ئەمیری تاهری : بارزانی بە سواری کۆلارە دەفڕێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
چی ئەکەیت ئەگەر پشیلەکەت بەڕێگەیەکی هەڵەدا بڕوات ؟ . وەڵامی ماقوڵ ئەوەیە کە بیخەیتەوە سەر رێگەی راست .
ئەمە ئەو کارەیە کە دەبێت مەسعود بارزانی بیکات سەبارەت بە قسەکانی دەربارەی سەربەخۆیی کوردانی عێراق ، ئەگەر ئەمە نەکات و بە زوییش نەیکات ، ئەوا میسداقیەتی خۆی وەکو سەرکردەیەکی سیاسی گەروە دەخاتە بەر مەترسی .
ئەمیری تاهری ، کەڵە نوسەری رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت ، لە وتاری ئەمڕۆیدا ئاماژە بە دیوی پشتی پەیامە سیاسییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئاستی مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات :
بۆچی بارزانی ، کە سیاسییەکی قاڵبوە ، بڕیاری داوە بە سواری کۆلارەیەکی کاغەزین بفڕێن ، ئەویش لەم کاتەدا ؟
چاودێران ئەڵێن : بارزانی بەم قسانەی ئەیەوێت کەرکوک لەبیر دەرەوە بباتەوە . پەندێکی فارسی هەیە ئەڵێت : ئەگەر ئەتەوێت دوژمنەکەت تای لێبێت ئەوا بە مەرگ بیترسێنە .
بەمەش بارزانی ئەیەوێت عێراقییەکان بە لەدەستدانی کەرکوک قایل بکات ، چونکە ئەمە زیانە ئاسانەکەیە . بە بەراورد بە جیابونەوەی کورد و دورستکردنی ناوچەیەکی سەربەخۆ .
بەڵام پیچدەچێت کە بارزانی چیتر پارێزراو نەبێت ، بەتایبەت لەم کاتەدا کە عێراق رووبەڕوی قەیرانی ” وجودی ” بۆتەوە کە نەک تەنها عەرەب، بەڵکو کاریگەرییش لەسەر تەواوی جڤاتەکان دادەنێت .
رایەکی تریش هەیە دەڵێت : رەنگە باسکردن لە دەوڵەتی کوردی لەم کاتەدا لەلایەن بارزانییەوە ، بۆ شاردنەوەی شکستی حزبەکەی بگەڕێتەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا . ئەمەش لە رێگەی دیاریکردنی خۆی وەکو سەرۆکێکی نەتەوەیی . بەڵام ئەم تەفسیرەش شکی زۆر هەڵدەگرێت بەتایبەت کە لەسەردەمی مەلا موستەفای بارزانیی باوکەوە ، ناوی بارزانی هاوتادێت لەگەڵ ناوی مەسەلەی کوردی دا .
بەهەرحاڵ ، شکست لە هەڵبژاردنەکاندا ، کە بارزانی و سەرکردە تەقلیدییەکان پێوەی دەناڵێنن ، ئەنجامی نیگەرانیی دەنگدارە بەرامبەر گەندەڵی و لەدەستدانی هەلەکان لەلایەن سەرکردەکانەوە ، نەک لە ئەنجامی هەڵکشانی هەستی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی . ئەگەر بارزانی دەیەوێت وەڵامی خواستی دەنگدەران بداتەوە ئەوا دەبێت بەرنامەیەک بۆ ریشەکێشکردنی گەندەڵی و باشترکردنی ئاستی حکومڕانی و جێبەجێکردنی چاکسازی سیاسی و ئابوری درەنگ وەخت دابنرێت .
مانۆڕی راپرسی ، بە بیرۆکەیەکی خراپ ئەژمار دەکرێت لە ژێر هەر بوارێکدا ؛ ئەبێتە هۆی لەتکردنی کوردان ، بە خودی حزبەکەی بارزانییشەوە ، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە زۆربەی چالاکوانانی سیاسی باوەڕیان وایە کە ئێستا کاتێکی لەبار نییە بۆ خستنەڕووی بابەتێکی لەمجۆرە زیندوو و ئاڵۆزە .
سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی دیکەش بە ئاشکرا رەخنەیان لە بیرۆکەی راپرسی گرتوە : یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، ئەیەوێت پشکی خۆی لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بپارێزێت . ئەویش لە رێگەی کاندید کردنی بەرهەم ساڵحەوە .
یەکێک لە سەرکردەکانی کورد کە ویستی ئاشکرا نەکرێت دەڵێت : ئێمە بە بومەلەرزەیەکی سیاسی دا تێدەپەڕین ، ناتوانیت باس لە نۆژەنکردنەوەی ژورەکەت بکەیت ، کاتێک ماڵەکەت لە بناغەوە دەلەرێتەوە .
بۆیە ئەم پرۆژە پێشنیارکراوەی راپرسی ، دەتوانێت ئەنجامێکی پێچەوانە بدات و رەنگە گروپە جیاوازە عێراقییەکان یەکبخات لەبەرامبەر کوردا . ئەگەر ئێستا هیچیش رونەدات ، ئەوا باسکردن لە سەربەخۆیی ، پەیوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەب ، ژەهراوی دەکات .
تکام وایە بە هەڵە لێم تێمەگەن ، من دژی دروستبونی دەوڵەتی نەتەوەیی نیم ، بە تایبەت بۆ کورد لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا . لەگەڵ ئەمەشدا ، باوەڕوم وایە کە پرۆژەیەکی لەمجۆرە پێویستە پشتیوانیی راستەقینەی هەبێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە