ئـــــــــارسهر ئــــاری : (…………) .
چاوه‌نواڕی تۆ نه‌بێ
چاوه‌ڕوانی هیچ شتێك له ژیان ناكه‌م ،
چاو+ڕوانینت =
وای لێكردم بژیم .
سپاس بۆتۆ
…
چه‌ندین جار،
دڵم! گله‌یی ئه‌وه‌م لێ ده‌كا
به‌بیانووی بینین ده‌یهێنمه كۆڵانه‌كه‌تان !
…
بڕوام نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌نده له خۆبایی بیت
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوێكیشم
ده‌ست هه‌ڵنه‌بڕی !
…
كه پێكه‌وه بووین ،
كات و ژیان خێرا ده‌ڕۆیشتن !
ئێستا كه دوورین له‌یه‌ك كات و ژیان
مردنێكی له‌سه‌رخۆن .
…
هیچ شوێنێكت بۆ ناگه‌ڕێم ،
دڵنیام له دڵم زیاترێك
هیچ شوێنێكت نییه ، بۆی بڕۆی
….
خۆشم ده‌وێی ،
دڵم نایێ هێنده
په‌ست و پهرێشانت بكه‌م ،
ئه‌وه‌نده نووسینه‌ی سه‌ره‌وه به‌سه .
ئه‌گه‌ر نا هێشتا زۆرترێكم ماوه
بۆت بنووسم !
…
خۆشت ده‌وێم ،
خۆشم ده‌وێی،
كه عاشقی من بووی !
خۆشت ناوێم ،
خۆشم ده‌وێی ،
ئێستا كه عاشقم نیت .
من هه‌موو كات خۆشم ده‌وێی
چه‌ند دڵ ڕه‌قم ..!!
…
ئه‌ستێره گه‌مه به چاوه‌كانت ده‌كا ،
چاوه‌كانت به چاوه‌كانم ،
چاوه‌كانم به دڵت ،
دڵت به عه‌قڵم ،
عه‌قڵم به ڕۆحت ،
ڕۆحت به ڕۆحم ،
ڕۆحم به مردن .
ئه‌م هه‌موو گه‌مه‌یه چییه !؟
گه‌مه‌كان ده‌بنه هۆی گه‌مژه‌ییمان ،
هه‌موو گه‌مه‌یه‌ك كۆتایی هه‌یه .
كۆتایی ئه‌م گهمهیهیهی من و تۆش عه‌شقه ،
عه‌شقیش له كۆتایی مردنه
مردنیش بۆ ژێرخاكه سه‌ره‌نجام !
…
له ژیاندا ،
عه‌شق ده‌بێت مووكین بێت
كه پێك ده‌گه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌عشوق ،
ئه‌گه‌ر نا هیچ كاته‌ك
خۆشه‌ویستی زیندوو نامێنێته‌وه .
…
حه‌ز ده‌كه‌م به‌یانییه‌ك كه خه‌به‌رم بۆوه
ببینم تۆی له ته‌نیشتم درێژبووی !
نه‌وه‌ك هه‌موو ڕۆژ تارماییه‌كه‌ت .
…
له دنیایه‌كی
تایبه‌ت دام
كه بیر له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه .
…
پێش ئه‌وه‌ی تۆ بناسم ،
هه‌ستم به ته‌نیایی خۆم ده‌كرد ..
پاش ناسینی تۆش ،
هه‌مان هه‌ستم هه‌یه !
ئه‌م دوو هاوكێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه
به جاران و كۆكردنه‌وه و
كه‌مكردنه‌وه و دابه‌شكردنیش ،
هه‌ر ده‌كاته هیچ .
…
له‌ماڵه‌وه دهرزیشت لێ بزر نه‌بی ،
كه‌چی هه‌موو ڕۆژێك له‌سه‌ر
ڕێگهكهتم و نامبینی !
…
به گێ پێنه‌دان و
ڕابواردنهكانیشت
دڵم خۆشه و
خۆشمده‌وێی .
…
ده‌زانم ،
زۆرت خۆشده‌وێم .
ئه‌گه‌ر نا له‌كن ئه‌م و ئه‌و
ئه‌وه‌نده باسم ناكه‌ی ،
به‌خراپه !
…
ئه‌و پێڵاوانهشم خۆش ده‌وێ
كه پیاوه گرنگه‌كان و ژنه پیر و چرچ و لۆچه‌كان
له پێی ده‌كه‌ن و ژماره‌كه‌یان به‌یه‌كه‌م
پیتی ناوی تۆ ده‌ست پێ ده‌كا
…
حه‌ز ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه
له‌سه‌ر لێوه‌كانت بم
( كه‌وچك ) بم
ئه‌گه‌ر نا
پاشگر یان پێشگر
یان
وشه‌یه‌كی بزوێن یان نه‌بزوێن
بام
له‌ناو خانهوادهكت .
…
ئه‌من هه‌ر چاوهنواڕتم
ئه‌ی خانمی بچكۆل
…
به‌قه‌د هه‌موو
بیركردنه‌وه‌كانت ،
جگه له‌من !
بیرت ده‌كه‌م .
…
له شه‌و و ڕۆژێكدا
به‌قه‌د گه‌نده‌ڵیه‌كانی
پارتی و یه‌كێتی ،
بیرت لێ ده‌كه‌مه‌وه !
…
ڕكی دنیایێم
له‌ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌بێته‌وه ،
پرچت نه‌بێ !
…
ڕه‌نگی قاوه‌یی هیچ
شتێكم پێ جوان نییه ،
جگه له چاوه‌كانت !