کونجرینی : هیچ نەگبەتی نییە ، گەر ئیسرائیل دۆستی کورد بێت . وەڵامێک بۆ ئاوێنە .
وێنەی خوالێخۆشبوو بارزانی لە ئیسرائیل
گەر بگەڕێینەوە بۆ دوو سەدەی ڕابردوو ، دەبینین گەلێک بەناوی یەهوودەوە ، چ دەوری گرنگ و هەڵسوڕاوی نێو سیاسەتی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوین بووە . دەبینین زانا هەڵکەوتووەکانی ئەم گەلە چ کاریگەریان لەسەر داڕشتنی فەلسەفەی ژیان و گەشەی فکری و تەکنەلۆژیای خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی هەبووە . .
یەهودەکان گەلێکی کەم ژمارەو دەوربینینێکی زۆریی نێو کلتور و دین و سیاسەتی جیهانین و ، وەک هاوکێشەیەکی گرنگ لەو ناوەندانەدا ، بۆتە ڕاکێشانی سۆز و هاوپشتی گەلان بۆ گەلەکەی خۆیان . ئەم هاوسۆزییە لەسەر دوو بنەمای دینی و دەوربینین لەبنیاتی فکری گەلاندا هاوکێشە بووە وەک .
1 / یەهوودەکان زاناکانیان بوونەتە ، مامۆستای فکری و کردەی زانستی نێو سەنتراڵە زانستییەکانی جیهان و لەوێوە ئەم گەلە وەک چاوێکی ڕێز بەخش تێڕوانراوە .
2 / دینی یەهوودی لای ئیسلامەکان ، یەکەم دینی ڕووبەڕووبوونەوەیە لەسەر ستراتیژیی سڕینەوەو کۆتایی پێهێنان و زاڵبوون و تەسلیم بوون بەواقعی ئیسلام . دواتر کۆتایی هێنان بەوانی تر . ئەم ستراتیژیی سڕینەوە لای ئیسلام ، وای کردووە یەکەم دیواری ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسلام لەگەڵ دینەکانی تردا پتەوبکرێت و وەک بەرگرییەکی سەرەتاو کۆتا لەوێووە تەسفییەی دوژمنە کلاسیکییەکەیان بکەن ، کەئیسلامە . واتە هەنگاوەکانی ئیسلام بۆ ڕووبەڕووبونەوە ، بۆتە هاوپشتییەکی ئەستور و پتەو بۆ دین و گەلی یەهودیی .
هەر ئەم دوو خاڵەشە وای لەیەهودییەکان کردووە ، لەدوو گۆشەی تریی ئەم جیهانەدا ، یاریکەرێکی زانا‌و پڕ برشت بن .
1 / بڵانسی سیاسی جیهان .
2 / کۆنتڕۆڵکردنی ئابووری جیهان .
لەڕووی سیاسیەوە یەهوودەکان لەئەوروپادا ، بەهۆی فکڕی ماڕشاڵ بۆ یەکخستنی ئەوروپای پاش جەنگی جیهان ، باڵادەستیان پەیدا کرد بەسەر زۆربەی جومگە گرنگ و بڕیاردەرەکانی ئەو وڵاتانەدا . لەبەرلین سەنتەری پەڕلەمانی ئەوروپایان بنیاد ناوەو ، چاودێری هەموو وڵاتانی ئەوروپای پێدەکەن و لەوێوە داڕشتەی کۆمەلێك یەکلاکەرەوەی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوە ئەنجام دەدەن . وەک ئەوەی لەگەڵ ( یورگ هەیدەری ) سەرۆک وەزیرانی پێشووی نەمسا لە 14-4-2009 بەهۆی هەڵوێستە دوژمنکارەکانی بۆ حکومەت و دەوڵەتی ئیسرائیل و ، هەروەها دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سەرۆکی پارتی لیبرالەکانی ئەڵمانیا ( ئێف ، دی ، پی ) یورگین یوڵەمان لە 5-6-2003 دا لەسەر هەمان تێڕمان و دژایەتی کردنی گەل و دەوڵەتی ئیسرائیل لە تراژیدیایەکی پەرەشوت کەوتنەخوارەوەدا کۆتایی بەژیانی هات .
یەهوودەکان لەڕووی سیاسیەوە لە فەرەنساو ئینجا بەڕیتانیای گەورەو دواتر تەواوی ئەوروپا دەستێکی باڵا‌و یەکلاکەرەوەیان هەیە لەداڕشتەی پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسییەکانی ئەو وڵاتانە بۆ جیهان . لەدوای جەنگی جیهانی دوومەوە دەوڵەتانی ئەوروپا هیچ سات و وەختێک لەدژی بەرژوەندییەکانی وەک ئابوری و سیاسی و نەتەوەیی و دینی هەڵوێستێکی کەمێش نەیان بووە دژ بەگەل و وڵاتی ئیسرائیل ، بەڵکو بەشێک بوون لەبەرگریی سیاسی تا بەکارهێنانی هیز بۆ پارێزگاریکردنی گەلی یەهوود .
لای سەرکردەکانی ئەمەریکا بەتایبەتی جمهورییەکان ناو و ستراتیژی گەلی یەهوودیان ، بەمان و بوونی ئەمەریکاوە لکاندووە . هەر ئەمەشە کاتێک هەر بڕیارێکی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان لەدژیی ئیسرائیل دەردەچێت ، پێش ئەوەی ئیسرائیل وەڵام بدات ئەمەریکا قسەی خۆی دەکات و لەدژی رادەوەستێت ..
کورد بەڵێ پێویستی بەهاوکاریی یەهوود هەیە ، بەدەنگی یەهوود هەیە . بەپشتیوانی یەهوود هەیە . بە پەیوەندی دبلۆماسی و سیاسی یەهوود هەیە .. بەهۆی گرنگی یەهوود لەسەنترالە سیاسیە باڵاکانی جیهان . بەڵام ئایا چۆن و بەچی شێوەیەک ئەو پەیوەندی و هاوکاری و کۆدەنگییەی یەهوود لەگەڵ کورد بکرێت . وەک ئەوەی خوالێخۆش بوو بارزانی باوک هەیبوو ، یان بەو شێوەیەی کەکورد بۆ بنیادی نەتەوەو نیشتمان دەیەوێت ..
ئەمەی خوارەوە وتارەکەی ئاوێنەیە
كورد دۆستی نییه ” ئیسرائیل” نه‌بێت !
ساڵانێكی زۆر كه كورد قڕانو كوشت‌و بڕ ده‌كرا، جگه له‌چیاكان دۆستێكی دیكه‌ی نه‌بو، ئێستاش نه‌گبه‌تی كورد له‌وه‌دایه كه هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نێت ، بۆ پیشتوانیو داننان به‌م ” ده‌وڵه‌ته رانه‌گه‌یه‌نراو”هدا جگه له”ئیسرائیل” دۆستێكی دیكه‌ی نییه .
چه‌ند رۆژێكه په‌یتا په‌یتا سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ئیسرائیلی پشتگیری راشكاوانه‌ی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌رده‌بڕن، زۆربه‌ی كوردی باشور كه ساڵانێكی زۆر قورس‌و گران ئازاریان به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی ” عێراق” ه‌وه چه‌شتوه، وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خێر له‌م لێدوانانه ده‌ڕوانن، به‌شێكیش پێیانوایه ئه‌م پشتیوانی ده‌ربڕینه له‌م ئانوساته‌دا له”نه‌گبه‌تی كورددایه”.
كورد‌و جوه‌كان هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه ئاشنای یه‌كتر بون‌و مێژویه‌كی دورودرێژیان پێكه‌وه له‌كوردستان‌و ناوچه‌كه‌شدا به‌سه‌ربردوه، به‌ڵام دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئاشكرایه سه‌ریكێشاوه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی پڕ له‌نهێنی‌و شاراوه ، دروستكردنی یه‌كه‌مین رایه‌ڵی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل‌و كورد، له‌ده‌ستی كه‌سایه‌تییه‌كی پڕ له”رهمزو راز” ی مێژوی كورد ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌ویش “كامه‌ران به‌درخان ـه، ئه‌و پیاوه‌ی كه وه‌چه‌ی میرێكی ده‌ستڕۆیشتوی سه‌ده‌ی نۆزدهههمو مامۆستای زانكۆی سۆربۆن بو، ئه‌و هه‌میشه خه‌ونی به‌ئازادی كورد‌و هه‌مو كه‌مایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دهبینیو هه‌مو ژیانی خۆی بۆ ژیاندنه‌وه‌ی كورد‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ته‌رخانكرد.
كامه‌ران به‌درخان زۆر له‌نزیكه‌وه دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ” د‌یڤید بن گۆریۆن” و ” گۆڵدا مائیر ” ی سه‌رۆك وه‌زیری پێشوتری ئیسرائیلی دهناسیو هاوڕێی نزیكی دامه‌زرێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل “مۆریس فیشه‌ر” بو ، ته‌نانه‌ت به‌پێی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه ” كامه‌ران به‌درخان ئیشی بۆ ئیسرائیل دهكردو چه‌ندین كاری نهێنیو موخابه‌راتیی لهعێراقو لوبنان‌و سوریادا بۆ ئیسرائیل ئه‌نجامداوه ”، ئه‌و كه‌سێكی پڕ لهوزهی له‌بڕان نههاتو بو كه به‌رده‌وام له‌نێوان پاریس‌و بهیروتو تاران‌دا لههاتوچوندا بوه‌و سه‌رده‌مانێكیش رۆڵی باڵیۆزی له‌نێوان مسته‌فا بارزانی‌و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بینیوه‌و زۆربه‌ی كات ئیسرائیلییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێشبینیكردنی روداوه‌كان پرس‌و راوێژیان پێكردوهو له‌نزیكیشه‌وه شا‌و ته‌یموری به‌ختیاری یه‌كه‌م سه‌رۆكی ساواكی ئێرانی ناسیوه.
كامه‌ران به‌درخان ساڵی 1963 سه‌ردانی ئیسرائیل دهكاو به‌نهێنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بارزانی ده‌گه‌یه‌نێت به‌سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل.
یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی راستهوخۆو هاتنی مۆسادیش بۆ كوردستانی عێراق، له‌لایه‌ن ( د‌یڤید كهمحی) پیاوی ده‌ستڕۆیشتوی مۆساده‌وه ئه‌نجامده‌درێت ، كه له‌ئایاری 1965دا د‌یڤید كهمحیو شه‌مسه‌دین موفتی ( كه به‌یه‌كێك له‌باشترین هاوڕێكانی ئیسرائیل ناوده‌برێت ) ، له‌ئێرانه‌وه ئاودیوی سنوری كوردستانی عێراق دهبنو ده‌چن بۆ لای بارزانی له‌حاجی ئۆمه‌ران.
ئیتر هیڵێكی په‌یوه‌ندی موخابه‌راتیی ئه‌كتیڤ له‌نێوان تهلئهبیبو تاران‌و حاجی ئۆمه‌راندا ده‌كرێته‌وه‌و به‌هاوكاری مۆسادو ساواكیش ده‌زگای ” پاراستن” ی پارتی دروستده‌كرێت كه شه‌كیب عهقراویو مه‌سعود بارزانی رۆڵێكی گرنگیان له‌و ده‌زگایه‌دا پێدهسپێردرێتو به‌مه‌به‌ستی مهشقو راهێنانیش سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن. به‌شێك له‌و ئیسرائیلیانه‌ی كه هاتوچۆی بارزانی‌یان كردوه، دوژمنی سه‌رسه‌ختی “عه‌ره‌ب” بون ، وه‌ك رافائیل ئیتان سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشوی ئیسرائیلی ، كه له‌یاداشته‌كانیدا به‌ناو “سه‌رباز ” ئاماژه به‌وه ده‌كات كاتێك له‌ساڵی 1969دا سه‌ردانی بارزانی كردوه خه‌نجه‌ری بهرپشتێنهكهی خۆی به‌دیاری پێبه‌خشیوه. له‌به‌رامبه‌ریشدا ، مسته‌فا بارزانی‌و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، به‌نهێنی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردوه.
” شلۆمۆ نكدیمۆن ” له‌كتێبه‌كه‌یدا “موساد لهعێراقو وڵاتانی دراوسێ – داڕمانی ئومێدی ئیسرائیلی‌و كورده‌كان ” ئه‌و په‌یوه‌ندییه نهێنیو موخابه‌راتییه ئاڵۆزانه ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن موسادی ئیسرائیل‌و ساواكی ئێران، شۆڕش‌و كێشه‌ی كوردیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌ك كارتێكی سیاسی له‌دژی دوژمنه‌كانیان به‌كارهێناو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ” بارزانی‌و دو كوڕه زۆر نزیكه‌كه‌ی ئیدریس‌و مه‌سعود باوه‌ڕی ته‌واویان هه‌بو كه ته‌نها ئیسرائیل ده‌توانێت دانپێنانی ئه‌مه‌ریكا به‌ئه‌وان مسۆگه‌ر بكات” ، هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ده‌زگاكانی ساواك‌و ته‌نانه‌ت موسادیش ژێر به‌ژێر رۆڵێكی كارا‌و گرنگیان بینیوه له‌شكستپێهێنانی گفتوگۆ‌و ئاگربه‌سته‌كانی نێوان شۆڕشی ئهیلولو حكومه‌تی عێراق‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕدا، ئه‌م په‌یوه‌ندییه ژێر به‌ژێرانه به‌رده‌وام ده‌بن تا سه‌ره‌نجام له‌ئازاری 1975دا كاتێك شا‌و سه‌دام له‌جه‌زائیر رێكده‌كه‌ون، به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدیی هه‌مو شتێك هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
به‌ڵام دوای راپه‌ڕینی 1991 ، دیسان قسه‌و باس سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد‌و ئیسرائیل هاته‌وه ئارا‌و هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش له‌ئێستا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ریكه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل‌و كورد له‌چوارچێوه‌ی ئهمنیو سه‌ربازیی تێدهپهڕێتو ده‌بنه په‌یوه‌ندی ئابوری.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا كه پێشتر ئاوێنه له‌گه‌ڵ دکتۆرجاكوێس نێریا راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئیسرائیل ( ئیسحاق رابین ) و جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سوپای ئیسرائیل ئه‌نجامیدابو ، ئه‌و وتی ” په‌یوه‌ندی فه‌رمی له‌نێوان ئیسرائیل‌و هه‌رێمی كوردستاندا نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستان به‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دانانرێت، له‌ئێستادا له‌ژێر سه‌روه‌ریی عێراقدایه. كه له‌ساڵی 1948ه‌وه ئێمه له‌دۆخی شه‌ڕداین له‌گه‌ڵ عێراقدا، كه‌واته ئێستا ده‌توانیت تێبگه‌یت له‌وه‌ی بۆچی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ كوردستان نیه ، به‌ڵام له‌ئاستێكی نافه‌رمیدا ئه‌و په‌یوه‌ندیه نزیكه‌ی 50 ساڵه به‌رده‌وامه “.
وتیشی ” ئیسرائیل هه‌رگیز هیچ ده‌رفه‌تێكی له‌ده‌ستنه‌داوه بۆ هاندانی دروستكردنی وڵاتێكی كوردی، هه‌مو سه‌رۆكه‌كانی ئیسرائیل هه‌روا وهفاداربون ، بۆ ئه‌م وڵاته كوردیه نوێیه‌و له‌وه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستبوه ئیسرائیلیه‌كان ناوه‌ناوه سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یان كردوه “.
