شـنۆ محەمەد : ژنه قه‌حبه‌كان …
( تۆ چ كاره‌یت ؟ ) ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره سه‌ختترین و كوشنده‌ترین پرسیاربێ كه ئاڕاسته‌ى ژنێكى له‌شفرۆش ئه‌كرێ ، چونكه هیچ ژنێكى له‌شفرۆش هه‌ست به‌وه ناكات كارى له‌شفرۆشى ئه‌كات به‌ڵكو وائه‌زانێت كارێك ئه‌كات كه هێزێك له‌سه‌روى ئه‌وه‌وه ناچارى كردوه ، هێزێك واى لێكردوه ده‌ست بۆكارێك ببات كه خۆى قێزى لێیه‌تى ، ده‌ستێكى پیس خستویه‌تیه سه‌ر سكهیهكى چه‌په‌ڵ كه ئه‌و نایه‌وێ ، ده‌ستێك به ئاره‌زووى خۆى وه‌ك داشى دامه یارى پێ ئه‌كات ، ئه‌یخاته سه‌ر ئه‌و سكهیهى كه خۆى گه‌ره‌كیه‌تى ، وا هه‌ست ئه‌كات كه‌سانێك خستویهتیانه به‌ندیخانه ، به‌ندیخانه‌یه‌كى كاتى ، بۆیه هه‌رچه‌شنه پرسیارێكى له‌م شێوه‌یه ئازارى ئه‌دات یاخود به‌مانایه‌كى تر بیرى ئه‌خاته‌وه كه‌چ كارێك ئه‌كات به‌و پێیه‌ى ئه‌و بیرى نیه چ كارێك ئه‌كات ، یا له‌بیرى خۆى بردۆته‌وه كه چى ئه‌كات ، هیچ له‌شفرۆشێك نیه به خواستى خۆى یا به‌حه‌زى خۆى په‌ناى بردبێته به‌ر كارى له‌شفرۆشى ، له‌شفرۆشى كارێكى ناچاریه كه مرۆڤ له دواین پایه‌كانى نائومێدیدا ناچاره ده‌ستى بۆبه‌رێت ، گه‌ر ژنێك به درێژایى سه‌دساڵ كارى له‌شفرۆشى كردبێ هێشتا خه‌یاڵى لاى ئه‌وه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان ڕزگارى بێت له‌و زیندانیه‌ى تێیدایه، زیندانیه‌ك كه ئه‌و هه‌میشه وه‌ك مێوان سه‌یرى ئه‌كات ، چاوه‌ڕێ ئه‌كات ئه‌و مێوانه ڕه‌زا قورسه بڕوات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م له ماڵه خه‌یاڵیه‌كه‌ى خۆى ئازاد بێت و بگه‌ڕێته‌وه دۆخى پێشووترى ، ئه‌و دۆخه‌ى له ده‌ستى داوه و به‌درێژایى ته‌مه‌نى لهشفرۆشیهكهى بیرى لێ ئه‌كاته‌وه ، كارى له‌شفرۆشى وه‌ك ئه‌و ئاژه‌ڵه گۆشت خۆرانهیه بۆ ئه‌وه‌ى بژین ئه‌بێت بكوژن ، بۆ ئه‌وه‌ى بمێننه‌وه ئه‌بێت خراپه بكه‌ن ، یاخود كارێك بكه‌ن كه چێژى لێ نابینن ، له‌شفرۆشى وه‌ك ئه‌و مرۆڤه‌یه كه له بیابانێكى وشكدا ون بووه و له‌ناچاریدا شتانێك ئه‌خوات كه پێشتر هه‌رگیز بیرى لێ نه‌كردۆته‌وه و حه‌زى لێ نه‌بووه ، یاخود شتانێك ئه‌كات كه پێشتر هه‌رگیز له خه‌یاڵیدا نه‌بووه؟ هه‌روه‌ك چۆن واز له شتانێك دێنێت كه هه‌رگیز له زه‌ینیدا نه‌بووه ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌ستبه‌ردارى بێت ؟ .
هیچ ژنێك به له‌شفرۆشى له‌دایك نه‌بووه ئه‌وه له‌شفرۆشه ڕاسته‌قینه‌كانن وا ئه‌كه‌ن ژن ببێته له‌شفرۆش ، ئه‌وه عهقڵفرۆشهكانن وا ئه‌كه‌ن ژن ببێته له‌شفرۆش ، پۆخلهواتى سیاسیه‌كانه ژنان ناچار به له‌شفرۆشى ئه‌كات ؟ ناچاریان ئه‌كه‌ن بۆ په‌یداكردنى له‌تێك نان یا ڕزگاركردنى مناڵه برسیه‌كانى خۆیان جه‌سته‌ى خۆیان بفرۆشن ، له پشت دروست بوونى هه‌ر له‌شفرۆشێك ده‌یان پیاو هه‌یه كه ته‌واوى جه‌سته و عه‌قڵ و ویژدانى خۆى فرۆشتووه له پێناو كڕینى جه‌سته‌ى یه‌ك ژن‌دا ، یاخود دروست كردنى یه‌ك ژنى له‌شفرۆش ، سه‌دان سیاسى گه‌نده‌ڵ و عهقڵفرۆش هه‌یه .!
ئیدى له‌شفرۆشه‌كانیش تا ئه‌و كاته لاى پیاو بایه‌خیان هه‌یه كه پیاو وه‌ك گورگ برسیه ، كاتێك پیاو برسیه ژنانى له‌شفرۆش هه‌مویان جوانن ، میهره‌بانن ، گه‌وره‌ن ، پاكن ، نغرۆبوونه له سیحرى ژنایه‌تى ، پڕن له ناسكى ، له هه‌موو جوانیه‌كانى ژیان ، تژى بوونه له‌و خه‌یاڵه خۆشانه‌ى پیاوان ئه‌یانه‌وێ ، لێوان لێ‌ون له بۆنى خۆشى ناوجێگا ، بۆیه پیاوان له پێناو به‌ده‌ست هێنانیاندا ئاماده‌ن هه‌رچى به‌ربه‌ستى دونیا هه‌یه خاپورى بكه‌ن و بیڕوخێنن ، ئیدى دواى ئه‌وه‌ى گورگه برسیه‌كان تێر ئه‌بن ، دروست دواى ئۆرگازم ، ئه‌و ژنه‌ى پێشتر كه پڕیبوو له خۆشى و جوانى و میهره‌بانى ، له سیحر و ناسكى ، یه‌كسه‌ر له‌به‌ر چاوى پیاوه‌كه ئه‌بێته ژنێكى قه‌حبه ؟ ئه‌بێته ژنێك كه پڕیه‌تى له پیسى و پۆخلى و داوێنپیسى ، ئه‌و ژنه‌ى پێشتر نغرۆى جوانى و پاكى بوو ، ئێستا پیس بووه و پێى ئه‌وترێ داوێنپیس ؟ ئه‌و ژنه‌ى پێشتر بۆ پیاو ژیان بوو، ئێستا بۆته ژان ، شایانى ژیان نیه و ئه‌بێت گوله‌باران بكرێ ، هۆكارى ئه‌م گوله‌باران كردنه ئه‌وه‌نیه پیاوه‌كه له ناخه‌وه رقى له‌ژنه لهشفرۆشهكانه ، نا نا ….. پیاو حه‌ز ئه‌كات هه‌رچى ژنى دونیا هه‌یه جگه له ژنانى خێزانى خۆى ڕووت و له‌شفرۆش بن .؟ حه‌ز ئه‌كات هه‌موو ژنانى دونیا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به ڕووتى بسوڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ر كات حه‌زى كرد خۆى له جوانترینیاندا خاڵى بكاته‌وه ؟.
پیاو بۆیه ئه‌یه‌وێ ژنانى له‌شفرۆش له‌ناوبه‌رێت چونكه وێنه‌یه‌كى قێزه‌وه‌نى خۆى له نێوچهوانیاندا ئه‌بینێته‌وه ، روخسارى له‌شفرۆشه‌كان له هه‌موو ئاوێنه سیحراویهكانى دونیا رۆشنتر ناخى بۆگه‌نى پیاو به‌بیر پیاو دێنێته‌وه ، بچووكى و شوهریى پیاو ئه‌خه‌نه‌وه یادى پیاو ، وا ئه‌كه‌ن هه‌ست به كه‌مى بكات ، وێنه‌یه‌ك نیشانى پیاو ئه‌ده‌ن كه خۆشى باوه‌ڕ ناكات ئاخۆ ناخى بۆ ئه‌وه‌نه تاریكه، وێنه‌یه‌كه پێشتر له هیچ شوێنێك نه‌یبینیوه ، وێنه‌یه‌كى زۆر پیسه ؟ به شێوه‌یه‌ك پیسه له كاتى بینینى له‌شفرۆشه‌كاندا هه‌رچى ئه‌خلاقه كه به درێژایى ژیانى باسى كردوه و شانازى پێوه كردوه بوونى نامێنێت ؟ ئه‌بێته بونه‌وه‌رێك كه خۆى به‌ر له هه‌موو كه‌سێك قێز له‌خۆى ئه‌كاته‌وه ، خۆى ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه ، بۆیه حه‌ز ئه‌كات به‌جارێك هه‌موویان له‌ناوبه‌رێت ، گوله‌بارانیان بكات ، نه‌بادا جارێكى تر ڕوخساره مهستهكانى ژنان ناخه بۆگه‌نه‌كه‌ى بیر بخه‌نه‌وه و پێى بڵێن تۆ ئه‌وه‌یت ئه‌ى پیاو ؟ ئه‌و پیاوه‌ى ئه‌خلاق و كوته‌ك، كتێب و ناوگه‌ڵ، ووشه و شه‌هوه‌ت و ماسولكه و عه‌قڵ له‌یه‌ك جیاناكاته‌وه و هه‌موویانى وه‌ك ئه‌لقه به‌یه‌كه‌وه گرێداوه ، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌خلاق له كوته‌ك و كتێب له ناوگه‌ڵ و وشه له شه‌هوه‌ته سێكسیه‌كانى جیا بكاته‌وه ؟ ئه‌و ئه‌وه‌نه به ئه‌خلاقه كه ڕۆژانه وانه‌ى ئه‌خلاق به هه‌موومان ئه‌ڵێته‌وه، ساڵانه كتێب له‌سه‌ر ئه‌خلاق ئه‌نوسێ ، به‌شدارى سمینارى ئه‌خلاق ئه‌كات ، ئه‌چێته وو‌ڵاتى ئهخلاقستان ، به‌ڵام له ماڵه‌وه ، لاى مێینه‌كان، لاى مناڵه‌كان ، لاى خۆشه‌ویستانى ، هه‌موو ئه‌خلاق كورت ئه‌بێته‌وه له كوته‌ك ، له ماسولكه ، ئه‌خلاق ئه‌وه‌نه بچووك ئه‌بێته‌وه كه خۆشى ئه‌خلاق و نا ئه‌خلاقى پێ له‌یه‌ك جیا ناكرێته‌وه ؟ ئاخر كتێب لاى ئه‌و بۆ ناوگه‌ڵ و وشه بۆ گه‌یشتن به شه‌هوه‌تبازى و سێكسى له‌شفرۆشه‌كان ئه‌نوسرێ و ئه‌خوێندرێته‌وه و ئه‌گوترێ ، بۆیه كاتێك له‌شفرۆشه‌كان ئه‌بینێت له‌ناخه‌وه ئه‌هه‌ژێت ، هه‌ست به شتێك ئه‌كات كه پێشتر هه‌رگیز هه‌ستى له‌و شێوه‌یه‌ى نه‌بووه . ئه‌یه‌وێ ڕا بكات ….. ناتوانێ چونكه بۆنى له‌شفرۆشه‌كه مه‌ستى كردوه ، ئه‌و مه‌ست كردنه‌ى بۆته هۆى بیرچوونه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقیانه‌ى ئه‌و ساڵانێكى دوور‌و درێژه باسى ئه‌كات ، بۆیه له ناچاریداو له نه‌بوونى هیچ ڕێگایه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌م هه‌سته نامۆیه له ناخه‌وه حه‌ز ئه‌كات هاوار بكات و بڵێت ، من ئه‌مه‌وێ هه‌موو ژنه قهحبهكانى دونیا بكوژم ؟ هه‌مویان، چونكه ژنانى له‌شفرۆش ئاوێنه‌یه‌كى سیحراوین ، ئاوێنه‌یه‌كن كه من ڕۆشنتر له هه‌موو ئاوێنه‌كانى دونیادا ده‌رونى بۆگه‌نى خۆمى تیا ئه‌بینم ، ئاوێنه‌یه‌كه شه‌رمه‌زارم ئه‌كات ، ئیهانه‌م ئه‌كات ، ڕیسوام ئه‌كات ، هه‌رچى ئه‌ژدیهاى نوستووى ناخم هه‌یه به‌خه‌به‌رى دێنێت ؟ وام لێ ئه‌كات من له‌وان قهحبهتر بم ، ئه‌مخاته سه‌ر سكه‌ى نا ئه‌خلاقى ، سكه‌یه‌ك كه ته‌نیا شه‌مه‌نده‌فه‌رى مرۆڤه بۆگه‌نه‌كان به‌سه‌ریا گوزه‌ر ئه‌كات ؟ بۆیه له ناچاریدا و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌یه له هه‌موو دونیا بڵاو بێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و له‌ناو بۆگه‌نه‌كانى دونیا ون بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌س ئه‌و هه‌سته‌ى ئه‌وى هه‌بێت له ترۆپكى ناچاریدا ئه‌یه‌وێ هه‌موو ژنانى دونیا ، جگه له ژنانى خۆى ببنه له‌شفرۆش و به ڕووتى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بسوڕێنه‌وه ، مرۆڤ ئاوایه كاتێك هه‌ستێكى ناخۆشى هه‌یه حه‌ز ئه‌كات ته‌واوى مرۆڤه‌كانى دونیا ئه‌م هه‌سته‌ى ئه‌و تاقى بكه‌نه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى له بێتاقهتیهكهى بگه‌ن ؟ به‌ڵام كاتێك هه‌ستێكى خۆشى هه‌یه حه‌ز ئه‌كات له‌وانى تر‌ى بشارێته‌وه نه‌بادا كه‌سێك بێت ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ى لێ بسه‌نێت .
