بەهرۆز جەعفەر : ( گۆڕینەوە) لەبەرامبەر پۆستی سەرکۆماردا .
لەم ماوەیەى ڕابردوو، بەرپرسێکى باڵاى حزبى سکاڵاى لە جەلالى سام ئاغا تۆمارکردبوو، لەسەر ئەوەى لەناو هۆڵى دادگا وەک تەشهیر پێی وتبێت ، جەنابى حاکم ئەمە گەندەڵە . سام ئاغا ئەچێتەوە بۆ دادگا ، لەپێش چاوى دادوەر سەد جارى تر ئەلێ بەڵێ گەندەڵەو ئەوەش ڕاپۆرت و بەڵگەکان . عەیب نییە خەڵک گەندەڵى بکات ، عەیبە پێی بوترێت گەندەڵ ! ڕەنگە چەند ووشەیەک لەناو ئەم نوسینەدا هەبن ، خوێنەر بە نەگونجاوى بزانێت ، کەسێک کەپێی عەیب نییە خیانەت ئەکات ، ئێمە بۆ پێمان شورەیی بێت بە خائین وەسفى بکەین ؟. یانى ئەم نوسینە زمانى زبرو دەردەدڵێکى شەخسى نییە ، بەقەد ئەوەى بەزمانێکى سادەو ساکار تەعبیرکردنە لەواقیع ، نەهى و نەفیکردنى بەدخوییەکە کە رەنکە ووتنى تەنها زیانى بۆ خودى خۆم هەبێت .
ساڵى (2006) بەدواوە ، هاورێ قادر عەزیز خۆى تێکدابوو ، گوایە نوێنەرى کاک مەسعودە بۆ جێبەجێکردنى ماددەى (140) و ئەوانە ، ئەهات و ئەچوو ، هەڕەشەى ئەکرد لەوڵاتانى ناوچەکەو بەغداو … هتد . جارێکیان لەمیوانى بوین کاکە حەمەى حاجى مەحمود ، کە هەمیشە سوعبەتیان هەیە لەگەڵ هاورێ قادردا ، ووتى : باشە تۆ ئێستا بۆچى وا خۆت تێکداوە ، بەخوا کاک مەسعود بیزانیایە جێبەجێ ئەکرێت ، تۆى نە ئەکرد بە نوێنەرى خۆى ، کورێکى خۆى دائەنا ، تائەو سەروەرییە بۆخۆیان بگەڕێتەوە . ئەوە کاکە حەمە ماوە و ئێستا خۆى لەکەرکوکە !!، لەم ماوەیەش بەتەلەفۆن هەمان سوعبەتم لەگەڵ هاورێ قادر دوبارە کردەوە .
یەکێتى و پارتى ، لەدواى پرۆسەى ئازادییەوە ، بەقەد ( عەبدولکەریم قاسم ) عێراقچێتى یان کردووە ، تاقە شانازییەک لەم (10) ساڵە کردبێتیان ئەوەیە مادەى (140) یان لەدەستوردا چەسپاندووەو ، ماڵى کوردیان خستۆتە مەزادەوە ، جا خۆ لە ساڵى (1958) لە دەستورى کاتیدا ، لەماددەى (3) چەسپێنراوەو ئەڵێت : العرب والاکراد شرکائهم فى ارض الوطن ، کوردو عەرەب شەریکن لەم خاکەدا .. کەچى ئێستا وانییە .
کورد و سەرکردایەتیەکەى ، ئەمجارە قابیل نییە ئەمەیان بەسەرەوە بچێت ، قابیل نییە ئەوانەشی تادوێنێ لەم شەقامانەو لەگردو قوتەکانى شار، مێشکیان بەرداینەوە ، جارێکى تر خەڵک بخەڵەتێنن و ، بوروژێنن بە بۆڵە بۆڵ و گابەرد تێگرتن بۆ ئەم و ئەو پێگەى خۆیان بەدەستبهێنن ، وەک جاران هاژو هوژ بکەن ، خۆ گەر وابێت ، ڕەببی ئەوخەڵکە ژێرو ژوور بێت ئێمە چ هەقمان بەسەرییەوە نییە .
نەجارێکەو نە (10) جار لە برادەرانى یەکێتى و پارێزگارە لیبراڵەکەى کەرکوک ، گوێمان لێ ئەبێت : پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ کوردەو ، لەناو کوردیش پشکى نا یەکێتى نا نیشتمانی نا کوردوستانییە ( توخوا ئەمە یەکێتییە ؟) . تەبعەن لەناو یەکێتیش پشکى باڵى بەناو دەستڕۆیشتووە ، کە لەئێران ئێرانچی ترو لە سوننە عێراقچی ترن . تەنها لەبەر پارەو پۆست و گیرفانى خۆیان ، ئەگەرنا (1) دانە قازانجى پۆستى سەرۆک کۆمارمان پێ بڵێن ؟ جگە لەسفرە ڕازاندنەوە بۆ بەرپرسە عێراقییەکان . (1) سانتیمەتر خاکى کوردستانمان پێ بڵێن گەڕابێتەوە باوەشى نیشتمان . جگە لەکتێبەکەى حاکمى مەدەنى عێراق ، باس لەخواستى پارەو پولى سەرکردەکانى کورد ئەکات ، نەک خاک و ماف و دابەشبون ، بەپێی بەڵگەنامەى سایتى ویکلیکس بە بەروارى (23) ى حوزەیرانى (2003) باس لەوە ئەکات کە پۆڵ بریمەر ( یەک ملیارو چوارسەد ملیۆن دۆلارى ) بە (3) کۆپتەرى باریی ، لەبەغداوە ناردووە بۆ هەرێم ، (798) حەوت سەدو نەوەدو هەشت ملیۆن دۆلارى بەر پارتى کەوتووەو ، یەکێتیش لەوکەمتر (602) شەش سەدو دوو ملیۆن دۆلارى بەرکەوتووە .
دوێنێ (29/6/2014) پەرلەمانتارەکانى یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ، بە فڕۆکەیەک گەڕانەوە بەغدا ؟ بۆچى گەڕانەوە ؟ ناڵێن ماددەى (140) جێبەجێکراوە و ئیتر باسى ناکەین ؟. نەوتیشمان فرۆشتتوەو بۆخۆمان پارەى پێشمەرگە ئەدەین . چ وەزیفەیەکتان ماوە لەبەغدا ، جگەلەپارەو پۆست نەبێت . گومانى تیانییە چوون لەپەرلەمانى عێراق سوێند بخۆن ، پرۆسەى سیاسیی لەعێراق بخەنەوە جوڵە ، سوێندەکەش ئەوەیە (یەکێتى خاکى عێراق و نیشتمانەکەم بپارێزم ). گوایە ئێمە بەچى ئەزانن ، ئەبیت حیسابى که رو حوشترمان بۆ کرابیت ، که ئاوها درۆ ئەکەن و ئاوهاش مامەڵە به بەپرسە نیشتمانیی و چارەنوسسازەکانەوە ئەکەن . لێرە بەتاقى تەنها ئەو چەند ملیۆن دۆلارە نەسرییەیە کە دەکەوێتە چنگى سەرۆک کۆمار ، دەوڵەتى کوردیی چى ؟. هەموو وڵاتێک پرۆژەى لەم کوردوستان و عێراقە هەیە ، بەس کورد نییەتى ، پرۆژەى بەریتانى و ئەمریکى و ئێرانى و ئیسرائیلى و تورکى و و کەنداوى و … هتد . هەیە . نازانم ! ئەبێت شتێک لە کوردى ئەم ناوجەیە جاوجنۆکترو ساویلکەترو بێ ئامانجتر هەبێت ، هەموو میللەتێکى ئەم دونیایە ، ئامانجێکى هەبووەو،هەندێک قوربانى بۆ داوەو ، بێی ئاشنابووە ، کورد ئەوەتەى هەیە قوربانى کەورە ئەدات و بەهیجیش ناکات .!!. باشە ئەو هەموو کورە تاقانەیەتان بۆ خستە بەر لولەى تفەنکەکانى داعش ، ئیوە شەرتان بۆ مالیکى کرد ، یان بۆ کوردو کەرکوک و موسڵ ؟.
لەو کوردە قەحپەتر نییە ، کەئەبێت بەسەرۆک کۆمارى عێراق لەدواى شەڕى موسڵ لەلایەن داعشەوە . قەحپە تەنها بەشێک لە لەشى خۆى بۆ کاتێکى دیاریکراو ئەخاتە بەر چنگى کەسێک ، بەڵام بۆ هەتاهەتایە لەبەرامبەر پارەو پۆستدا ئێوە (36) هەزار کیلۆمەتر ئەخەنەوە ، بەردەستى ئەو عەرەبەى کە کلتورەکەى ، دینەکەى ، زمانەکەى ، لەناوبردین ، ئەنفال و زینە بەچاڵى کردین ، بەئاشکراش هەڕەشە لەئایندەى تاک و دۆزى کورد ئەکەن .
با ئەوان ببن بە سەرۆک کۆمار لەبەغدا ، ئێمەش لەناوەندە جیهانیەکان ، لە میدیاکانى دەوروپشت ، لەئاستى ناوخۆدا ، لەقەحپە کەمتر ناویان ناهێنین . هەر ئەوەیان پێ ئەکرێت کە کردویانە ، ئەوان پیاوى شەهامەت و دەوڵەتداریی و ئاوەدانکردنەوە نین ، پیاوى خەساندن و چۆنیەتى بیرکردنەوەن بۆ لەناو بردنى هەر تاکێکى کورد ، هەر بستە زەمینێکى کوردوستان .
تێبینی / هەرچەندە ئەم بابەتە وشەی توندوتیژی تیایە ، بەڵام لەسەر مەسئولیەتی نوسەر بلاومان کردەوە .