کامەران وریا قانع : ئۆباما .
ئه‌م سه‌رۆكه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقاڵى پرۆپاگه‌نده یه بۆ خۆیی, ئه‌وه‌نده خه‌مى دنیاى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكای نیه.. ئه‌م سه‌رۆكه هه‌ر بۆ ئه‌وه ئازایه, له ریز راوه‌ستێ دۆندرمه بكرێت,یاخود له خواردنگه‌یه‌ك پاره‌یی خۆیی بدات,یاخود له بنكه‌یه‌ك ناسنامه‌كه‌ى خۆیی پیشانى فه‌رمانبه‌رى بنكه‌كه بدات و له كۆبوه‌نه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانیش به دزییه‌وه ته‌ماشاى شاژنى دانیمارك بكات,ياخود به‌رده‌وام دانس بكات و وێنه‌ى خێزانى بڵاو بكاته‌وه … چه‌ندین دوخی تر كه هه‌مووى له درۆیه‌كى بێ مانا زیاتر نیه. ئه‌وه‌ى تۆزێك ئاگادارى ده‌رچونه‌كانى هه‌ر سه‌رۆكێكى ئه‌مریكى بێت ئه‌زانێت پێش سه‌ردانى هه‌ر شوێنێك به چه‌ندین رۆژ ئه‌و شوێنه له لایه‌ن FBI و پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆك ده‌پشكنرێت و چاودێرى ده‌كرێت .
ئه‌م سه‌رۆكه له لیبیا سه‌فیره‌كه‌یان به خراپترین شێوه ئه‌تك كرد ,كاردانه‌وه‌یه‌كى واى نه‌بوو, سوریا بوو به گۆمى خوێن هه‌ر ده‌لێت : بروامان به هێزه ئۆپۆسزیۆنه میانڕه‌واكان هه‌یه ( له كۆى 22 ملیۆن سورى نزیكه‌ى 11 ملیۆنیان ئاواره‌ن ) .. چه‌ندین رووداوى گرنگ له سه‌رده‌مى ئه‌م براده‌ره روویدا ئه‌و له یارى كردنى خۆیی له‌گه‌ڵ چوار ده‌وره‌كه‌ى نه ئه‌كه‌وت .. تاكو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى روسیا به‌شێك له ئۆكرانیا قوت بدات و ئێران نزیك بوه‌وه له بۆمبى ئه‌تۆمى و میسریش به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌كى بێ مانا بروات, عێراقیش بوو به‌و شوێنه‌ى كه هه‌رچى ئیسلامى توند ڕه‌و هه‌یه له سه‌رانسه‌رى جیهان به به‌هه‌شته‌كه‌ى خۆیان بزانن .
كێشه‌ى ئه‌م سه‌رۆكه ئه‌وه‌یه بروای به هێزى نه‌رم هه‌یه, له زه‌مه‌نێكدا كه هێز گه‌وره‌ترین پێناسه‌ى برییتیه له به‌كارهێنانى سوپا و چه‌كه‌كان .
ئه‌م براده‌ره بۆ سه‌رۆكى رێكخراوێكى خێر خوازى مندالان باش بوو نه‌ك بۆ سه‌رۆكى وڵاتێكى وه‌ك ئه‌مریكا .