دکتۆر سالار باسیره : ئه‌وانه‌ی به‌پاره ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڕۆح هه‌ژارن .
ئه‌وه‌ی کیفایهتت ئه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندت نه‌کات ، هه‌موو سه‌روه‌تی ئه‌م دنیایه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندت ناکات .
زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌پاره ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڵام به‌رۆح هه‌ژارن. زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان ته‌نیا جه‌سته‌ی روکه‌شی خۆیان ده‌بینن و ته‌نیا بایه‌خ به‌لایه‌نه روکه‌شه‌کانی جه‌سته ئه‌ده‌ن، به‌ڵام لایه‌نه رۆحیه‌کانی خۆیان نابینن.
زۆرانێک هه‌ن هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی ژیانیان ته‌نیا له‌پاره‌دا ده‌بینن، کۆیله‌ی ماده‌ن، که‌موکوڕیه سایکۆلۆژی و که‌سایه‌تیه‌کانیان به‌ڕێگای پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌وه ده‌شارنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌کورسی پۆست و ده‌سه‌ڵاتیش. به‌شێکی زۆری ئه‌م مرۆڤانه به‌رگه‌ی کێشه رۆحیه‌کان ناگرن و له‌جه‌وهه‌ردا به‌خته‌وه‌رنین .
تێناگه‌ن کهجهوههر له‌ڕواڵه‌ت گرنگتره. تێناگه‌ن بون به‌کۆیله‌ی پاره‌و کردنه قوربانی کاته به‌نرخه‌کانی ژیان ته‌نها بۆ ته‌راکوم کردنی سه‌روه‌ت و سامان و بونه دیلی پاره واتای هه‌ژاری ماددی و رۆحیش ده‌به‌خشێت له‌ژیانی مرۆڤه‌که‌دا باده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت به‌ماده. دیارده‌یه‌ک نه‌خۆشی پاره‌و مادده‌ی لێده‌که‌ویته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه ره‌زیل ده‌ژین، که‌واته ئه‌و مرۆڤه هه‌ژار ده‌ژی، ده‌وڵه‌مه‌نده‌و که‌چی به‌پاره هه‌ژار ده‌ژی و به رۆحیش هه‌ژار ده‌ژی .
که‌واته که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌هه‌ژاری ده‌ژی چونکه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سامانه‌که‌ی گه‌وره‌تر بکات . ژیانی ده‌بێته ژیانی پارێزگاریکه‌ر له‌پاره‌کانی و له‌خۆڵ و به‌ردی موڵکه‌کانی، دیارده‌یه‌ک که‌هه‌رگیز ناکرێ له‌سه‌ر حیسابی ئه‌ندامه‌کانی تری کۆمه‌ڵ نه‌بێت. په‌لاماری بێبه‌زه‌ییانه بۆ پاره‌و سه‌روه‌ت. به‌ڵێ ئه‌وه نه‌خۆشیه خه‌ته‌رناکه‌که‌ی مرۆڤه، ده‌سه‌ڵات و پاره. به‌ڵێ کفن گیرفانی نیه‌و ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ژاری ده‌ژین به‌ڵام به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌مرن .
ئه‌وکاته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیان ده‌بێته فه‌لسه‌فه‌ی ته‌نیا پاره‌و ده‌سه‌ڵات. زۆرێک له‌مرۆڤه‌کان وا بیرده‌که‌نه‌وه ده‌توانن هه‌موو خۆشیه‌کانی ژیان ته‌نها به‌پاره بکڕن به‌ڵام نازانن له‌ڕاستیدا خۆیانی پێده‌فرۆشن . جوانی ناتوانێت بێئه‌قڵی بشارێته‌وه، پاره‌و سامان ناتوانێت روخساری سته‌مکاری و ناڕۆشنبیری بشارێته‌وه . ئه‌وه‌ی گوڵ گه‌وره ئه‌کات بارانه نه‌ک هه‌وره‌تریشقه .
ئه‌وانه‌ی بونه‌ته کۆیله‌ی پاره ده‌توانن مرۆڤیان خۆشبویت؟
ئایا ئه‌وانه‌ی بونه‌ته کۆیله‌ی پاره ده‌توانن مرۆڤیان خۆشبوێت؟ یان ته‌نیا ده‌توانن پاره‌یان خۆش بوێت. له‌سروشتی جیهانبینیه مادیه‌که‌وه زۆرانێک له‌پێناویدا بگره ئازادی و خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کانی تریش زه‌وت ده‌که‌ن چونکه سروشتی پاره زاڵمه‌و مرۆڤ جۆرێک له سروشتی چاوچنۆکی تێدایه هه‌ربۆیه یاسا‌و سزاشی بۆخۆی داناوه چونکه سروشتی خۆی باش ده‌ناسێت. له‌وانه‌یه ئه‌وانه خودی خۆشیان خۆش نه‌وێت . ئایا چۆن ده‌توانرێت سنور بۆ ئه‌م وه‌زعیه‌ته خه‌ته‌رناکه دابنریت؟ بۆ ئه‌وانه‌ی خوێن ئه‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش که ئاماده‌ی خواردنه‌وه‌ین .
عاله‌می مادی و کۆمه‌ڵگای سه‌قه‌ت
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک گه‌وره‌یی مرۆڤه‌کانی به‌ده‌سه‌ڵات و به‌پاره‌و سامان بپێوێت، ئه‌وا ئه‌میش کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قه‌ت و نه‌خۆشه ، سه‌قه‌ت و نه‌خۆشخراوه، کۆمه‌ڵگایه‌که خزاوه‌ته نێو جیهانی چاوچنۆکی و ماده‌وه له‌بری به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌نرخه‌کان و رۆحیه‌کان به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی پاره داگیری ده‌کات. نیشانه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سهقهتو خه‌ته‌رناک له‌سه‌ر فکرو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان . ئه‌و کاته‌ی بۆچون‌و تێڕوانینیان بۆ یه‌کتر له‌سه‌ر بنه‌مای پاره‌و ده‌سه‌ڵات بێت نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای رۆشنبیری و به‌ها جوانه‌کانی ژیان .
هه‌ژاری له‌ناخۆشترین دیارده‌کانی ژیانه
هه‌ژاری یه‌کێکه له‌ناخۆشترین دیارده‌کانی ژیان، که‌سێک توانای خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی نه‌بێت بۆ نه‌خۆشیه‌کی خۆی یان ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌ی، یان هه‌میشه له‌ده‌سته‌وه بۆ ده‌م بژی. ده‌شزانم ئه‌و فرمێسکانه‌ی مرۆڤ قوتی ئه‌دات زۆر تاڵتره له‌وانه‌ی ته‌نیا بهلاڕومهتدا دێنه خوارێ .
پاره‌ش ته‌نیا ده‌توانێ هه‌ندێک له کێشه‌کانی ژیان چاره‌سه‌ربکات نه‌ک هه‌موی. زۆرێک له‌هه‌ژاران هه‌ن به‌خته‌وه‌رترن وه‌ک له‌زۆرێک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی پارهدارو بگره سه‌غی تریشن له‌وانه‌و که‌سایه‌تیشیان بگره به‌هێزتره. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌یبێت کیفایه‌تی بدات و بیمه‌ی ژیانی دابین بکات چیتر پێویست به‌وه ناکات روو بکاته نه‌خۆشیی پاره .
هه‌موو پاره‌ی ئه‌م جیهانه ناتوانێت خۆشه‌ویستیه‌ک بکڕێت
هه‌موو پاره‌ی که‌سێک ، هه‌موو پاره‌ی ئه‌م جیهانه ناتوانێت خۆشه‌ویستی ته‌نیا مرۆڤێک بکڕێت. وه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌موو تاریکایی ئه‌م جیهانه ناتوانێت روناکی ته‌نیا یه‌ک مۆم بکوژێنێته‌وه. خۆشه‌ویستی وه‌ک لایه‌نه سروشتیه‌که‌ی، وه‌ک شتێکی رۆحیی به‌پاره نافرۆشرێت و ناشبێت بفرۆشرێت . خۆشه‌ویستی که‌بوه شت ئه‌وکاته ده‌کرێ به‌پاره بکڕدرێت به‌ڵام له‌شێوه جه‌وهه‌ریه‌که‌ی خۆیدا رۆحیه‌و نافرۆشرێت . له‌ڕاستیدا خۆشه‌ویستی شمه‌ک نیه که وه‌ک پاره له‌قاسه‌دا هه‌تبێت . ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بوه شمه‌ک ئه‌وکاته مرۆڤ ده‌توانێت به‌ندی بکات، سنوری بۆ دابنێت ، یان کۆنترۆڵی بکات. ئه‌م جۆره خۆشه‌ویستیه له‌بری بوژانه‌وه‌یه‌کی رۆحی ئه‌وا کوژه‌رو خنکێنه‌ره. خاوه‌ن کۆیله‌یه‌ک جه‌سته‌ی کۆیله‌که ده‌کرێت به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت رۆحی کۆیله‌که بکرێت چونکه ئه‌وه به‌ته‌نیا هی کۆیله‌که خۆیه‌تی .
ئه‌خلاق (مۆره‌ل) به‌پاره ناکڕدرێت
چه‌ندن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دوای مردنیان سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوه؟ ده‌شزانن مردن حه‌تمیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانن ده‌ست له‌بونی کۆیلایه‌تی خۆیان بۆ پاره‌و سامان هه‌ڵبگرن. داخۆ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م شته له‌چیدا بێت ؟ فیرعه‌ونه‌کان ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و زێڕوزیوهیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برده ههرهمهکانیانهوهو خۆیان کرده مۆمیا ئه‌وه‌تا ده‌بینین هه‌موی له‌شوێنی خۆیدا ماوه. زۆرانێک هه‌ن له‌وانه‌یه زۆر شتی دنیا هه‌ن به‌پاره بتوانن بیکڕن به‌ڵام شتێک هه‌یه به‌هه‌موو پاره‌ی دونیا ناتوانرێت بکڕدرێت ئه‌ویش بریتیه له‌ئه‌خلاق (مۆره‌ل). ئه‌خلاق ته‌نیا مرۆڤی باش خاوه‌نیه‌تی. هه‌ندێک بۆ پڕکردنه‌وه‌ی نوقسانیه رۆحیهکانیان به حوکمی پاره په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر کاری نه‌شیاو، هه‌ندێکی تر په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر نوێژ‌و خوداپه‌رستی چونکه له‌مه‌یاندا هه‌ندێ تێربونی رۆحی ده‌دۆزنه‌وه چونکه پاره‌کانیان لێره‌دا به‌فریایان ناکه‌وێت و لێی خه‌رج نه‌کراوه بۆ دروستکردنی رۆشنبیری بۆ لێکدانه‌وه‌ی ژیان و نهێنیه‌کانی ژیان. ژماره‌یه‌ک له‌وانه بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌و دنیاش ده‌یانه‌وێ به‌دوو نوێژ‌و که‌مێک زه‌کات ناخی خۆیان پشوو پێبده‌ن و خودا‌ش له‌خۆیان رازی بکه‌ن .
زۆرێک له‌مرۆڤه‌کان له‌پێناوی پاره‌و چاوچنۆکیدا خۆشیان و مرۆڤه‌کانی که‌ش وێران ده‌که‌ن . مرۆڤایه‌تی له پێناوی پاره‌و چاوچنۆکیدا به‌ده‌یان ملیۆن گیانی به‌کوشتداوه، هه‌ر مرۆڤیشه له‌پێناوی ئازادی و دژ بهڕوتاندنهوهو و سته‌مکاری و که‌رامه‌تی خۆی به ده‌یان ملیۆن گیانی له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا کردۆته قوربانی و زۆریک له‌گه‌لان له‌م پێناوه‌دا شۆڕ‌شیان به‌رپاکردوه چونکه ئازادی نرخی گرانه . من ترسم له‌دڕندایه‌تی مرۆڤ هه‌یه ، له‌توانای ئازاردان و دڕندایه‌تی و بێبه‌زه‌ییه‌که‌ی. که‌واته مرۆڤ چیه که‌هه‌ردوو خه‌سڵه‌ته‌کانی تێدان؟ مرۆڤ باشتروایه زۆرتر بیربکاته‌وه له‌وه‌ی که‌خۆی چیه، نرخی چیه‌و چه‌نده. گه‌وجانه ملمانداوه‌ته ژیانێک که به‌که‌ڵکی مرۆڤ نایه‌ت .
مرۆڤ فێری ئه‌وه بێت به‌هیوا بژی
مرۆڤ پێویسته فێری ئه‌وه بێت به‌هیوا بژی. ئه‌وه‌ی به‌هیوا ده‌ژی به‌واتا رۆژگاری له‌ده‌ستدایه. له‌و ئیمکانیه‌ته که‌مه‌ی هه‌یه‌تی باشترین شتی لێ‌دروست بکات . ژیان به‌هیواوه به‌نده. بێ بونی هیوا ژیان چ واتایه‌کی بۆ ده‌مێنێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر ژیان هیچ نیه ئه‌ی بۆچی مرۆڤه‌کانی شه‌ڕی له‌سه‌رده‌که‌ن و زگی یه‌کتری بۆ هه‌ڵده‌دڕن ؟ ئه‌گه‌ریش ژیان دیاریه‌کی خوداییه بۆ عه‌بده‌کانی وه‌ک زۆرێک له‌خه‌ڵکی ده‌یڵێن ئه‌ی بۆچی ناکرێت پێکهاته‌ی مرۆڤ ته‌نها ئاشتی و ئارامی بوایه . له‌پێناوی پێویستیه رۆحیه‌کانی خۆی بزانێت بۆنمونه چۆن خۆشی له‌سروشت وه‌رده‌گرێ ، ئه‌وانه‌ی که نازانن چۆن به‌دوای پێویستیه رۆحیهکانیاندا بگه‌ڕێن له گوڵ و سه‌وزایی و ده‌ریاو شاخ، له‌و که‌ژه‌ی که‌تۆ لات خۆشه ، لهموزیکو فه‌نتازی ژیان. به‌ڵام زانینی خۆشی وه‌رگرتن هونه‌رو فه‌نتازیه ، بیرکردنه‌وه‌ی رۆمانسیه‌ته . ژیانێکی بێ که‌ڵکیش مردنێکی زوه. چه‌ندن ژماره‌ی ئه‌و ملیاردێرو ملیۆنه‌ری دۆلارانه‌ی که‌نازانن بیتهۆڤن کێیه ، گوێی بیستن‌و هه‌ستیان نیه بۆ میوزیک، چونه مۆزه‌خانه‌و شانۆگه‌ری و خوێندنه‌وه‌ی رۆمان ، ملیۆنهرێکی دۆلار له‌وڵاتێکی دواکه‌وتودا . چه‌ندن ئه‌وانه‌ی هه‌زارانێک دۆلاریان خه‌رجکردبێت بۆ شوێنی که‌لتوری و رۆشنبیری؟ بۆ خه‌رجی منحه‌ی خوێندکارێکی هه‌ژار بۆ وڵاتێکی تر بۆ بوارێکی به‌سود بۆ نه‌ته‌وه ، هی شانۆکار، هی خوێندکارو نوسه‌ره هه‌ژاره‌کان .
دکتۆرا له‌زانستى سیاسی