پیاوه‌كه حه‌ز ئه‌كات هه‌رچى پیاوى دونیا هه‌یه به نه‌خۆشیه‌ك یا ڤایرۆسێك بمرن و له‌ناوبچن ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاكه پیاو بێت له دونیادا كه ئه‌چێته باوه‌شى ژنه له‌شفرۆشه‌كان ؟ ئاخر لاى ئه‌و قه‌حبه تا كه‌متر سێكسى كردبێت بۆ ئه‌و به چێژتر و خۆشتره ، خۆ ئه‌گه‌ر ژنێك هه‌بێت هه‌رگیز سێكسى نه‌كردبێ ، ئیدى گه‌ر ئه‌و ژنه هه‌موو به‌شه‌كانى تر‌ى ، لایه‌نه‌كانى تر‌ى قه‌حبه بێ هیچ گرینگ نیه و یه‌كسه‌ر ئه‌و ژنه ئه‌بێته شاى ژنان ، ئه‌بێته فریشته ، فریشته‌یه‌ك كه وه‌ك دیاریێكى خواوه‌ند سه‌یرى ئه‌كات بۆ خۆى؟ هه‌موو لایه‌نه قهحبهییهكانى تر‌ى ژنه‌كه به‌لاوه ئه‌نێ و بۆى گرینگ نیه ، ئه‌وه‌ى گرینگه ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنه پێشتر سێكسى نه‌كردوه .! بۆیه هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌و ژنه له‌شفرۆشانه به‌ده‌ست بێنێت كه پێشتر سێكسیان نه‌كردوه ، یا كه‌مترین جار چوونه‌ته باوه‌شى پیاوانى تر ؟ ئاى پیاو بونه‌وه‌رێكى چه‌ند سه‌یره دڵى له‌و ژنانه‌ش پیسه كه كارى له‌شفرۆشى ئه‌كه‌ن ؟ كاتێكیش سێكس له‌گه‌ڵ ژنێك ئه‌كات بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه ئاخۆ ئه‌و ژنه ڕۆژانه چۆته باوه‌شى چه‌ند پیاوى تر؟ بیر ئه‌كاته‌وه ئاخۆ تا ئێستا چه‌ند پیاو توانیویانه بگه‌نه جه‌سته‌ى ئه‌و ژنه .! هه‌موو ئه‌و بیركردنه‌وانه وا له پیاوه‌كه ئه‌كه‌ن له كاتى هه‌ڵبژاردنى له‌شفرۆشه‌كاندا ئه‌و ژنانه هه‌ڵبژێرێت كه پێشتر كه‌مترین سێكسیان كردوه، لاى پیاو ژن تا زیاتر چوبێته باوه‌شى پیاوانى تر زیاتر و زیاتر بایه‌خى كه‌م ئه‌بێته‌وه و سوك ئه‌بێت ، ئه‌بێته بونه‌وه‌رێكى ناحه‌ز، كه هه‌مووان قێزیان لێیه‌تى و پێى ئه‌ڵێن قهحبهیهكى گه‌وره؟ ئیدى بیر له‌وه ناكاته‌وه ناوێكیش بۆ خۆى یا ئه‌و پیاوانه بدۆزێته‌وه كه هه‌ر شه‌وه‌ى له باوه‌شى قهحبهیهكن؟ بیر ناكاته‌وه ژماره‌ى ئه‌و پیاوانه‌ى جه‌سته‌ى ژن ئه‌كڕن سه‌د ئه‌وه‌نده‌ى ژماره‌ى لهشفرۆشهكانه ؟
له ته‌واوى دونیادا چه‌ند ژنێكى كه‌م له سۆزانیخانهن كه ڕۆژانه سه‌دان پیاوى جۆراوجۆر سه‌ردانیان ئه‌كه‌ن واته تا ژنێك ئه‌بێته له‌شفرۆش هه‌زاران پیاو ئه‌بنه قه‌حباز . سیفاتى ناشرینى ئه‌و پیاوانه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه وه‌ك بونه‌وه‌رێكى ژێرده‌سته ، وه‌ك كۆیله‌یه‌ك و ئامرازێك كه بۆ خۆشى پیاو دروست كراوه سه‌یرى ژنانى له‌شفرۆش ئه‌كه‌ن ، به هه‌مان شێوه‌ى خانوو و ئۆتۆمبێل و ئامرازه‌كانى تر نرخیان له‌سه‌ر دا ئه‌نێن ، ئهیانكڕن و ئه‌یانفرۆشن ، به پاره‌ى جه‌سته‌ى ئه‌وان كتێب چاپ ئه‌كه‌ن و داواى قه‌ده‌غه‌كردنى له‌شفرۆشى ئه‌كه‌ن ، به سوراوى لێوى ئه‌وان ئه‌نوسن نا بۆ له‌شفرۆشى؟ شیرى مه‌مكه‌كانیان ئه‌دزن وانه‌ى ئه‌خلاقى پێ ئه‌نوسنه‌وه ؟
به‌ڵام جوانترین سیفاتى ژنى له‌شفرۆش ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز ڕێگا به هیچ پیاوێك نادات هه‌ست و ناخى ئاوێته‌ى بكات ، چونكه هه‌میشه چاوه‌ڕێى پیاوێك ئه‌كات ، ئه‌و پیاوه میهره‌بانه‌ى ئه‌و له زه‌ینى خۆیدا وێناى كردوه ، پیاوێك كه خاڵیه له سیفاتى هه‌موو پیاوه‌كانى دونیا ، پیاوێكه ته‌نیا بۆ ئه‌و ژنه دروست كراوه ، بۆیه به خیانه‌تى ئه‌زانێ گه‌ر له كاتى سێكسكردندا هه‌ست و ناخى ئاوێته‌ى پیاوێكى تر بكات ، گه‌ر ڕۆژانه سه‌دجار سێكس بكات هه‌ر سه‌د جار به سیناریۆ ئه‌یكات ، هه‌ر جارێك كه له‌گه‌ڵ پیاوێك ئه‌خه‌وێت وا له پیاوه‌كه ئه‌كات زیاتر و زیاتر هه‌ست به بچووكى خۆى بكات ، زه‌لیلى ئه‌كات ، واى لێ ئه‌كات هه‌ست بكات هه‌موو شتێكى كردوه جگه له سێكس ؟ بۆیه هه‌میشه ئه‌و پیاوانه‌ى جه‌سته‌ى ژن ئه‌كڕن هه‌ر دواى ته‌واو بوون هه‌ستێكى په‌شیمانى قوڵ ، زۆر زۆر قوڵ له ناخه‌وه دایان ئه‌گرێت ، ئیدى نازانن شه‌رم له خۆیان بكه‌ن یا خه‌ڵك ، حه‌سره‌ت بۆ پاره‌كه بكێشن یا بۆ بچووك بوونه‌وه‌ى كه‌سایه‌تى خۆیان؟ ئه‌كه‌ونه دۆخێكه‌وه كه پێشتر دۆخى له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌بینیوه ، چونكه پیاو بۆ سێكس ناچێته لاى ژنانى له‌شفرۆش ؟ به‌ڵكو بۆشاییه‌كى ده‌رونى گه‌وره له ناخیایه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌چێته لاى ، ئه‌م بۆشاییه ده‌رونیه‌ش به ژنه له‌شفرۆشه‌كان پڕ ناكرێته‌وه .! ئه‌و بۆشاییه پێویستى به ڕۆحی ژنێكه كه به ته‌واوى ئاوێته‌ى ناخى پیاو بێت ، نه‌ك جه‌سته‌یه‌كى سارد‌و سڕ كه هیچ جیاوازیه‌كى نیه له‌گه‌ڵ ئامرازێكى ڕۆژانه .
به‌ڕاى من ئه‌سته‌مه ژنێكى له‌شفرۆش بدۆزیته‌وه خیانه‌ت له‌و پیاوه بكات كه خۆشى ئه‌وێت ؟ پیاوى قهحبەباز كه من پێم باشه ئه‌و ووشه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و پیاوانه به‌كار بهێنرێت كه جه‌سته‌ى ژن ئه‌كڕن ، هه‌ر پیاوێك كه جه‌سته‌ى ژنى كڕى با پێى بوترێ قه‌حباز ، هه‌روه‌كچۆن به ژنى له‌شفرۆش ئه‌وترێ قه‌حبه ؟ ئه‌و قهحبهیهى هه‌موو پیاوێك به ده‌م ڕقى لێیه‌تى و قێزى لێ ئه‌بێته‌وه ، به‌ڵام ناخى وه‌ك بڵێسه‌یه‌كى ئاگر دایگرتوه بۆ ئه‌و ژنه ، بۆ جه‌سته‌ى ئه‌و ژنه‌ى ئه‌و پێی ئه‌ڵێ له‌شفرۆش و داوێنپیس .
- Latest Posts by شنۆ محەمەد
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
-شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
-شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts