Daesh-3

دەستگیرکردنى گەورە بەرپرسێکى داعش ئەمریکاى تووشى سەرسورمان کرد .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئه‌فسه‌رێکی هه‌واڵگری عیراق که‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشکرا بکرێت ، به‌ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی راگه‌یاندووه‌ که‌ پێش ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هێرشبکه‌ن سه‌ر شاری موسڵ ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق گه‌وره‌ تیرۆریستێکی به‌ناوی (ئه‌بو هاجه‌ر) ده‌ستگیرکردووه‌ .
هه‌روه‌ها له‌ کاتی ده‌ستگیرکردنیدا ،  ئه‌بو هاجه‌ر به‌ده‌زگای هه‌واڵگری عیراقی راگه‌یاندووه‌ که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ سوپا و حکومه‌تی عیراق ده‌بێته‌ دۆزه‌خ .
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ هه‌واڵگرییه‌ی عیراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو : له‌دوای چه‌ند سه‌عاتێک له‌ ده‌ستگیرکردنی ئه‌بو هاجه‌ر-ی گه‌وره‌ تیرۆریست ، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان توانیویانه‌ له‌ ماڵی ئه‌بو هاجه‌ردا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (160) فلاش میمۆریدا بگرن که‌ زانیاری وردیان له‌سه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی داعش تا ئه‌مڕۆ تێدایه‌ .
له‌ گرنگترین ئه‌و زانیاریانه‌ش که‌ له‌ناو ئه‌و میمۆرییانه‌دا ئاشکراکراون ، ناوی هه‌واڵگره‌ نهێنی و چه‌کداره‌ بیانییه‌کانیان و به‌رپرسه‌ مه‌یدانی و سه‌رچاوه‌ دارایییه‌کانیان له‌خۆده‌گرێت ، وه‌ک ئه‌فسه‌ره‌ هه‌واڵگرییه‌که‌ ئاماژه‌ی پێ ده‌کات ، تێکڕای سامانی داعش تا چه‌ند رۆژێک پێش کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگای موسڵ 875 ملیۆن دۆلار بووه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین بڕه‌ پاره‌یان له‌ بانکه‌کانی عیراق  تاڵان کردو دوای بردنی ئه‌و ئامێرو که‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییانه‌ی سوپای عیراق ، پێده‌چێت له‌ئێستادا سامانی تیرۆریستانی داعش گه‌یشتبێته‌ یه‌ک ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار .
هاوکات ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هه‌واڵگری عیراق به‌رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی راگه‌یاندووه‌ : کاتێک ئه‌و هه‌موو زانیارییانه‌مان ئاشکرا کرد، لێپرسراوه‌ ئه‌مریکییه‌کانیش دووچاری سه‌رسوڕمان بوون و رایگه‌یاند که‌ نه‌ عیراقییه‌کان و نه‌ ئه‌مریکییه‌کان زانیاری له‌و شێوه‌یه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه‌.
رۆژنامه‌ی گاردیان هه‌روه‌ها له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: تائێستاش لێپرسراوانی ئه‌مریکا و له‌نێویشیاندا ئه‌فسه‌ره‌ باڵاکانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی جفره‌کانی ناو ئه‌و میمۆرییانه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ وته‌کانی ئه‌بو هاجه‌ر له‌دوای ده‌ستگیرکردنی .
رۆژنامه‌ی گاردیان دواجار ده‌ڵێت : قسه‌کانی ئه‌بو هاجه‌ر راست ده‌رچوون و چه‌کدارانی داعش پارێزگای موسڵیان کرده‌ دۆزه‌خ بۆ سوپا و حکومه‌تی عیراق و به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان، به‌ڵکو چه‌ندین شار و ناوچه‌ی دیکه‌ی سوننه‌نشینیان خسته‌ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه‌ .
سەرچاوە / ئاگاپرێس .
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت