سەروەت هەڵەبجەیی : ئێران له عێراق به دوای چی دا ده‌گه‌ڕێت .
هه‌ندێ کات کێشه‌کانی عێراق و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یوه‌ندی به ئێران و چۆنیه‌تی ڕۆڵ گێڕانی ئه‌م وڵاته‌وه لە ناوچه‌که‌دا هه‌یه. وه‌کوو هه‌ر وڵاتێکی دیکه ئێران له ئاکامی ئه‌و ڕه‌شه‌بایه‌ی که ناوچه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه له ئه‌ماندا نه‌بووه و حاشا له‌وه‌ش ناکرێت که چه‌ن وڵاتێکی دیکه‌ش له چه‌ن قۆناغێکی مێژوویی خۆیاندا کارکۆیهکی هاوشێوه‌ی ئێرانیان هه‌بووه. میسر به دوای نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیدا بووه، عێراق له گه‌ڵ حکومه‌تی حیزبی به‌عس له ململانێ دا بووه ، عه‌ره‌بستانی سعودیه تابلۆیه‌کی توندڕه‌وانه له ئیسلام نمایش ده‌کات . ئه‌م وڵاتانه هه‌ریه‌ک به دوای به هێزکردنی هه‌ژمونی خۆیانن به واتاێکی دیکه هه‌ریه‌ک له‌م وڵاتانه له کێبه‌ڕکێ دان تا ئه‌وه‌ی که خۆیان به ڕاستی ده‌زانن له مه‌یدانی دیپلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا زاڵی بکه‌ن . دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و پاشان کۆتایی هاتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له گه‌ڵ عێراق ، ئه‌و وڵاته به هه‌موو شێوازێک له خه‌می پاراستنی سنوره‌کان و به‌رنه‌که‌وتنی هه‌رچه‌شنه ئاسه‌وارێکی کێشه ناوچه‌یه‌کاندا بووه . له ڕاستیدا ئێران به هۆی تێچووی زۆری شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له گه‌ڵ عێراق چ له باری مرۆڤی و چ له باری دارایی ، ئیدی نایه‌وێت شه‌ڕێکی سه‌روماڵ سوتێن به‌رۆکی بگرێت .
به هۆی په‌یوه‌ندی ئاڵۆزی نێوان ئێران و عێراق له ڕابردوودا ، دابینکردنی ئارامی و ئاسایش له‌م وڵاته بۆ تاران گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه . له‌و کاته‌وه که له دوای ڕوخانی ئیمپراتوریه‌تی عوسمانی ، عێراق وه‌کوو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌رکه‌وتووه ، په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران چه‌ن قۆناغێکی ئاڵۆز و هه‌ستیاریان تێپه‌ڕاندووه . کاتێک که په‌رله‌مانی ئێران له ساڵی 1919 له گه‌ڵ ڕێکه‌وتننامه‌ی ئێران – به‌ریتانیا دژایه‌تی کرد له‌نده‌ن سیاسه‌تی پاڵپشتی وڵاتانی عه‌ره‌بی و دوژمنایه‌تی ئێرانی له عێراق و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که په‌یره‌و کرد . بارودۆخه‌که له‌گه‌ڵ ڕوخانی حکومه‌تی پاشایه‌تی له عێراق له ساڵی 1958 گۆڕانکاری به سه‌ردا هات و ئه‌مه‌ش بۆ تاران مایه‌ی نیگه‌رانی بوو به‌ڵام دوای ده‌س به کاربوونی عه‌بدولسه‌لام عارف له ساڵی 1963 له عێراق له ئاکامی کوده‌تایه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران – به‌غدا به‌ره‌وپێشچونیان به خۆوه بینی . دیسانه‌وه له دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشت و سه‌دامیش هێرشی کرده سه‌ر ئێران .
دوای هه‌شت ساڵ شه‌ڕی نێوانیشیان ئاگربه‌ست ڕاگه‌ێندرا و له ساڵی 2003 حکومه‌ته‌که‌ی سه‌دامیش ڕووخا . په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق له دوای ڕوخانی سه‌دام چه‌ندان بێ کێشه‌ش نه‌بوو . به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی که حکومه‌ته شیعه‌که‌ی عێراق له لایان وڵاتانی سوننه‌ی ناوچه‌که‌وه پێشوازییه‌کی ئه‌وتۆی لێ نه‌کرا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی تاران – به‌غدا پێشکه‌وتنی به‌رچاویان به خۆوه بینی ، هه‌ر چه‌نده تا ئێستاش هه‌ندێ له که‌سایه‌تیه سوننه‌کانی عێراق دژایه‌تی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن . به گرنگیدان به‌م پێشینه مێژووییه ، ئێران هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه که حکومه‌تێک له به‌غدا حوکم بکات که لانی که‌م ئێران به دوژمن نه‌زانێت .
یه‌که‌مایه‌تی دیکه‌ی ئێران له عێراق بابه‌تی ئابورییه . ئێران به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت که به‌شێکی گه‌وره‌ی له چالاکیه ئابوریه‌کانی ناوخۆی عێراق دا به‌رکه‌وێت . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه مه‌زارگه ئایینیه‌کان هه‌موو کات جێی نیگه‌رانی ئێران بوون و خوازیاری ئه‌وه‌یه که به هه‌رچه‌شنێک له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و گروپه توندڕه‌وه‌کان بیانپارێزێت .
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م کێشه و به‌رانه، ئێران به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌ژموونی خۆی وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر پته‌وتر بکات . ئێرانیش وه‌کوو هه‌ر وڵاتێکی دیکه به‌دوای به‌رفراوانترکردنی ده‌وه‌ری سودمه‌ندی خۆیه‌تی له ناوچه‌که‌دا .
له ئێستادا و دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه نوێیه‌ی که له عێراق دا هاتووه‌ته‌ئاراوه ، ئه‌بێ چی بکرێت؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویسته واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق له به‌رچاو بگیرێت . پێکهاته‌ی دوای ڕوخانی عوسمانی له عێراق هه‌م نادادپه‌روه‌رانه بووه و هه‌م له ڕووی ڕاستییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌کراوه . ئه‌م پێکهاته‌یه سێ لایه‌نی کورد، سوننه و شیعه‌ی وه‌ک سێ کاراکته‌ری سه‌ره‌کی به یه‌کسانی له به‌رچاو نه‌گرتووه . هه‌ر هه‌وڵدانێک بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆدیله که له سه‌ر سیاسه‌تی ئینکاری چه‌ن لایه‌نێک بونیات نرابێ مه‌ترسیداره و به بێ ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م سێ لایه‌نه پێ ناچێت عێراق ڕواڵه‌تی وڵاتێکی یه‌کگرتووی به‌هێز به خۆوه ببینێت .
سیاسه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاواش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌که‌دا کارامه نه‌بووه و بۆ دابین کردنی ئارامی و ئاسایش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، وڵاتانی ناوچه‌که و ڕۆژئاواش ئه‌بێ ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران بکه‌ن و وه‌کوو ئه‌کته‌رێکی به‌هێز سه‌یری ئه‌و وڵاته بکه‌ن. په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌م ئارامی و سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕینێته‌وه بۆ عێراق و هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌که‌ش دابین ده‌کات . به ڕای من ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که وڵاتانی زلهێز بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئێران دایانڕشتووه شکستی هێناوه و یارمه‌تی ئاشتی له ناوچه‌که نادات . هه‌ربۆیه پێویسته بۆ ده‌سکه‌وتنی ئارامی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، نمونه‌ێکی نوێ له سیاسه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که‌و ڕۆژئاوا له گه‌ڵ ئێران بێته ئاراوه و عێراق و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ش له گه‌ڵ تیرۆر ده‌توانێت ده‌سپێکی ئه‌م سیاسه‌ته و هاوکاریه چه‌ن لایه‌نانه بێت .