24-06-2017 Dr-Muhamad-Ali

دکتۆر محمد گه‌ناوی : موچه‌ به‌قه‌رز .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای دروست بونی قه‌یرانی دارایی له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی رابردودا ، به‌هۆی کێشه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت ، هه‌موو که‌رته‌کانی ئابوری له‌کوردستان توشی شه‌له‌ل بون که‌ئه‌نجامه‌که‌ی ڕۆژانه‌ هاوڵاتیان هه‌ستی پێ ئه‌که‌ن هه‌ر له‌بێ کاری و نه‌بونی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنان تائه‌گاته‌ خامۆشی بازاڕو بازرگانی ئه‌مجار که‌م بونه‌وه‌ی توانای هاوڵاتیان بۆکڕینی پێداویستی هه‌ره‌سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان وه‌کو خۆراک و ده‌رمان ، که‌دیسان ئه‌مه‌ش بۆ خۆی کاریگه‌ری خراپی کردۆته‌وه‌ سه‌ر ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ و تاک و نه‌هێشتنی ژیانێکی ئاسایی . ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ کاریگه‌ری راسته‌وخۆی کردۆته‌ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م چینه‌ی که‌موچه‌خۆرن و ژیانیان به‌نده‌ به‌و موچه‌وه‌ ، که‌مانگانه‌ له‌بری کار وه‌ری ئه‌گرن .
روداوه‌کانی موصل له‌دوای (10/6/2014) ئاواره‌بونی خه‌ڵکانێکی زۆر بۆ کوردستان ، وه‌هێرشه‌کانی چه‌کدارانی گروپه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر سنوری کوردستان، دۆخی ئابوری و ئاسایشی کوردستانی زیاتر ئاڵۆزکرد . قه‌یرانی دارایی و نائارامی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان کوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی نادیار ئه‌بات که‌ئه‌سته‌مه‌ ئه‌نجامه‌کانی ببینرێ به‌تایبه‌ت که‌له‌سه‌ر ئاستی هیچ ئاسۆیه‌کی گه‌ش نابینرێ له‌کاتی ئێستادا ، چونکه‌ دروستبونی ئه‌م دۆخه‌ بۆخۆی له‌ئه‌نجامی نه‌بونی فکر ئامانجی سیاسی دوربینه‌وه‌ هاتۆته‌کایه‌وه ‌. ئه‌وه‌ی که‌به‌قه‌ده‌ر قه‌یرانه‌که‌ کاریگه‌رو بێ ئومێدکه‌ره ‌، به‌ڵکو زیاتریش ، به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌ که‌په‌نا بۆ قه‌رزکردن به‌رێ تابتوانێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان دابین بکات هه‌روه‌کو وه‌زیری دارایی له‌(21/7/2014) رایگه‌یاند.
راگه‌یاندنی وه‌زیری دارایی بۆ قه‌رزکردن گه‌لێ شرۆڤه‌و لێکدانه‌وه‌ی دارایی و ئابوری و سیاسی هه‌ڵئه‌گرێ . وڵاتێ که‌قه‌واره‌ی سیاسی هه‌بێ له‌کاتی قه‌یرانی دارایی دا ئه‌توانێ ئه‌م ڕێگایانه‌ بگرێته‌به‌ر :
1- زیادکردنی باج و گومرگ و باجه‌ ناراسته‌وخۆکان تابتوانێ قه‌ره‌بوی که‌می دارایی بکاته‌وه‌.
2-ئه‌گه‌ر خاڵی یه‌ک دادی نه‌دا ئه‌وا په‌نا بۆ قه‌رز ده‌بات له‌دامه‌زراوه‌ داراییه‌ جیهانیه‌کان یان ده‌وڵه‌تان یان له‌هه‌ندێ حاڵا یارمه‌تی وڵاتان .
2- ئه‌گه‌ر خاڵی دووه‌میش مه‌یسه‌ر نه‌بێ به‌هۆی سیاسی ئه‌وا ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن قه‌واره‌ی سیاسی ئه‌توانێ بۆخۆی پاره‌ چاپ بکات وه‌کو حکومه‌تی به‌عسی عێراق له‌کاتی گه‌مارۆی جیهانی له‌سه‌ر عێراق.
