سوارە کمال : کامیان شکست دەخۆن کورد یان رژێمی ئێران ؟ .
هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ، وێرای ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی نێوخۆی، چه‌ندین پێداویستی تر دەخوازێت ، له‌وانه : پشتیوانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی . بونی که‌موکورتی له‌هه‌ر سۆنگه‌یه‌ک به‌واتای لێکه‌وته‌و پێشهاتی نه‌خوازراو دێت ، بۆیه ده‌بێ ئاماده‌گی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک بکرێت ، تاکو به‌که‌مترین زیان به‌و ئامانجه دیاریکراوه بگات .
پێموایه له ئێستادا باشوری کوردستان ، روبه‌ڕوی سێ بهرهدهبێتهوه : دۆست ، نه‌یارو بێلایه‌ن .
له‌م بابه‌ته به‌کورتی له‌یه‌ک گۆشه‌وه سه‌رنج له‌سه‌ر به‌ره‌ی نه‌یاری ده‌ره‌کی ده‌که‌ین .
دیاره هه‌ر وڵاتێک وه‌ک دژ خۆی ده‌رخات ، به‌چه‌ندین شێواز هه‌ڕه‌شه‌و گوشار ده‌کات ، بۆیه له به‌رانبه‌ردا حکومه‌تی هه‌رێم ، پێویسته زۆر به‌وردی زانیاری و داتای له‌سه‌ر خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌کانی نه‌یاره‌کانی لهدهستدابێو له‌کاتی پێویستدا به‌گونجاوترین شێواز به‌کاریان ببات .
لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌لای ده‌وڵه‌تی ئێران راکێشم ، یه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕوی جوگرافیه‌وه نزیکه‌ی ٨٠٠کم سنوری زه‌مینی له‌گه‌ڵ باشوری کوردستاندا هه‌یه . دوه‌م : وا پێده‌چێ وه‌ک نه‌یارێک به‌رانبه‌ر بهسهربهخۆبونی باشوری کوردستان بکه‌وێته جموجۆڵ .
ئێران ئه‌مڕۆ سیسته‌مه‌که‌ی کۆماری ئیسلامیه ، پانتاییه‌که‌ی ١،٨٧٣،٩٥٩ کم دوجایهو رێژه‌ی دانشتوانی نزیکه‌ی 7٩،910،000 ملیۆن که‌سه ، له باکوره‌وه له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ، ئه‌رمه‌نستان و تورکمانستان سنوری زه‌مینی هه‌یه .
کۆماری ئازه‌ربایجان : ئازه‌ری زمانن ، له کۆی ٩٣%ی دانیشتوانی ئازه‌ربایجان موسڵمانن‌و زۆرینه‌یان شیعه‌مه‌زهه‌بن . کۆماری ئه‌رمه‌نستان : له 93 ٪ ئه‌رمه‌نین . تورکمانستانیش له 89% له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامن و زۆرینه‌یان سوننه‌ی حه‌نه‌فین .
لهڕۆژهەڵاتهوه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان و پاکستان‌دا سنوری هه‌یه ، ئه‌فغانستان زیاتر له ٨١٪ سوننه مه‌زهه‌بن . پاکستانیش زۆرینه‌ی موسڵمانه‌کان سوننه مه‌زهه‌بن .
لەڕۆژئاواوه له‌گه‌ڵ تورکیا و عێراقدا سنوری زه‌مینی هه‌یه ، یه‌که‌میان له ٩٩% موسلمانن ، له نێو ئه‌مانیشدا ٨٥-٩٠% سوننه مه‌زهه‌بن . زۆرینه‌ی دوهمشیان موسڵمانن وێڕای بونی سوننه ، له‌پراکتیکدا حوکم به‌ده‌ست شیعه‌وه‌یه .
له‌هه‌مان کاتدا له‌باکوره‌وه سنوری ده‌ریایی ( ده‌ریای قه‌زوین ) له‌گه‌ڵ روسیا ، ئازه‌ربایجان ، تورکمانستان و کازاخستان هه‌یه . له‌باشوریشه‌وه که‌نداوی فارس و ده‌ریای عه‌ممان . کازاخستان له ٧٠% موسڵمانن و زۆرینه‌شیان سوننه‌ی حه‌نه‌فی مه‌زهه‌بن . کهنداوهکهش له‌نیوان ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودیدا هەڵکهوتوه ، عه‌ره‌بستانی سعودیش زۆرینه‌یان سوننه مه‌زهه‌بن .
خاڵه لاوه‌زه‌کانی نێوخۆیی ئێران له چه‌ند گۆشه‌یه‌که‌وه :
نزیکه‌ی ٧٥ زمان و شێوه‌زاری تێدایه ، ته‌نها زمانی فارسی به‌فه‌رمی ده‌ناسرێت
فره‌نه‌ته‌وه‌یه له‌وانه : ئازه‌ر ، کورد ، لوڕ ، بلوچ ، عه‌ره‌ب ، تورکمان …هتد ، سه‌رجه‌میان وه‌ک نه‌ته‌وه پشتگوێخراون .
ئاین و ئاینزای جیاواز و ناحه‌ز به‌یه‌کی تێدایه له‌وانه : شیعه ، سوننه ، مه‌سیحی ، یه‌هودی ، زه‌رده‌شتی و به‌هائی و …
خاڵه لاوه‌زه ده‌ره‌کیه‌کان
ئازه‌ربایجان ، ئه‌رمه‌نستان ، و تورکمانستان ، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی له‌دوای روخانی یه‌کێتی سۆڤیەت له‌ساڵی ١٩٩١دا سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێناوه ، که‌واته ئه‌رمه‌نستان وه‌ک ئاین و نه‌ته‌وه ، تورکمانستان وه‌ک
مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه دورن له‌سیسته‌می ولایه‌تی فه‌قی ، ئازهربایجانش ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن ، به‌ڵام پرسی نه‌ته‌وه‌یی تا ئاستێک زاڵه به‌سه‌ریاندا .
ئهفغانستانو پاکستان و تورکیا‌و سعودیه سوننه مه‌زهه‌بن به‌دۆستی ئێران ئه‌ژمار ناکرێن .
روسیا وێرای ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی جدی تیادا کرابێ ، لایه‌نی که‌م به‌دورنازانرێت بێلایه‌ن بکرێن .
که‌واته وێڕای ئه‌وه‌ی له‌سۆنگه‌ی ئاین‌و مهزههبو نه‌ته‌وه‌وه ، هیچ هاوسه‌نگیه‌ک له‌و وڵاته به‌دیناکرێت ، له‌هه‌مان کاتدا پێگه‌ی رژێمی ئێران له‌ناو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئیره‌یی پێی نابردرێت ، به‌رده‌وام له‌ژێر فشارى نێوده‌وڵه‌تیدایه .
که‌واته به‌هۆی بونی ده‌یان خاڵی لاوازه‌وه حکومه‌تی ئێران ناتوانی هه‌تاسه‌ر له‌سه‌نگه‌ری دژ بەسهربهخۆیی کوردستان بمێنێته‌وه ، به‌مانه‌وه‌ی له‌و سه‌نگه‌ره‌دا گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت ده‌ره‌خسێنێ بۆ له‌ناوچونی رژێمی ئیسلامی له‌ئێران .