دکتۆر جاكوێس نێریا جه‌غتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ” ئازادی نرخ‌و باجی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت بدرێت ، به‌گشتی ئه‌م نرخه خوێن ، فرمێسك‌و شه‌ونخونیه ، به‌بێ ئه‌مانه‌ش سه‌ربه‌خۆیی بۆ كورد دروستنابێت‌و كه‌سیش له‌م دنیادا لاناكاتهوه بۆ لای تۆ “.
یه‌كه‌م: هه‌رچه‌نده ئیبراهیم ئهحمهدو تاڵه‌بانی یه‌كه‌م سیاسه‌تمه‌داری باشوری كوردستان بون كه له‌هاوینی 1963دا له‌پاریس چاویان بهشهمعون پێرێس سه‌رۆكی ئێستای ئیسرائیل كه‌وتوه كه ئه‌وكاته باڵیۆزی ئیسرائیل بو له‌فه‌ره‌نسا، به‌ڵام عوفره بینگۆی لێكۆڵه‌ری سه‌نته‌ری موشێ دایان له‌ته‌لئه‌بیب له‌كتێبه‌كه‌یدا ( كوردی عێراق : بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له‌نێو ده‌وڵه‌تدا) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تاڵهبانیو هاوڕێكانی یه‌كه‌م كه‌س بون له‌ناو كورددا به‌مه‌به‌ستی لێدانی سیاسی لهبارزانیو بۆ خزمه‌تكردن به‌فكری چه‌پانه‌یان ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی كورد‌و ئیسرائیلیان له‌قاودا، دواتریش له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ئه‌مه‌یان كرده خاڵێكی ناكۆكی نێوان خۆیان‌و پارتی. به‌ڵام له‌ساڵی 2008دا له‌ئه‌سینا له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی سۆشیال دیموكراته‌كاندا، تاڵه‌بانی به‌گه‌رمی ده‌ستی خسته نێو ده‌ستی یه‌هود باراكی وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌وه، یه‌كێك له‌وێنه دیاره‌كانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ریشی دانیشتنیه‌تی له‌پاڵ تسیڤی لیڤنی وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ژنانی كارای جیهانداو سێهه‌میشیان هاوسه‌رگیریی قوباد تاڵه‌بانییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز جوله‌كه “شیری كردهام” كه باوكی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری جوله‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
دوه‌م: هه‌رچه‌نده ئیسرائیل زۆر پێداگریی له‌سه‌ر هاوسۆزییو پشتیوانی له‌كوردی باشور ده‌كات، به‌ڵام ئه‌زمونێكی پڕ لهپیلانگێڕانی به‌رامبه‌ر به‌كوردی باكورو په‌كه‌كه هه‌یه. ساڵی 1982 له‌كاتی هێرشكردنیدا بۆ سه‌ر به‌یروت، ده‌ستی چوه خوێنی چه‌ندین ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌وه، ساڵی 1996 بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ی لهبیقاعی لوبنان بۆردومانكرد، ئیسرائیل به‌رده‌وام كۆمه‌كی موخابهراتییو لۆجستیی‌و سهربازییو سیاسی بهتوركیا كردوه له‌دژی په‌كه‌كه، ته‌نانه‌ت له‌ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیشدا له‌كینیا رۆڵێكی گرنگی بینوه له‌هاوكاریكردنی میتی توركیدا، ئۆجه‌لان له‌رۆما بهكرێس كۆچێرای راگه‌یاندوه كه “توركیا بهدواوهیهتیو شوێن پێی هه‌ڵده‌گرێت ، به‌ڵام ئایا به‌بێ هاوكاریی ئیسرائیل ده‌توانێت بمگاتێ؟”.
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts