barzani-maliki

دکتۆر کەمال سەیدقادر : نهێنی و به‌ په‌له ‌ـ بارزانی و مالیکی گه‌یشتنه‌ ڕێککه‌وتن!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ئه‌مڕۆ پێ ی ڕاگه‌یاندم که‌وا به‌ نێوه‌ندگیری حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بارزانی و مالیکی گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێککه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نانه‌ که‌وا ئه‌مه‌ خاڵه‌ گشتی یه‌کانییه‌تی :
1- هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی یه‌کتر شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن تا تێکشکانیان و ڕزگارکردنی هه‌مو ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان . له‌م شه‌ڕه‌شدا ئه‌م لایه‌نه‌ سوننییانه‌ش به‌شدار ده‌بن که‌وا نزیکن له‌ هه‌رێمی کوردستان .
2 – حکومه‌تی عێراق چه‌کی نوێ و پێشکه‌وتو به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵ دابینکردنی پاڵپشتی هه‌وایی . له‌ قۆناغی دواتر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌چوارچێوه‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌بنه‌ به‌شێک له‌ سوپای عێراق به‌ڵام له‌ ژێر فه‌رمانده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌مێننه‌وه‌ بودجه‌شیان له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ دابین ده‌کرێت .
3 – حکومه‌تی عێراق بودجه‌ی کوردستان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌رزانه‌ی که‌وتۆته‌ سه‌ریشی .
4 – هه‌رێمی کوردستان ڤیتۆی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مالیکی بۆ پۆستی سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌گرێت ، یاخود که‌سێکی تر له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ستنیشان ده‌کرێت به‌ ڕه‌زامه‌ندی مالیکی .
5 – نه‌وتی کوردستان له‌ ڕێگای بۆڕی یه‌که‌ی هه‌رێمه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌کرێت داهاته‌که‌شی ده‌چێته‌ سه‌ر بودجه‌ی عێراق ، سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌وا ڕێککه‌وتننامه‌که‌ به‌نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریکا بوه‌ به‌ڵام کاره‌که‌یان ئاسانتر بوه‌ به‌هۆی فشاری داعش بۆ سه‌ر حکومه‌تی عێراق له‌ لایه‌که‌وه‌ ، وه‌ فشاری قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌هۆی بڕینی بودجی هه‌رێم و ڕێگری کردنی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ . هه‌رچه‌نده‌ پلانه‌که‌ ئه‌مه‌ریکی یه‌ به‌ڵام به‌فه‌رمی مام جه‌لال و دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ڕۆڵی سه‌ره‌کی یان له‌ نزیک کردنه‌وه‌ی بارزانی و مالیکی بینیوه‌ . ئه‌مه‌ریکاش له‌ لای خۆیه‌وه‌ خێرایی ده‌کات له‌ پڕچه‌ککردنی عێراق بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ . به‌ پێی سه‌رچاوه‌که‌ ته‌نها کێشه‌یه‌ک که‌ ئێستا مابێت له‌ ڕیزی شیعه‌کان خۆیانه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی مالیکی یا که‌سێکی تر . سوننه‌کانیش به‌رامبه‌ر به‌شداری کردنیان له‌ شه‌ڕی دژ به‌داعش به‌ڵێنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ یاخود جۆرێک له‌ ئۆتۆنۆمیان پێدراوه‌ .
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ باوه‌ڕ پێکراوه‌ هه‌تا ووتیشی که‌وا پلانه‌که‌ له‌ نه‌ینه‌وا خراوه‌ته‌ قۆناغی جێبه‌جێکردنیش . پاش جه‌ژنیش ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ به‌ کردار وه‌ به‌ فه‌رمی ئاشکرا ده‌بێت .
ئێمه‌ ده‌بێت ده‌ستخۆشی له‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان بکه‌ین که‌وا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناکۆکی یه‌کانی خۆیان به‌ لانا به‌مجۆره‌ ئاسانکاری زۆر بۆ گوزه‌رانی خه‌ڵک ده‌که‌ن .

ئەم نوسینە لەسەر بەشی تایبەتی کاک دکتۆر لە فەیسبووک وەرگیردراوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت