Fsharnwiz

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە پارتی هێرشی توند دەکاتە سەر یەکێتی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی ڕۆژنامەیەکی بێ لۆگۆ و بێ سەرچاوە ، هێرشی توند دەکاتە سەریەکێتی و بە داڕوخاوی ئەخلاقی سیاسی ناوزەندی دەکات . ئەو سایتە  ، بەپێی وتارەکانی بێت نزیکە لە نێچیر بارزانی و کۆی بابەتەکانی هێرش و موهاتەرات کردنە بۆ سەر یەکێتی و کەسایەتییەکانی . کێشەکە لەوەدایە کورد لەئەمڕۆدا ، لەهەموو ساتێک پێویستی بەیەکڕیزی و یەک وتاری و پشتگوێخستنی ململانییە ناوخۆییەکانییەتی ، کەچی ڕۆژنامە سێبەرەکانی پارتی وەک پۆستکوردستان و فشارنویز و …. هتد . دوور لەمەسئولییەتی نیشتمانی و نەتەوەیی درێژە بە ململانییە ناجۆرەکانی خۆیان دەدەن و یەکڕیزی ماڵی کورد تێکدەدەن ..

ئەمەی خوارەوە  یەکێکە لەبابەتەکانی سایتی فشارنویز ..

فراكسیۆنی سه‌وز ده‌نگی به‌ نێچیرڤان بارزانی نه‌دا ، پارتیش پێی وایه‌ یه‌كێتی داروخاوه‌ له‌ ئه‌خڵاقی سیاسی .

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی فشارنیوز فراكسیۆنی سه‌وز به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ده‌نگی به‌ نێچیرڤان بارزانی نه‌دا و له‌ متمانه‌ پێكردن په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و كابینیه ‌”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبه‌كانی تر ده‌نگیان به‌نێچیرڤان بارزانی نه‌دا كه‌ كۆی ده‌نگه‌كان ده‌كاته‌ 21 ئه‌ندام په‌رله‌مان كه‌ له‌ 111 ئه‌ندام په‌رله‌مان كوردستان متمانه‌ی 90 ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێدراوه “.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات داروخاوی ئه‌خڵاقی سیاسیه‌ و چونگه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ رێكه‌وت له‌سه‌ر ته‌واوی كارنامه‌و پۆسته‌كان كراوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دوور له‌و رێكه‌وتنه ‌، هاتوون له‌په‌رله‌ماندا به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بده‌ن ، ده‌نگی پێناده‌ن و خۆیان له‌ رێكه‌وتنی ئه‌خلاقی سیاسی خۆیان داده‌روخێنن .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ فشاری راگه‌یاند جگه‌ له‌وه‌ی له‌حه‌قی خۆیی واتا 18كورسی ، به‌رده‌وام مراعاتی یه‌كێتی و دۆخی ناو یه‌كێتی كراوه‌ بۆیه‌ كابینه‌ی هه‌شته‌میش به‌م شێوه‌یه‌ دواخرا ئینجا یه‌كێتی به‌ ده‌نگنه‌دان وه‌ڵام چاكه‌ و پیاوه‌تیه‌كانی هێزه‌ كوردیه‌كان ده‌داته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی سیاسی بێت به‌یه‌كێتی نه‌ماوه‌ له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسی دا چۆنكه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات به‌ته‌واوی ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ داروخاوی ئه‌خڵاقی سیاسین “.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی زیاتر گورز وه‌شاندن بوو له‌ بنه‌مای متمانه‌ خۆی چونكه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی هیچ متمانه‌یه‌كی سیاسی نیه‌ له‌ كوردستانه‌ و به‌رده‌وام دژی یه‌كرێزی گه‌لی كورد و متمانه‌ی سیاسی كار ده‌كات و ئه‌و بۆچوونه‌شم به‌ ده‌نگ نه‌دان یان متمانه‌ نه‌دان به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت پشت راست ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ بۆماوه‌ی 270 رۆژه‌ دانووستاندیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و رێكه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ به‌ڵام فراكسیۆنه‌كه‌یان پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنی سیاسی ده‌جوڵێت”.
گوتیشی با بۆ هه‌موو گه‌لی كورد روون بێت پارتی له‌پێناوی یه‌كرێزی نیشتیمانی و یه‌ك ماڵی كوردی دوو وه‌زاره‌تیشی له‌ سه‌ر حیسابی خۆی داوه‌ته‌ یه‌كێتی به‌ڵام وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌نگ نه‌دان بوو به‌نوێنه‌ری پارتی بۆ كابینه‌ی هه‌شته‌م ئه‌وه‌یه‌ ئه‌خلاقی سیاسی یه‌كێـتی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت