که‌ی به‌هار : به‌رێزان له بی بی سی & میدیاکانی جیهان ، بهڕێزسهرۆك ئۆباما & سه‌رۆکه‌کانی جیهان .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وه‌ك ئێوه ئاگادارن ، ئێمه‌ی کورد زۆرمان بهسەردا هاتوه ؛ به‌زۆر ڕاگواستراوین ، کیمیا باران و ، جێنۆساید کراوین ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو کات مرۆڤایه‌تی خۆمان پاراست و نواند له کاتی خه‌باتکردن بۆ مافه‌کانمان ، بۆ ئازادی ، و ملکه‌چی به‌نده‌کانی ‘ ئای ئێچ ئێڵ : یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مرۆڤایه‌تی ‘ بووینه له هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی خه‌باتی چه‌کداری و ئاشتیخوازی . ههرگیزشێوازی وه‌حشیه‌ت و تێڕۆریستیمان نه‌گرتۆته خۆ ، و به هاوکاری و پشتگیری ئێوه‌وه ، توانیومانه که هه‌رێمێك بنیات بنێین که جوانترین نموونه‌ی ئامان و ئاشتیخوازی و دیمۆکراسیه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. باوه‌شمان کردۆته‌وه بۆ زیاتر له نیو ملیۆن په‌ناهه‌نده له سوریاوه و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی نیو ملیۆن تر ده‌که‌ین له عێراقه‌وه بێن ، به‌هۆی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ناوخۆی ووڵاته‌که.
زۆر پێش ئێستا نه‌بوو که ئێمه به‌خۆمان په‌ناهه‌نده بووین ، به‌ڵام له ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند ساڵێکدا گه‌یشتینه ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ندان ووڵاتی ناوچه‌که به ده‌یان ساڵ ناگه‌ینێ ، وه هه‌روه‌ها ، با له یادمان نه‌چێت ، ئه‌م هه‌موو ده‌ستهات و سه‌رکه‌وتنه له کاتێکدا که ئێمه ووڵاتێ سه‌ربه‌خۆ نین ، به‌ڵکو فێدهڕاڵی به ناوی هه‌رێمی حکومتی کوردستان – عێراق.
له‌م هه‌ڕێمه ، کورد خواستی ئاشتی و دیمۆکراسی هه‌یه و ده‌یه‌وێت به‌ژدار بێت له کۆمه‌ڵگای شارستانی جیهان.
ئه‌مه خواستی ئێمه نیه و ئێمه شاد نین به‌م خوێنکاریه له ووڵاتی هاوسێمان ‘ عێراق’ ، نه به مێژوو و نه به کرده‌وه شه‌ری خوێناوی مه‌زهه‌بی په‌یوه‌ندیان به ئێمه‌وه نه‌بوه و نیه . ئێمه‌ی کورد شیعه و سونه‌ی مه‌زهه‌بی توندڕه‌وه نین ، ئێمه موسلمانین ، مه‌سیحین ، یهزیدین ، جوله‌که‌ین ، زه‌رده‌شتین ، ئهیسیستین ، و هه‌رگیز کێشه‌ی مه‌زهه‌بیمان نه‌بووه.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه عێراقی نین ، به زۆر و دژ به خواستی خۆمان خراینه ناو عێراق و هه‌رگیز نه‌مان وویستوه ببین به عێراقی و هه‌رگیزیش نابین ، به تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که عیراق به‌ره‌و سه‌رنگومی ده‌ڕوات و باشوری کوردستان هه‌نگاوی زۆر نازدار ده‌نێت بۆ پێكهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاشیتخواز و شارستانی له ناوچه‌که‌دا.
له ڕێفهرهندومی تایبه‌تی خۆم ، که پێێ هه‌ڵسام له 2005 شان به‌شان یه‌که‌م ده‌نگدانی ئازاد له عێراق ، له 95 % کورد ده‌نگیان دا بۆ جیابونه‌وه له عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستا ن . ده‌توانن به‌ڵگه‌ی ئه‌م ده‌نگدانه ببینن له ناوه‌ڕۆکی فیلمه دۆکومێنتهریهکهم ، ‘ گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌رکوك ، ساڵێك له ناو ئاگر’ .
ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه که باشترین چاره‌سه‌ر بۆ عێراق ئه‌وه‌یه له کوردستان جیابێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عەره‌بی عێراق بتوانن بیر و هۆشیان بخه‌نه سه‌ر چاره‌سه‌ر کردن کێشه ناوخۆیی و مه‌زهه‌بیه‌کانیان له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو کات مه‌هانه به کورد بگرن و کێشه مه‌زهه‌بیه‌کانی خۆیان بخه‌نه لاوه و ڕووی تفه‌نگیان له کورد بنێن.
جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له عێراق ته‌نها به سوودی کورد ناگه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵکو بۆ عێراق ، و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌موو کۆمه‌ڵگای جیهانیه – چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بانگێشی ئازادی کوردستانی سه‌ربه‌خۆیه ، ئه‌مه ئاشتی دێنێت بۆ عێراق ، ئێران ، تورکیا و سوریا و هه‌موو ناوچه‌که.
له‌م نامه کراوه‌یه تکا ده‌که‌م له بی بی سی و هه‌موو میدیای جیهان ، له سه‌رۆك ئۆباما و هه‌موو سه‌رۆکه‌کانی جیهان ، له نه‌ته‌وه یهكگرتوهکان ، و ئه‌وروپای یه‌کگرتوو ، له ووڵاتانی ئیسلامی و خوشك و برایانی عه‌ره‌بمان له عێراق و له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان ، زۆر تکایه چی تر ناومان مه‌نێن باکوری عێراق . تکایه ، چیتر بانگمان مه‌که‌ن به کوردی باکوری عێراق . تکایه فێربن به ڕێزگرتن له خواستی مافی ڕه‌وای گه‌وره‌ترین که‌مه نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر زه‌مین. تکایه ڕابێن له ڕێزگرتن له هیوامان ، خه‌ونی دوورودرێژمان بۆ ئازادی ، بۆ ئاشتی و دیمۆکراسی. تکایه ، چیتر بانگمان مه‌که‌ن به‌م ناوه ناڕه‌سه‌ن و هه‌ست بریندارکه‌رانه ، و ئه‌م ووشه ره‌گه‌زپه‌رستانه به‌کارمه‌هێنن بۆ پێناسی ئێمه.
تکایه چیتر به میلله‌تی له یاد چوو مهماناسن . تکایه له یادتان نه‌چێت که کورد بوو هێزی هاوپه‌یمانانی به گوڵباران به‌خێرهاتن کرد له 2003 له کوردستان بۆ ڕوخاندنی سه‌دام حوسێن ، له کاتێکدا زۆربه‌ی ووڵاتان و گه‌ڵانی ناوچه‌که دژ به یارمه‌تی کردنتان بوون و بهرپهچتانیان دایه‌وه. تکایه چیتر ڕیزمان مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی شیعه و سونه – ڕیزکردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه مه‌زهه‌بیه ، تاوانه – هه‌روه‌ك زۆرکردن له مانه‌وه‌ی عێراق وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌ت ، تاوانێکی مێژوویه ته‌ڵخ به‌خوێنی کورد و دانیشتوانی بێتاوانی ووڵاته‌که. تکایه فێربن که ئێستا ئێمه ناوچه‌یه‌کی نیوه – سهربهخۆێن به ناوی هه‌رێمی کوردستان.
به دڵنیاییه‌وه ئاگادارن که حکومه‌تێکی یاسایمان هه‌یه ، و په‌رله‌مانێك که به ده‌نگدانی دیمۆکراسی و به ئازادی خه‌ڵکی به عه‌شقه‌وه هه‌ڵیانی بژاردوه . ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌یه ، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك هه‌رێم – ئێمه له ناخه‌وه بریندار ده‌بین که پێمان ده‌ڵێن ‘ باکوری عێراق ‘ ، ‘ کوردی باکور ‘ ، و له هه‌موو ناشرین تر ‘ کوردی عێراق ‘ .
تکایه ، فێربن که ئێمه‌ی کورد ئاماده‌ین به‌ره‌و هیوای خۆمان بڕۆین ، به‌ڕه‌و ئه‌و مه‌به‌سته‌ی چه‌ندان ساڵه خه‌باتی له پێناودا ده‌که‌ین – بانگێش کردن له ووڵاتێ ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به ناوی کوردستان.
ئێمه هه‌رده‌م کوردین و هه‌رده‌م ناومان کوردستان ده‌بێت . تکایه ، ناوی ڕاستی و ڕه‌سه‌نی ئێمه فێربن و به‌و ناوه‌وه بمان ناسن و بانگمان که ن . تکایه ، رێگر مه‌بن ، مافی ڕه‌وای بنچینه‌ی مرۆڤایه‌تی ئێمه پێشیل مه‌که‌ن ، ڕێزتان هه‌بێت بۆ ئێمه و بۆ شێوازی ئاشتیخوازی و یاسایی خه‌باتمان له پێناوی ئازادی ، و زۆرمان لێمه‌که‌ن بۆ ڕووکردن له وه‌حشیه‌ت و کرداری تێرۆریستی – باوه‌شمان بۆ بکه‌نه‌وه و به‌خێرهاتنمان بکه‌ن بۆ ناو کومه‌ڵگای ئاشتیخوازی جیهان چونکه ئێمه ده‌خوازین ببینه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگای شارستانی جیهان و هاوخه‌بات بین له ڕاپه‌ڕاندن ئاشتی و دیمۆکراسی له دونیا.
ئیمه‌ی کورد ناخوازین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باوه‌ڕی باوباپیرانمان که ده‌یانگوت ؛ ” جگه له چیاکان هاوڕێمان نیه “، تکایه بیسه‌ڵمێنن که هاوڕێ و دۆستی ئێمه‌ن به بانگ کردن و ناوهێنانمان وه‌ك کوردی کوردستان .
زۆر سوپاس
دڵسۆزتان
که‌ی به‌هار
به‌ڕیتانیا
12/06/2014
نامه‌ی که‌ی به‌هار – وه‌رگێراو له ئیگلیزیهوه بۆ کوردی
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە