بەختیار شارەزورى : هاتنى جۆن کێرى و کۆتاى هاتنى داعش .
لە ئەمڕۆدا سەکۆى بەریەککەوتنەکانى دنیا ، بەشێکى گەورەى کەوتوە ناو گۆڕپانى عێراقەوە ، بە جۆرێک لە جۆرەکان سەکوێ بەریەککەوتنەکان گواستراوەتەوە بۆ ناو عێراق ، خۆ ئەگەر داعش ئەو کارتە بو بێت بە دەست وڵاتانى ناتۆوە ، بۆ ئەوەى تاکتیک و سیناریۆکەى پێ جێ بە جێ بکەن ، ئەوا لە ئێستادا گرنگى ئەو کارتە کۆتاى هاتوە ، چى تر ئەو کارتە ئیکسپایەر بووە و کارى پێ ناکرێت ..با بپرسین چۆن …؟
ئەگەر ئەوروپا و ئەمریکاو وڵاتانى ( خلیجى + ئەمریکى) لەسەر هێڵى ناتۆ بن ، بیانەوێ تەواوکارى بۆ هاوسەنگى خواست و خستنە ڕووى نەوت و غاز بکەن ، ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەیمانى سایکس بیکۆ و لە نەخشەیەکى نۆى تردا عێراق دابڕێژنەوە ، وەک بەشێک لە نەخشەى سیاسى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، ئەگەر ئەوروپا پێویستى بە غاز و نەوت بێت و ئۆکرانیا و ئازەرباینجان ، نەتوانن پێداویستیەکانى کڕیارەکانى نەوت و غاز بە هۆى سیاسەتى ڕوسیاوە دابین بکەن ، ئەوا بێگومان دەبێت بەندەرى جیهان و گەروى دەردەنیل کۆگایەکى گەورە دەبێت و بۆ ئەوەى ئەم پێداویستیانە مسۆگەر بکەن ، ئەویش بەوەى عێراق بکەنە سێ مۆدیلى وڵاتانى خلیج وەک سعودیە و قەتەر و ئیمارات و بەحرەین ، ئەو کات عێراق دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانى غاز و نەوت بۆ ئەوەى کۆگاکانى بەندەرى جیهان پڕ بکات ، ئەمەش پێویستى بە سیناریۆ و تاکتیکى وەک داعشە تا بتوانن عێراق بکەنە سێ هەرێم و بیخەنە سەر بلۆکى ناتۆ .
خۆ ئەگەر کارتى داعش ئەو کارتە بێت لە ناو سیناریۆ و تاکتیکى وڵاتانى وەک ( ئەمریکا + ئەوروپا + سعودیە و قەتەر + ئسرائیل + تورکیا ) بۆ ئەوەى هەرێمى سونە ، دا ببڕن و نەهێڵن هەژمونى شیعە بەسەر عێراقدا زاڵ ببێت ، وە بتوانن سێ هەرێمى غازاویى و نەوتاوى بکەنە وڵاتانى خلیج و بیخەنە سەر خەتى ناتۆ ، ئەوا کارتى داعش هێندە کارى پێکراوە تا ئەم پلانە جێبەجێ بکات ، دواى ئەوە هەرێمى سونە بدرێتە دەست ئەوانەى کە دەیانەوێت مۆدێلى خلیجى دروست بکەن ، ئەویش بدرێتە دەست نوجێفى و عەلاوى و خمیس خەنجەر و لە ژێر ناوێکى تردا بەعسیەکانیش بەشدار بکەن ، بە مانایەکى تر تورکیا هەر هێندە کارى بە داعش بووە ، تا بتوانێت هەرێمى سونە جیا بکاتەوە و نەوت و غازى ناوچەى سونە بخاتە سەر بەندەرى جیهان ، وەک ئەوەى لە هەرێمى کوردستاندا کردویەتى دەیەوێت بە سەرتاپایى جێبەجێ ى بکات .
هاتنى ( جۆن کێرى ) بۆ لاى مالیکى و پاشان بۆ لاى کوردەکان و لە ژێریشەوە بینینى سونەکان ، ئەو نامەیەیە کە هەڵگرى مەرگى داعشە و دەبێت بدرێتە دەست سونە مۆدێلەکانى وەک سعودیە ، بە مانایەکى تر مهامى داعش کۆتاى پێ هاتوە .
لەم نێوەندەدا داعش سوکە شەڕێک دەکات لەگەڵ کورد دەکات و سنورى شیعەش توزێک شەڕى تێدەکەوێت ، تا وەک ماکیاجێک بۆ شاردنەوەى سیناریۆکە بەکار بهێنرێت ( داواکردنى سندوقى کۆمەک لە لایەن سەرۆکى هەرێمەوە بۆ پێشمەرگە سەرتاى تەواوکارى سیناریۆکەیە ) پاشان بە گەڕانەوەى داعش بۆ ناچەکانى خۆیان لە سوریا کۆتاى دێت و سێ هەرێمەکە دروست دەبێت و کوردیش ناوچە دابڕێنراوەکانى دەست دەکەوێتەوە .
- Latest Posts by بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: دوو ( میم ) کە.
-بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- All Posts