balganai-lasar-drustbuni-daish

به‌به‌ڵگه‌وه‌ … هێرشى داعش له‌ ئوردن پیلانى بۆ دارێژراوه‌ و پارتیش به‌شداربووه‌‌ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت


ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى داعش که‌ هه‌موو هاوسه‌نگیه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوینى گۆڕى به‌ئاگادارى ئه‌مه‌ریکا ، ئیسرائیل ، سعودیا ، ئوردن و تورکیا له‌ شارى عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن پلانى بۆ داڕێژراوه‌ .

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که‌ له‌ (1)ى حوزه‌یراندا ئه‌نجامدرا پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق (PDK) و به‌عسیه‌کانى عێراقیش تیایدا ئاماده‌بوون و له‌ (9)ی حوزه‌یرانیشدا چه‌ته‌کانى داعش موسڵیان داگیرکرد .

 (4)ڕۆژ پێش کۆبوونه‌وه‌که‌ مه‌سعود بارزانى چووته‌ عومان و ده‌ستپێشخه‌رى کۆبونه‌وه‌که‌ى کردوه‌ .

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى له‌مه‌سعود بارزانى کردوه‌

له‌دواى ئه‌وه‌ى ئێران به‌ پلانه‌که‌ ده‌زانێت ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى ناردوه‌ته‌ لاى بارزانى و داواى کردوه‌ که‌ ده‌ستبه‌ردارى هاوکارى کردنى داعش و ده‌سته‌ و په‌یوه‌نده‌کانى ببێت، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ بارزانى کردوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌ردارى ئه‌وانه‌ نه‌بێت ئه‌وا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ .

“به‌ڵگه‌کان فرۆشران “

که‌سێکى به‌شداربووى کۆبونه‌وه‌که‌ى عومان که‌ ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کراوه‌، هه‌موو به‌ڵگه‌ و زانیاریه‌کانى ئه‌و کۆبونه‌وه‌ شاراوه‌یه‌ى له‌به‌رامبه‌ر (4) ملیۆن دۆلار به‌ عێراق فرۆشتوه‌ .

 به‌شداربووانى کۆبونه‌وه‌که‌

به‌رپرسیارى ئیستخباراتى ئوردن و نوێنه‌رى پاشاى ئوردن ساڵح که‌لوب که‌ پێشووتر سه‌رۆکایه‌تى راگه‌یاندنى ئوردن بووه‌ .

له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ ئازاد به‌روارى (کاتى گه‌مارۆدانى شارى کۆبانى ڕۆژئاواى کوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئاشکرا ببووه‌ که‌ چووبووه‌ شام و چاوى به‌ ڕژێمى ئه‌سه‌د که‌وتبوو) هه‌روه‌ها که‌سێکى تریش به‌ناوى جومعه‌ که‌ جێگرى مه‌سرور بارزانى کوڕى مه‌سعود بارزانى به‌رپرسى ده‌زگاى پاراستن بووه‌ .

زۆرێک له‌ باڵ و ڕێکخستنه‌کانى ڕژێمى به‌عسى له‌ناوچووى عێراق له‌وانه‌ش ، له‌سه‌ر ناوى بزوتنه‌وه‌ى نه‌قشبه‌ندى عیزه‌ت ‌دووری، که‌ له‌ دواى سه‌دام حوسێن به‌ دووهه‌مین که‌سى ناو به‌عس ناسراوه‌ .

له‌سه‌ر ناوى سوپاى موجاهیدن عه‌مید ڕوکن ئه‌بو ماهیر. هه‌روه‌ها که‌سێک به‌ناوى سه‌یفه‌دین که‌ له‌سه‌ر ناوى مه‌لا کرێکارى به‌رپرسى پێشووى ئه‌نسارو‌لئیسلام به‌شداربووه‌.

سوپاى ئه‌نسار ئه‌لسونه‌ .

سوپاى ئه‌لتایفه‌ ئه‌لمه‌نسوره‌ ( ئه‌م ڕێکخستنه‌ زۆربه‌یان له‌ که‌سانى جه‌زائیرى و مه‌غریبى پێکهاتوون ) .

که‌تیبه‌کانى شۆڕشى ئه‌لعشرین ( له‌ ئێستادا له‌هه‌ولێر نوسینگه‌یان هه‌یه‌ ) .

سوپاى ئیسلامی .

شوراى ئه‌نسار ئه‌لته‌وحید .

که‌سێکى لیبیایى که‌ ناوه‌که‌ى نه‌زانراوه‌ له‌ ئێستادا له‌موسڵه‌ .

 داعش ئاماده‌کاریه‌کانى له‌ ئوردن کرد

ئاشکرا بوو که‌ پلانى داعش بۆ گرتنى موسڵ و پێشڕه‌وى کردن به‌ره‌و به‌غداد له‌ عومانى پایته‌خى ئوردون داڕێژراوه‌ ، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا وڵاتانى وه‌ک ئه‌مه‌ریکا ، ئیسرائیل ، عه‌ره‌بستانى سعودى و تورکیا هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌وڵه‌تێکى تر و که‌سایه‌تى و ڕێکخستن که‌ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین هه‌یه‌ به‌شدابوون .

کاتێک دواى ڕوخانى ڕژێمى سه‌دام ئه‌و پێشکه‌تنانه‌ى وڵاتانى زلهێز ده‌یانخواست به‌پێى خواستى ئه‌وان به‌ڕێوه‌نه‌چوو، که‌زانیان به‌خواستى ئه‌وان به‌ڕێوه‌ناچێت ، هه‌وڵیاندا له‌ڕێى داعشه‌وه‌ ده‌ستوه‌رده‌نه‌ دۆخه‌که‌ . ناوه‌ڕۆک و ئۆرجیناڵى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ پاره‌ له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ که‌ ساڵانێکه‌ کارى دیبلۆماسى ده‌کات و ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کراوه‌ و خۆشى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌ بووه‌ به‌ به‌رپرسانى عێراق به‌ به‌هاى (4) ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌ .

دیبلۆماته‌که‌ ڕایگه‌یاندوه‌ که‌ چوار ڕۆژ پێش بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌کانى داعش مه‌سعود بارزانى ده‌ستپیشخه‌رى کردوه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ى عومان ، دواى ئه‌وه‌ى ئێران به‌ ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ ده‌زانێت سیاسه‌تمه‌دارى عێراق  ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى ناردوه‌ته‌ لاى مه‌سعود بارزانى و داواى لێکردوه‌ که‌ هاوکارى داعش و داروده‌سته‌کانى نه‌کات و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى لێکردوه‌ که‌ له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام بوونى ئه‌و هاوکاریانه‌ى ئه‌وا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ .

 پشتگیرى ته‌واو بۆ مالیکى

له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى داعش بۆ سه‌ر عێراق ئێرانیه‌کان به‌مالیکی یان وتوه‌ که‌ پێویست ناکات تۆ داواى چه‌ک و جبه‌خانه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا بکه‌یت و ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ئێمه‌ بۆت دابین ده‌که‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌زانرێت که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانى ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان له‌ عێراق بۆردومان کردوه‌ ( پێده‌چێت ئه‌و شوێنانه‌بن که‌ له‌ده‌ستى داعش دان ) .

چه‌که‌کان که‌وتونه‌ته‌ ده‌ستى پارتی

له‌دواى هێرشه‌کانى داعش بۆسه‌ر موسڵ هێزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK  له‌ که‌رکوک داویانه‌ به‌سه‌ر فیرقه‌ى (12)ى سوپاى عێراق و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو چه‌ک و جبه‌خانه‌کانى ئه‌و فیرقه‌یه‌دا گرتوه‌ ، ده‌وترێت که‌ به‌رپرسى هێزى پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان شێخ جه‌عفه‌ریش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ى (PDK) چاوپۆشى کرده‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى ئه‌م دواییانه‌ى یه‌کێتیش له‌به‌رامبه‌ر (PDK) به‌هۆى ئه‌و کاره‌وه‌ بووه‌ یه‌کێتى واى ده‌بینێت ئه‌و کاره‌ى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق (PDK) بۆ ئه‌وه‌بوو که‌ شارى که‌رکوک له‌ده‌ستى یه‌کێتى ده‌ربهێنێت .

 ئاڵۆزیه‌کان قوڵتر ده‌کرێنه‌وه‌

دیبلۆماته‌که‌ که‌ شاره‌زایه‌کى ته‌واوى کاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینه‌ له‌باره‌ى پرسیاره‌کانى سه‌باره‌ت ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و ته‌واوى ئامانجه‌کانى ئه‌و پلانانه‌ وه‌ڵامێکى به‌م شێوه‌یه‌ى داوه‌ته‌وه‌ : ئه‌مریکا و ئیسرائیل که‌ لایه‌نگرى ئه‌وه‌ن ئاڵۆزیه‌کانى سوریا به‌ردوام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌و ئاڵۆزیه‌دا ده‌بیننه‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێک هێز هه‌ن له‌ کۆنتڕۆڵى ئه‌وان ده‌رچوون و هه‌ندێک ده‌سه‌ڵات هه‌ن که‌ ناتوانن کۆنتڕۆڵیان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌شدا کێشه‌یان هه‌یه‌ که‌ هه‌ره‌ نزیکن لێیانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌دێت که‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین له‌ کۆنتڕۆڵیان ده‌رچووه‌ ، ئه‌و بنبه‌ست بوون و قه‌یرانه‌ى له‌ سووریا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و بڵاوبونه‌وه‌ى به‌ناوچه‌که‌دا ده‌بێته‌ هۆى ئاڵۆزبوونى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین، ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له‌و ئاڵۆزیه‌دا به‌ دروستکردنى ناکۆکى و شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌کاندا ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ریه‌ک له‌چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا بێننه‌ ئاراوه‌ .

ڕۆڵى سه‌له‌فیه‌کان

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشى دیبلۆماسى و کۆمه‌ڵایه‌تى عێراق ئه‌و دیبلۆماته‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ بۆ هێرشێکى نێونه‌ته‌وه‌یى داعش ناوه‌ندێکى هه‌ره‌ گونجاوه‌ و له‌سه‌ر ده‌وروبه‌رانى سه‌له‌فى و رۆڵیان له‌و پلانه‌دا. ئه‌و دیبلۆماته‌ ده‌ڵێت “ئامانجه‌کانى ئه‌م هێرشه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجى حه‌ره‌که‌ته‌ سه‌له‌فیه‌کان هاوشێوه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ عێراق هه‌لومه‌رجه‌کان گونجابوون و ره‌وشێکى وه‌ها هه‌بوو که‌ ته‌قینه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان زووتر پێشبخات و هه‌موو که‌سێک بخاته‌ ناو ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌، یه‌ک له‌ئامانجه‌کانى ئه‌و هێرشه‌ش ئه‌وه‌بوو که‌ هێزێکى زیاتر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین بخه‌نه‌ ناو شه‌ڕه‌وه‌ .

 تورکیا له‌ کوێى ئه‌و پلانه‌دایه‌

دتبلۆماته‌که‌ سه‌رنج ڕاده‌کێشێته‌ سه‌ر ڕۆڵى تورکیا له‌و پلانانه‌دا و ده‌ڵێت، تورکیا و عه‌ره‌بستانى سعودى هه‌م له‌دیدى مه‌زهه‌بى و هه‌میش سیاسى ده‌یانه‌وێت ته‌واوى پێکهاته‌کان بخه‌نه‌ کار و له‌چوارچێوه‌ى سنورى سوریا ده‌ریخه‌ن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناویندا .

 هه‌ڵمه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینى نوێ

به‌پێى بۆچونى ئه‌و دیبلۆماته‌ هه‌موو رووداوه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین ستراتیژێک شرۆڤه‌ ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانانه‌دا له‌بنه‌مادا له‌سه‌ر سێ ره‌هه‌ند هه‌ڵوێسته‌ ده‌کات ئه‌ویش ، یا له‌ عێراق نه‌خشه‌یه‌کى نوێ دێته‌ ئاراوه‌ که‌ کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌ ده‌بێت، یان هاوسه‌نگیه‌ک دروست ده‌بێت و شه‌ڕه‌که‌ ڕاده‌گرن،به‌ڵام ئیدى عێراق نابێته‌وه‌ به‌ عێراقه‌که‌ى جاران، یان شه‌ڕه‌کان قوڵتر ده‌که‌نه‌وه‌ و فراوانترى ده‌که‌ن . ئه‌و که‌سه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه‌ که‌ ئیمکان نیه‌ له‌ماوه‌یه‌کى کورتدا هیچ یه‌کێک له‌و سێ ڕه‌هه‌نده‌ پێکبێت . له‌سه‌ر رفاندنى سه‌رکۆنسوڵى تورکیاش له‌ موسڵ ده‌ڵێت  “هه‌رکه‌س داعشێکى هه‌یه‌، به‌ڵام تورکیا ئیحتیمالى ئه‌وه‌ى دانه‌نابوو که‌ داعشه‌کانى تورکیا ئه‌و کاره‌ بکه‌ن .”

 

سه‌رچاوه : چه‌ترپرێس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت