peshmerga

عەبدولئەمیر زەیدی : پێشمەرگە بەزەبری هێز فیرقەی 12ی چەك كرد .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە دەڵێ، هێزەكانی پێشمەرگە بە زەبری هێز دەستیان بەسەر فیرقەی 12ی كەركووكی سوپای عێراقدا گرتووە. زەیدی پێیوایە” ئەوان ( پێشمەرگە ) هۆكاری تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی دیالە و كەركووك بوون”.

فەریق روكن عەبدولئەمیر زەیدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” هێزەكانی پێشمەرگە بەزەبری هێز دەستیان بەسەر فیرقەی 12ی سوپای عێراق لە كەركووك گرت و چەكی قورس و كەرەستەكانی ئەو هێزەیان گرت”.

زەیدی ئاشكرایكردووە” گرووپە تیرۆریستییەكان دەستیان نەگەیشتبووە كەركووك و پارێزگای دیالە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بەهێز دەستیان بەسەر هەریەك لە بارەگاكانی فیرقەی 12 و لیواكانی 44 و 15 و كەرەستە سەربازییەكانی ئەوبارەگایانە و بارەگای لیوای 49 دا گرتووە، كە فەرماندەكەی كوردە”.

زەیدی گوتوویەتی” هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بەسەر ئەو بارەگایاندا گرتووە، لە كاتێكدا دەستی تیرۆریستان نەگەیشتبووە پارێزگای كەركووك و سەلاحەددین، بەلام ئەوان بوونە هۆكاری تێكچوونی بارودۆخەكە لەو دوو پارێزگایە”.