دکتۆرمحمدئەمین گه‌ناویی : ژانی له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تێک .
ههرلهدایک بونێک ، بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروستانه ئه‌نجام بدرێ ، پێویسته هه‌موو ئه‌ندام و سستمه‌کانی ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی کهبهئهرکی له‌دایک بون ههڵهئهسن کارا (ساغ) و هاوکار بن.
منداڵێک ناتوانێ ته‌ندروستانه له‌دایک ببێت ئه‌گه‌ر سستمی سوڕی خوێن ، هه‌ناسه ، کاری دڵ و جگه‌رو گورچیله هه‌تا توانای به‌رگری ته‌واو نه‌بێ . هه‌ر نادروستیه‌ک له‌کاری ئه‌م سستم و ئه‌ندامانه ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌شێ کۆتایی به‌له‌دایک بونێکی سه‌قه‌ت بێ . یان له‌باربردن بێ چونکه سستم و ئه‌ندامانی جه‌سته ئه‌گه‌ر ساغ و کارا نه‌بن ناتوانن به‌رگه‌ی ژانی له‌دایک بون بگرن . له‌هه‌ر پڕۆسه‌یه‌کی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگیش بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و حاڵه‌ت و گۆڕانی تازه له‌دایک بێ به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروستانه و سروشتی پێویسته هه‌موو سستم و ئه‌ندام و ڕه‌گه‌زه‌کانی په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به‌کرداری له‌دایک بوون هه‌م کاراو ساغ و هاوکاربن که له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا پێی ئه‌ڵێن (زه‌مینه) ئاماده‌بێ . ژانی له‌دایک بونی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی کوردی و کوردستانی بۆ یه‌که‌م جار احمدی خانی (1707-1650) له‌جه‌سته‌ی په‌رش و بڵاوی و بێ جهمسهرو سستمی کوردی دا دروست کرد ، له‌دوای نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تا ئێستاش چه‌نده‌ها هه‌وڵی خوێناوی و پڕ تراجیدیا دراوه که‌ئه‌رکی له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ژانی ئازاری له‌دایک بونی وڵاتی خۆی ڕزگار بێ و له‌م وڵاته‌دا دنیا‌و زه‌مه‌نێکی نوێ وه ژیانێکی بههادارانه دروست بکات و درێژه پێ بدات . به‌ڵام ئه‌فسوس ، هه‌مو هه‌وڵه‌کان بێ هوده بون هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناساغی و ناکارایی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و سستمه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌کرداری له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تی کوردی دا به‌شدار بون یان زۆر له‌م ئه‌ندام و سستمانهی که‌ئه‌بو به‌شداری کرداری له‌دایک بون بن ئاماده‌بونیان نه‌بووه ، بۆیه زه‌مینه‌ی له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تی کوردی ساز نه‌بووه . بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی کوردی‌دا به‌هۆی پێش هاتنی دۆخی عێراقی ئێستا‌و بهخهبهربونی هه‌موو کورد له‌هه‌واڵی یه‌کتری به‌هۆی ئاسانکاری ته‌کنۆلۆجیای زانیاری که‌وای کردووه هه‌ر ڕوداوێکی کوردستانی له‌شوێنێکی جگرافیای دیاری کراودا قه‌تیس نه‌مێنێ له‌گه‌ڵ قبوڵکردنی دنیای ئازاد‌و دیموکراتی به‌بونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی زه‌مینه‌ی جیهانی وه‌هه‌تا ناوچه‌یی بۆ له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تی کوردی ڕه‌خساندووه . به‌ڵام پرسیاری بابه‌ت ئه‌مه‌یه ئایا هه‌موو ئه‌ندام و سستمه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هه‌تا ئاینی له‌جه‌سته‌ی کوردان ئه‌مڕۆ کاراو ساغ و هاوکارن بۆ ئه‌نجام دانی له‌دایک بونی ئه‌م وڵاته‌ی که 100 ساڵ زیاتره لهژاندایه . ئه‌مه پرسیارێکه پێویسته زۆر به‌ڕاستی و وردی وه‌ڵام بدرێته‌وه ، چونکه ناڕاستی له‌وه‌ڵامدا واته ئه‌م ئه‌ندام و سستمانه دور ئه‌خرێنه‌وه که‌به‌شداری کاری له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌که‌ن له‌ئه‌نجاما جارێکی تر ئه‌م مناڵه‌ی پێی ئه‌ڵێین ده‌وڵه‌تی کوردی یان سه‌قه‌ت ئه‌بێ یان له‌بار ئه‌چێ . بۆئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تی کوردی لهبارنهچێ به‌کورتی پێویسته:
1 – هه‌موو حزبه‌کان حکومه‌ت و سسته‌مه‌کانی سیاسی و ئابوری و ئیداری به‌زوترین کات چاک سازی ڕیشه‌یی بکه‌ن به‌لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که‌تائێستا به‌ناو به‌رپرس بون و جێگرتنه‌وه‌یان به که‌سانی خاوه‌ن فکری سیاسی و ئیداری و ئابوری.
2- ئه‌مڕۆ ، حزبه‌کان گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ئه‌توانن به‌شداری له‌دایکبونی ده‌وڵه‌تی کوردی دا بکه‌ن هه‌ریه‌کێ له‌م حزبانه ئه‌گه‌ر دڵسۆزانه و ڕاستگۆیانه به‌شداری نه‌که‌ن به‌تایبه‌ت حزبه گه‌وره‌کان ئه‌وا به‌دڵنیایی له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌که‌وێته هه‌ره‌شه‌وه.
3 – هه‌مو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌که‌ن له‌به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه تا هه‌موو به‌ڕێزه‌کانی تر له‌سه‌ر ئاستی حزب و گروپ و به‌رپرسیاریه‌تی حکومی ئه‌بێ بڕیار به‌ن که ئه‌وان کار بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌که‌ن بێ هیچ شه‌رم و ترسێ داوا له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بکه‌ن بۆ هاوکاری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دروستبونی ده‌وڵه‌تی کوردی . له‌م حاڵه‌ته‌دا و هه‌رچی زوتره هه‌موو به‌شداریه‌ک له‌حکومه‌تی عێراق و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراقی رابگرن به‌گێڕانه‌وه‌ی به‌ناو وه‌زیرو فه‌رمانبه‌رو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان چونکه زۆر نالۆژیکیه له‌لایه‌ک داوای ده‌وڵه‌تی کوردی و جیابونه‌وه له‌عێراق بکه‌ی و له‌لایه‌کی تره‌وه به‌شداری حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بکه‌ی.
4 – به‌شداری پێکردنی حزبه سه‌ره‌کیه‌کانی کوردستان له‌هه‌ر بریارێ کهپهیوهندبێ به‌ده‌وڵه‌تی کوردی و سه‌رنه‌وشتی کوردستانه‌وه به‌تایبه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی چونکه ئه‌مڕۆ بێ یه‌کێتی هه‌ر بڕیارێکی سهرنهوشت سازانه کارێکی ئاسان نابێ . ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌رکی هه‌موانه ئه‌وه‌یه هه‌ر تاکێک ، حزبێک ، کۆمه‌ڵێ ، ده‌ست بکات به ئاماده‌کردنی ته‌ندروستانه بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و سسته‌مانه‌ی که‌به‌شدار ئه‌بن بۆ له‌دایک بونی ده‌وڵه‌تی کوردی . تا ئه‌ندام و سسته‌مه‌کان کاراو ساغ و هاوکار تر بن ژانی له‌دایک بونی ئه‌م وڵاته زوتر ته‌واو ئه‌بێ و وڵاتێ له‌دایک ئه‌بێ که‌خه‌ونی هه‌موانه .