Abubakir-Caf-2

ئەبوبەکر جاف : دڵنیایی زیاترمان دەوێت .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

لە پێناو مانێڤستی مەدەنیانەو ژیاریانەی ئیسلامی سیاسی کوردی .
بڕواما وایە ، سەردەمانێک ، ئیسلامی سیاسی ئێمە بەشێک بوو لەو بەربەریەتەی لە سەرەتاو ناوەندی نەوەدەکاندا دەگۆوزەرا . ئیسلامی سیاسی و هێزە سیاسیە ئیسلامیەکانیش بەشێک بوون لەوەی دەگوزرەرێت ، وەک تەواوی هێزە سیاسیەکانی تری دونایی ئێمە . واتە ئەوەی ڕویدا تەواوی هێزەکانمان ، هەرکەسەو بەش بە خۆی بەرپرسیارە لەوەی کۆمیونێتێی ئێمەیان ماندو کرد.بەشێک بوون لە پێکهاتەی خێڵەکی و قەبەلیان و نا مەدەنیانەی کۆمیۆنیتێی سیاسی ئێمە . دواتر پرۆسەکە ئاراستەیەکی تری وەرگت . ئاراستەیەک کە دەکرێت بە ماڵیکردن و بە بە مەدەنی بونی تەواوی هێزەکانی ئێمە دابنرێت .
شەڕو غەریزەی شەڕ و کەڵکەڵەی شەری هێزەکانی ئێمە ماڵیکراو لە بری بەربەریەت ئاراستەیەکی تری وەرگرت . بە شێوەیەکی تر بەرهەمهێنراو ئیستیسمارکرا ، لە نێو ئەم پرۆسەی بە مەدەنیبونەشدا ئیسلامییەکانیش هاتنە ناو پرۆسەکەوە . بەڵام ئەمە بەس نییە . ئەوەی ئێستا هێزە ئیسلامییەکان لە میانەی بەیاننامەیەکەوە سەرکۆنەی داعش دەکەن ، ئایا ئەم سەرکۆنەکردنە تەنیا ئیدانەکردنە لە ( ئیجتیها ) و میاکانیزمی کاری ئیسلامی ، یاخود جیاوازی و دوری و لێکدابڕانێکی ڕیشەیی و پرەنسیپییە لە نێوان ئیسلامی سیاسی کوردی و تەوژمە قیتالی و جیهادییە خەلافەتخوازە پەڕگیرو توندڕەو ترۆریستەکان .
ئێمە تەنیاو تەنیا بە ( بەیانامەیەک ) ، بە وتارێکی ڕۆژی هەینی پیرۆز ، بە موحازەرەوە دەستگوتارەکانی شەوانی ڕەمەزانی پیرۆز دڵمان ئاو ناخواتەوە . دەبێت گوتارێک هەبێت کە ئیسلامی سیاسی دونیای ئێمە ، گروپ و تەوژمە سیاسی – ئاینییەکانی دونیای ئێمە هەنگاوی ڕادیکاڵیتر بنێن . دەبێت ئەدەبیاتێکیان هەبێت گوزارشت لەم مەیلە مەدەنی و موشارەکە و بەشدارییە سیاسییەی ئیسلامەییەکانی دونیای ئێمە بکات . بۆ نمونە ، پێویستمان بە ڕئیایەکی ڕون و وازح هەیە لە بارەی پرۆسەو ئەکتە مەدەنییەکانەوە .
پێویستمان بە باوەڕو قەناعەتێکی پرەنسیپی هەیە سەبارەت بە ئەکت و کردە مەدەنییەکان وەک تێۆرو وەک کردار . پێویستمان بە مانێڤستێ ئیسلامییەکانی لای خۆمان هەیە تاو ئەو نا دڵنایی و نا ئارامییەی ئینسانی کوردی هەیەتی سەبارەت بە تقیەو ئیزدواژیەتی گوتاری ئیسلامی سیاسی نەمێنێت . ئەم مانێڤستە تەنیا لە دەستگوتارو موحازەرەو خولەکانی وانە وتنەوەدا دەرناکەوێت . ئەمە ئیمان و قەناعەتێکی قوڵە بە پرس و کردە مەدەنیەکان .
ئێمە کەمترین ئەدەبیاتی ئیسلامی سیاسیمان هەیە بەرانبەر بە ” ئێستای ” دونیای کوردی . ئێستای دونیای کوردی بەو کێشەو پرسە هەنوکەیی و ئیستایانەی کە هەیە : مەدەنیەت و ئیرادەیەکی مەدەنی ، پرسی ناسیۆنالیستانەی جڤاکی کوردی .. پێش هەر شتێک پێویستمان بە گوتارێکی مانێڤستبووە لە بارەی ئێنسان و ئیرادەو ئازادی ئینسان ، ئەمەش پێویستی بە دەسبەرداربون لە زۆر شت هەیە . دەرکەتەو چونەناو پرۆسە مەدەنییەکانەوە ، ئەگەر چی بە کرچ و کاڵیش بێت ” بۆ ناو دونیای گەمە مەدەنی – دیموکراسییەکانی ئێستای دونیای کوردی جێگەی ستایش و دەستخۆشین.هەڵوێستگەلێکی زۆر باش بینراوە ، نیەتی باش پیشاندراوە ، لە ئاستی کردەییدا دەیبینین ، بەڵام هێشتاکە ڕادیکاڵی نین . بەڵام ئینسان بە ویژدانەوە قسە بکات ، دەبێت دەستخۆشییان لێ بکرێت . بەڵام پێویستمان بە دڵنیایی زیاترە . دلنیاییەک وێنەیەکی کوردیانەی تەواو جیاوازمان بەرچاوبکەویت بە کردەو کردەی ناو فەزای گشتی . لە لایەکی تریشەوە پێوستمان بەوەیە نا- ئیسلامییەکان کاریان ساغکردنەوەو داتاشینی کۆمەڵێک وێنەی پێشینەو حوکمی موسبەق نەبێت بە سەر هێزە ئیسلامییەکانمادا . پرۆسەکە ، گەمەی مەدەنی ، بەشداری لە فەزای گشتیدا فەر سەرەیە .
بەڵام زیاتر و زیاترپێویستمان بە مانێڤستی مەدەنیانەی ئیسلامی سیاسی هەیە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت