Mahir-Abdulrashid

ماهیر عەبدولرەشید ” كەی و چۆن هاتە كوردستان .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش ئەوەی شەوی 29-30/6/2014 ماهر عبدالرشید- ی خەزووری قوسەی كوڕی سەدام حسێن و یەكێك لە فەرماندە سەربازیەكانی جەنگەكانی عیراق لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی گیانی سپارد ، لەبەدواداچوونێكی وردو كارێكی رۆژنامەوانیدا دەركەوت ناوبراو ماوەی تەنها 18 هەژدە رۆژ بوە هاتوەتە هەرێمی كوردستان و لەبارودۆخێكی تەندروستی وەهادا هاتوەتە هەوڵێر كە ماوەی 5 رۆژ لە هەولێر ماوەتەوە و وەك نیوەمردوو وابوە ، پاشان ماوەی 13 سیانزە رۆژیش لە سلێمانی ماوەتەوە تا شەوی 29-30/6/2014 گیانی سپاردوەو وێنەکەش نیشانەی ئەوەیە كە بۆ چارەسەرو تەندروستی هاتوەتە هەرێمی كوردستان.
لەدۆخێكی تەندروستی وەهادا بوە كە تەنها 18 هەژدە رۆژ بواری ژیانی هەبوە لە كوردستان ، مەبەستی هێنانی ناوبراویش بۆ كوردستان بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی هاتوەتە هەولێرو سلێمانی لەدۆخێكی وەهاشدا بوو كە وەك نیوە تەرمێك لە روانگەی بەزەیی پزیشكیەوە وەك نەخۆشێكی بێ هیوا بە چارەسەر هەڵسوكەوتی لەگەڵ كراوە تابەیەكجارەكی سەری نایەوە.

سەرچاوە / واڵاپرێس .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت