Hejar-Namiq

هەژار نامیق : هەلى کورد لە نێوان ( 1991- 2003 – 2014 ) دا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کوردستان بۆ یەکەم جار لە ساڵى 1991 یەکەم ڕاپەڕینى دژ بە ڕژێمى بەعس ، شارو گوند و قەزاو ناحیەکانى کوردستان ڕزگاریان بوو ، ئایا ئەو کات نەمانئەتوانی کە سەربەخۆیى خۆمان ڕابگەیەنین ؟ ئایا بەڕاستى ئەو کاتە هەلێکى گونجاو نەبوو کە سەرجەم ووڵاتانى دنیا پشتیان لە ڕژێمى بەعس کردبوو بە هۆى ئەو هەموو شەڕەى کە هەڵیگرساندبوو لەگەڵ ( کوەیت ، ئیران ) ؟ ئەمە یەکەم هەلى کورد بووە کە بتوانێت دەوڵەتى سەربەخۆى خۆى ڕابگەیەنێت .
لەدواى ئەوەى کە شەڕى ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى دژى ڕژێمى بەعس لەساڵى 2003 ئەنجام درا و تێدا بە شکستى عێراق کۆتایى بەشەڕەکە هات و ، لەو کاتەدا جگە لە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى هیچ هێزێکى تر نەبوو لە عێراق کە بەرامبەر بە ڕژێمى بەعس جەنگ بکات . هەرێمی کوردستان بەشیک بوو لەپڕۆسەکەو هێزی پێشمەرگە هاوشانی ئەمریکاو هاوپەیەمانەکانى دەجەنگان . کورد توانى زۆر ناوجەی گرنگ و چارەنوسسزا بخاتەوە ژێر دەستی خۆی ، لەوانە بەشێک لەناوچە کوردییەیاکنی پاڕیزگای نەینەواو و ، لەکەرکوکیشدا دەسەڵاتی تەواو و هەروەها پرۆسە سڕینەوەی تەعریب و تەبعیس ـ ی کۆتایی پیهێناو لەڕووی جوگرافی و سیاسییەوە کەرکوک ڕووەو گەڕانەوە بۆ سەر نیشتانی دایک ئامادە کرا . ئەو کات هەموو پشتیوانیییەکى ناوچەیى و نێودەوڵەتیمان هەبوو ئەمانتوانى کە دەوڵەتى سەربەخۆى کوردی ڕابگەیەنین و زۆرشتمان هەبوو کە بۆ بنیاتنانى دەوڵەت ، بەڵام ئەم هەلەشمان لە دەست دەرچوو نەمانتوانى جارێکى تر سوود لەو هەلە وەربگرین ..
وەک ووتراوە ( ئەگەر جارێک فێڵت لێ کردم خوا بتگرێت ئەگەر دوو جار فێڵت لێ کردم خوا بمگرێت ) لە کۆتا جار کە ئەمساڵ ساڵى 2014 بوو بە هۆى ئاڵوگۆڕى هاوکێشە سیاسیەکانەوە هاتنى داعش و هەڵگیرساندنى جەنگێک کە دەکرێت ناوى لێ بنرێت شەڕێکى تایفى جارێکى تر هەلێکى نوێ بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە دەبێت ئەم جارە کورد بڕواتەوە ناو هەمان هاوکێشەوە بۆ هاوسەنگ کردنەوەى هاوکێشەکان یان دەبێت ئەمجارە خۆى هاوکێشەیەک دروست بکات و سەربەخۆیى خۆى ڕابگەیەنێت ؟! پێم وابێت جارێکى تر چووینەوە ناو عێراقێکى پارچە پارچە بووە گەورەترین هەڵەى سیاسیەکانمان ئەبێت کە دووبارەى بکەینەوە لەبەر ئەوە ئەگەر جاران هیچ شتێکمان نەبووبێت بۆ دروستکردن وبنیات نانى دەوڵەتی کوردى ئەم جارە تەواوى شتەکانمان ئامادەیە و ئەتوانین کە دەوڵەتێک دروست بکەین بە هەموو تێبینیەکانیەوە کە لەسەریەتى لەسەر قەیرانەکانى ! تکایە با ئەم جارە سود لە هەڵەکانى ڕابردوو وەربگرین و لە ژێر هیچ ناو نیشانێک نەڕۆینەوە ناو عێراقەوە !!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت