ئەندام پەڕلەمانێکی پارتی دەڵێت : هەڵوێستی یەکێتی لەسەر کەرکوک خیانەتی نیشتمانییە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ڕادەربڕینی نێوان یەکێتی لەلایەک و پارتی و گۆڕان لەلایەک ، توندوتیژی لێدەکەوێتەوەو ، گەیشتۆتە ئاستێک ئەندام پەڕلەمانێکی پارتی بە قسەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ( فشارنویز) دەڵێت : ئێمه چاوه‌ریێ خیانه‌تی یه‌كێتیمان ده‌كرد و ده‌شزانین یه‌كێتی له‌مپه‌ر له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ كوردستان دروست ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر كوردستان .
ئەمەی خوارەوە ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە .
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی 27-6-2014 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ماده‌ی 140 كۆتایی هات و كه‌ركوك گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كوردستان ، سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌ڵێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك پێویسته له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وین .
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێ كه پێویسته كه‌ركوك له رووی یاساییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وین و پێنگاوی یاسایی بنێین .
ئارێز به‌رۆژنامه‌ی (ئه‌لشه‌رقول ئه‌وسه‌ت) ی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه ’ ئێسته نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه و چه‌ند شوێنێكی كه‌م ماون، به‌ڵام مه‌رجه به‌غدا له رووی یاساییه‌وه دانی پێدابنێت .
لای خۆیه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵڵا سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌مباره‌وه دووپاتی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بارزانی كرده‌وه له چۆڵ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه له دوای هێرشه‌كانی داعش كۆنترۆڵی كردوون .
گوتیشی ئه‌و ناوچانه كوردستانین و ده‌بێ له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا بمێننه‌وه ، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووش دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كردووه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی: ئێمه چاوه‌ریێ خیانه‌تی یه‌كێتیمان ده‌كرد و ده‌شزانین یه‌كێتی له‌مپه‌ر له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ كوردستان دروست ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر كوردستان، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی وه‌كو رێكخراوێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ نیه و ته‌واوی بڕیاره‌كانی له به‌غدا و ته‌هران ده‌درێت بۆیه ئه‌سته‌مه یه‌كێتی به سه‌ربه‌خۆی مامه‌ڵه بكات وه‌كو پارتێكی كوردی و كوردستانی”.
جێی باسه ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌وه‌ته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140دا گرتووه، یه‌كێتی و به‌تایبه‌تیش نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك كه سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتییه، هه‌ڵوێستێكی جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی گشتیی هه‌رێم له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی كوردستان و تا راده‌یه‌ك هاوسۆزی بۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌بیندرێت، به‌م دواییه‌ش هاتنی میلیشیا شیعیه‌كان بۆ كه‌ركوك و دابه‌شكردنی چه‌ك به‌سه‌ریاندا ئاماژه‌ی پرسیاری زۆری له‌سه‌ر پارێزگاری شاره‌كه داناوه .
تێبینی / وەک سەرچاوەیەک پێی ڕاگەیاندوین ، ئەم سایتە یەکێکە لەو دەیان سایتەسێبەرەی پاراستی پارتی دروستی کردووە بۆ هێرشی ناڕاستەوخۆ بۆ سەرهێزەکانی تر .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە