ئازاد حەمدى : تابلۆی عەشق و جوانى …
مەولەوى ئاسا ..
هەرمانگێک نوێ بێت
حا ڵم پەشێوەن ..
هیلال چوونشێوەى
ئەبرۆی تۆیی پێوەن ..
منی گیرۆدەش ..
بە عەشقی خۆشەویستى ..
تۆی ئەوپەڕی ..
جوانی ……
هەر ئێوارەیە …
کە نوێ بێتەوە ..؟؟1
منی : تینو ..
بە ئاو ، بەشەربەت ، بە مەى ….
پیاڵەى : سەرمەست بوون
بەرز بکەمەوە ..؟؟
کە بینێمە سەر لێوەوە ..؟
شێوەى تۆی ..
زێدە ئازیز ..
زێدە جوان و نازدار
بیر ناچێتەوە ،
دێتەوە یادم ..
لەگەڵ مژینیدا ..
لەگەڵ هەڵدانیدا ..
لەگەڵ نۆشکرینیدا ..
تابلۆی .. جوانەکەى..
تۆی تێدا ئەنوێنێ ..
ئەوینی مەستو
سەرخۆشیم ..
پێئەبەخشێنێت .