماڵپەڕەیە ، کە بەراستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کەوتۆتە خزمەتى دوژمنانى کورد ، بەشارەزایى بێت یان بەبەرنامە ئاو دەکەنە ئاشى ئەوانەوە ، ئەوەندەى دژایەتى یەکێتى و گۆڕان پارتە ئیسلامی و چەپەکان دەکەن، چارەکى ئەوە هەڵوەستە لەسەر دوژمنان و حکومەتى مالکى و تاوانەکانیان ناکەن.. بۆ هەر روداو و پرس وپیشهاتێک بەموناسەبە و بێ موناسەبە یەکێتى دەکات بەبابەت و بەشێوزاێک لەشێوازەکان رق و بوغزى خۆى بەسەر ئەو لایەنەدا خاڵى دەکاتەوە ، کەوەک بڵێیت ، حزبەکەى و کورد هیچ دوژمن و نەیارێکیان نەبێت غەیرەس یەکێتى .
ئەوەتا ئەوە هەموان دەزانین کە داعش و دوژمنانى کورد ، بەشیعە و سوننە و هەمو بیر و مەزهەبەکانەوە ، کەوتونەتە خۆ ئەیانەوێت بەهەرچى کلۆجیەک بێت کورد بخەنەوە ناو قاڵبەکەى جارانى ، ئەو تۆزە ئازادى ومافەى کەسەدان ساڵە بەڕەنج وخوێنى هەزاران کەس بەدەستى خستوە و هەیەتى لێى بسەنێتەوە. لەبرى ئەوەى کێشەو ناکۆکى و خیلاف و بۆچونە جیاکانمان وەلا بینێن و، ببینە هێزێکى تۆکمە و یەکگرتو، بەیەک گوتار و یەک هێز و یەک دەستى پۆڵاین وەڵامى هەمو دوژمن ناحەزێک بدەینەوە ، کەچى ئەو ماڵپەڕە بەڕێزە جارێکى دیکە بەعەقڵیەت و بیرکردنەوەى پاشکەوتو بێ خیرى حزبایەتى جارانى، دەخوازێت لەوپرسە هەنوکەیى وچارەنوسازە خۆى بدزێتەوە، بەشتى لاوەکى بێ فەڕى حزبایەتى سەرقاڵمان بکات، بەداخەوە ئەو ماڵپەڕە بەموناسەبە و بێ موناسەبە پلارو توانج وتەعلیق ئەهاوێت، جارێک دەڵێت پێِشمەرگە لەفڵان شوێن لەترسى داعش هەڵدێت، جارێک دەنوسێت هێزەکانى دژە تیرۆر بەکرێ شەڕ بۆمالیکى دەکەن، جارێک دێت وێنەى لایەنگرێکى حزبەکەى خۆى ،لەگەڵ شتێکى دیکەى بێ کەڵکدا بەراورد دەکات و دەڵێت کامیان زیاتر خزمەتى کوردیان کردووە .
بەداخەوە هەزاران جار بەداخەوە، بۆ میدیاى کوردى، بۆ بیرى تەسکى حزبایەتى و بۆ رۆشنبیر و راگەیاندنەکانى کورد، من وەها شیمانەم دەکرد کە ئەو ماڵپەڕە چونکە هەڵگرى ناوى پیرۆزى کوردستانە، لەپێناوى ئارامى وسەرفرازى خاک و وڵاتیدا هەموو ناکۆکى و کێشەو و دژە بۆچونێک وەلا دەنێت و، کار وئەرکى خزمەتى کورد وکوردستان دەبێت، ئەبێتە چقڵێک بۆچاوى دوژمنان ،ئەبێتە دەستێکى پۆڵاین بۆ داعش و عەرەبە شوفێنیەکان،کەچى دەستى شکاوم وانەکەوتەوە پێچەوانەکەى راستر دەرکەوت. ئەوەى لەدوژمن چاوڕێم دەکرد ئەوان بۆیان ئەنجامدا، بوون بە لقێکى ئەوان، ئەوەتا لەم بارو زروفە ناسکەدا، بەتەور داسى شەرمەزارى کەوتۆتە پاچینەوەى سەروپۆتەڵاکى پێشمەرگە و کورد ئەخوازێت سەنگ وقورسایى و هەیبەتى بشکێنێت.
تکام لە بەرپرسانى ئەوماڵپەرەِیە کە دەستبەردارى ئەو نەریت و عەقڵیەتە کۆن و پاشکەوتوە ببن، سەردەم و کاتى ئێستا جیاوازە، بارودۆخەکە زۆر هەستیارە، کاتى ئەو شتانەو ململانێ مناڵانەیە نى یە، کە جگە لەدوژمن وناحەزان، کەس سودى لێ نابینێت، بۆیە تا کات و دەرفەت ماوە،تا زیاتر نەچونەتە خزمەتى دوژمنەوە ،دەسبەردارى ئەو کارە چەپەڵە بن، بابیرتان بێنمەوە ماوەى شەش مانگە مالکى و دارودەستەکەى، ئابلوقەیان خستۆتە سەرمان، موچە نانێرن و بەهەمو شێوەیەک دژایەتیمان دەکەن، ئەوان جیاوازى لەنێوان هیچ پارت ولایەنێکدا ناکەن وهەموو کورد بەیەک چاو سەیر دەکەن، مادام کوردین لەنەزەرى ئەوانەوە دوژمنین، باباش بزانن، ئەگەر خوا بەورۆژە نەکات هێزى داعش یان تیرۆریست رووبکەنە کوردستان، بیانەوێت ئارامى وسەقامگیرى بشێوێنن و خەڵکى وڵاتەکەم بکوژن،داواى ناسنامە ناکەن و ناپرسن کە کێین وسەربە چ پارت ورێکخراوێکین. سلێمانى وهەولێر ودهۆک بۆ ئەوان یەک شتە، پارتى و یەکێتى وئیسلامى وگۆڕان و شیوعى و کۆمۆنیست هەموو لە فەرهەنگى ئەواندا تاوانبارن. خۆزگە لەبرى ئەوەى رق و قین دروست بکەین،لەبرى ئەوەى برینە کۆنەکان بێنێتەوە سوێ،لەبرى ئەوەى بەشێنەى ناکۆکى و ئاگرى شەڕى براکوژى هەڵگیرسێنیت، عەیب و عارى مالیکى و عەرەبە پیاو کوژەکانت باسبکردایەـ لەبرى ئەوەى پلارو توانج لەپێشمەرگە و دژە تیرۆر بدەیت، کە بەگیرفانى خاڵى و بێ ماڵو حاڵى چوە بەرگرى لەمن تۆ بکات و، رێگە نەدات پیاو کوژە کانى عەرەب بێنە کوردستان، تەعلیق و نەفرەتت لە حکومەتى بەغا و کۆنە بەعسیەکان بگرتایە، کە شەو رۆژ لەبۆسەدان و بۆ تەفروتونا کردنمان، ئەگەر ئەوە بەرهەمى حزبایەتى و ئایدۆلۆجیاى حزبەکەت بێت بۆ کورد و کوردستان،بەراستى مایەى عەیب و شەرم و تەریقیە،من لەبرى ئێوە هەست بەشەرمەزارى ئەکەم لەسەدەى بیست و یەکەمدا حزبێک هەبێت کادر و میدیا کارانى ئاوا بیر بکەنەوە بیانەوێت بەو عەقڵیەت و هزرە بۆگەنە خەڵک بەلاى خۆیاندا رابکێشن. حەز بە نەمانى خۆیان وزەرەرى ساحێبیان بکەن