له‌نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردودا ئه‌م ڕێگایه‌ی به‌کارهێنا به‌ڵام له‌حاڵه‌تێ کوردستان که‌قه‌واره‌ی سیاسی نیه‌ چۆن ئه‌توانێ قه‌رزبکات .
1-ده‌وڵه‌تان قه‌رز ناده‌ن به‌شوێنێ که‌قه‌واره‌ی سیاسی و التزاماتی قانونی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێ .
2-بانکه‌کانی وڵاتان ئه‌گه‌ر قه‌رز له‌بانکی وڵاتان بکرێ ئه‌بێ ئه‌و که‌سه‌ یان دامه‌زراوه‌یه‌ که‌لێره‌دا وه‌کو دامه‌زراوه‌یه‌ک ئه‌بێ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن نه‌ک ده‌وڵه‌ت ، پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێم ره‌سیدی بانکی هه‌بێ وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌ک تابتوانێ قه‌رز وه‌ربگرێ . واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌بتوانێ (1) ملیار دۆلار وه‌ربگرێ ئه‌بێ به‌قه‌ده‌ر ئه‌م پاره‌یه‌ ره‌سیدێکت هه‌بێ که‌لێره‌دا ره‌سیدی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و نه‌وته‌یه‌ که‌ له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ ئه‌ی فرۆشت به‌ڵام ئه‌م بانکانه‌ش بێ قازانج پاره‌ ناده‌ن ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆشیا پاره‌نه‌درێته‌وه‌ قانج و غه‌رامه‌ زیاتر و چه‌ند به‌رامبه‌ر ئه‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ درێژه‌ بکێشێ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌بێ تا ساڵانێکی زۆر ته‌نها قازانجی بانکه‌کان بداته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ش به‌هایه‌کی قورسه‌ ئه‌بێ هاوڵاتیان و هه‌ژارانی وڵات بیده‌ن . نمونه‌ی وڵاتانی دنیا زۆره‌ که‌به‌هۆی قه‌رزه‌وه‌ هه‌موو سامانی وڵات و سه‌رداری نیشتمان خۆیان له‌ده‌ست داوه‌ ، به‌جۆرێ له‌جۆره‌کان به‌هۆی قه‌رزه‌وه‌ بونه‌ته‌ داگیرکراو له‌لایه‌ن وڵاتانی قه‌رزده‌ره‌وه ‌. بۆیه‌ هیوادارم ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بیرێ له‌ئاینده‌ی وڵات و نه‌وه‌کان بکه‌نه‌وه‌ کارێ نه‌که‌ن که‌نه‌وه‌کانی داهاتووبه‌قه‌رزاری له‌دایک بن .
3-ئه‌گه‌ر بۆ موچه‌ بتوانین قه‌رز بکه‌ن ، ئه‌ی بۆ که‌رته‌کانی تری ئیداره‌کردنی وڵات چی ئه‌که‌ن ؟
وڵاتان که‌قه‌رز ئه‌که‌ن به‌کاری دێنن بۆ پڕۆژه‌ی ستراتیجی ئابوری و خزمه‌تگوزاری تابتوانن به‌های قه‌رزه‌که‌و زیاتریش ده‌ست بخه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها بۆ موچه‌ چه‌نده‌ها ملیار قه‌رز بکرێ ئه‌وا ناتوانن یه‌ک دۆلاریش بۆ وڵات به‌ده‌ست بخه‌نه‌وه‌، چونکه‌ له‌کوردستان هیچ دیارده‌یه‌کی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی و ئابوری نیه‌ .
3- قه‌رزکردن وه‌بیرکردنه‌وه‌ په‌نابردن بۆ موچه‌ واته‌ پێدانی موچه‌ به‌قه‌رز داهێنان و دیارده‌یه‌کی بێ وێنه‌ی جیهانیه‌ که‌به‌ڵگه‌یه‌ بۆ وێرانی ئابوری و بێ ده‌سه‌ڵاتی و کڵۆڵی وڵات به‌ده‌ست گرفتی ئابوری و سیاسی که‌ئه‌بێ سه‌رنه‌ویشته‌که‌ی بدرێته‌ ده‌ست قه‌ده‌ر که‌دوباره‌ ئه‌مه‌ش بۆخۆی کاره‌ساته ‌، که‌هیوادارم هه‌موان به‌جددی کارێ بکه‌ن له‌مه‌ خراپتر نه‌بێ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت