گەشاوە جاف : پاسارییەك لەمەنفادا .
من گەر بێ قەرارتان بم
من گەر هەمیشە لە خەمتاندابم
من گەر هەموو ڕۆژێ فرمێسکی
دووریتان بڕژم
من گەر دنیایەک ڕازی تەنهایتان
بۆ باس بکەم
من گەر فەرشی ڕۆحمتان
بۆ ڕابخەم
پێ نازان
هەستی پێناکەن
لێم تێناگەن
گوزەرناکەن
من غوربەت هەر ڕۆژە
ئاوازێکی پڕ لە ئازارم
پێ دەژەنێ
من تەنهایی بە مەرگم
دەناسێنێ
من ژیان بهارەکانی
سڕیمەوە
من پایز بۆتە هاوڕی
سەفەرم
من لە دووریتان چەشنی ئاگر
بڵێسە دەگرم
نە مەی توانی مەستم بکا
نە جگەرەش
بێ ئۆقرەی
لەگەڵ دوکەڵەکەی ڕاپێچ کرد
قەترە قەتر تەنهاییم
لێ دەچۆڕێ
ڕێژنەی بارانی تەنهاییم
هێور هێور خەمەکان
دەخوسێنێ
برینەکان تەڕتردەکات
ئازاری غەریبیم
سەر لە نوێ
بەسوێتر دەبێ
- Latest Posts by
گەشاوە جاف: کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك).
-گه‌شاوه جاف : لاسه‌نگی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ، نموونه کوردسات .
-گه‌شاوه جاف : بۆ ئه‌وه‌ی ناهه‌مواریه‌كانی شهر له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هێڵین ده‌بێت سه‌ر تاسه‌ر په‌یره‌و و پرۆگرامی په‌روه‌رده بگۆردرێت .
- All Posts