بەختیار ئەحمەد ساڵح : ململانێكانى نێوان پارتى كرێكارنى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سه‌ره‌تا
پارتى كرێكارنى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ردوو خاوه‌ن هێز و توانایه‌كى زۆرن. له‌لایه‌ك پارتى كرێكارانى كوردستان به‌پشت به‌ستن سیاسه‌تێكی جیاواز‌و ڕێكخستنێكى تۆكمه‌و له‌لایه‌كى دیكه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سیاسه‌تێكی پشت به‌ستوو به ئابوریه‌كى به‌هێز به‌ره‌و ململانێ یه‌كى توند ئه‌ڕون له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌وایه‌تى ڕابه‌رایه‌تیكردنى جوڵانه‌وه‌ى ڕزگارى خوازى كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان .
ململانێى ئه‌م دوو پارته له‌یه‌كه‌مین ررۆژه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى نائارامی له سوریا زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م ململانێیه نوێ نییه‌و سه‌ره‌تاكانى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابوردوو، ئه‌و كاته‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان باسی له‌كوردستانی گه‌وره ئه‌كردو دانى به هیچ پارت و لایه‌نێكى دیكه‌ى كوردیدا نه‌ده‌نا به‌تایبه‌ت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و له‌نێوانیاندا شه‌ڕێكى خوێناوى ڕویدا.
بۆ ئه‌م دوهێزه له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆ نابنه‌وه؟
ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌وه زانرابێت په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا‌و هه‌ندێكجاریش نهێنی هه‌ریه‌ك له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان به‌ئێرانه‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و له‌هه‌ندێكی دیكه‌دا بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی هێزه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م دو پارته (چ پارتی یان په‌كه‌كه) بیانه‌وێت لێكنزیك ببنه‌وه و له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كاربكه‌ن كه ره‌نگه كارێكى ئه‌سته‌م نه‌بێت به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ى كه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى هه‌ردو پارتدا هاتووه)، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئێران-یش له‌به‌ر ئه‌و دوژمنایه‌تیه دێرینه‌ى كه له نێوانیاندا هه‌یه ڕێگرى له‌و نزیكبوونه‌وه‌یه ئه‌كه‌ن، بێ گومان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ش خولیاى ڕابه‌رایه‌تى كردنى ناوچه‌كه‌یان له كۆنه‌وه هه‌یه‌و له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌دا ئاماده‌ى هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانێتیه‌كن.
لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته چی‌یان له‌م دو پارته كوردییه ئه‌وێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و دو پارته كوردیه چیان له‌و دوو ده‌وڵه‌ته ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت چی به‌ده‌ست بهێنن؟..
توركیا و ڕێگرێك به‌ناوى پرسی كورد
له كاتى دروست بوونى كۆمارى توركیاوه له ساڵى 1932 ، پرسی كورد له توركیا به‌گرنگترین پرس دانراوه كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵیدا ڕوبه‌ڕوویبوونه‌ته‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ى كه بۆته هه‌ڕه‌شه و كێشه‌یه‌كى درێژ خایه‌ن بۆ ئاشتى وڵات و ئابورى یه‌كه‌ى شه‌كه‌ت كردووه و بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنێكى سه‌رتاپاگیرو بینینى ڕۆڵگێڕانێكى كاریگه‌ر تر له‌ناوچه‌كه به‌ئامانجى زیندوكردنه‌وه‌ى خه‌ونى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى. له ساڵانى ڕابوردودا و به‌تایبه‌ت له بیست و سی یه‌كانى سه‌ده‌ى پێشوو، حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى توركیا زۆرێك له‌ڕاپه‌ڕینه چه‌كدارانه‌ى كورده‌كانیان سه‌ركوت كردووه و نكوڵیان له‌وه كردووه كه كێشه‌یه‌ك هه‌بێت به‌ناوى كورده‌وه، سیاسه‌تى نكوڵیكردن و په‌راوێزخستن و له‌ناوبردنیان دژ به‌كوردیان پیاده‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنى هه‌ر ڕاپه‌ڕینێكدا، كورده‌كان زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بوون به پرسه‌كه‌یانه‌وه‌و تواناى خۆیان زیاتر ئه‌سه‌لماند له‌دووباره خۆڕێكخستنه‌وه‌داو خۆیان ته‌یار ئه‌كرد بۆ خولێكى نوێ له شۆڕش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مافه‌ى كه لێى بێبه‌ش كراون، ئه‌و مافه‌ى كه‌ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نه‌یه‌ت به دوور ئه‌زانرێت كورد هیچ ئاماده‌یییه‌كى تێدا بێت ده‌ست به‌ردارى چه‌كه‌كه‌ى بێت و له پێگه‌كانى خۆى له‌سه‌ر چیاكان بێته خواره‌وه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه پرسی كورد ڕه‌هه‌ندێكى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرتووه له‌م ساڵانه‌ى دواییدا.
توركیا و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
تا ساڵى 2008 توركیا دژایه‌تى هه‌رجۆره باسێك بوو كه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ربه‌خۆییه‌وه هه‌بووبێت بۆ هه‌رێمى كوردستان و ته‌نها له ڕێگه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه ئاماده‌ى په‌یوه‌ندی دروست كردن بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا. بونى هه‌رێمى كوردستان و كه‌مینه‌یه‌كى به‌رچاو له‌كورد له‌توركیاو جموجوڵه‌كانى پارتى كرێكارانى كودستان له‌م چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ى پێشودا یه‌كێك بووه له پرسه سیاسی و ئاسایشه‌كانى توركیا و هه‌میشه كاریگه‌رى هه‌بووه له سه‌ر سیاسه‌تى ده‌ره‌كى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته‌ى كه كوردیان هه‌یه واته ئێران و عێراق و سوریا. پرسی كورد له توركیا په‌یوه‌ست بووه به یه‌كپارچه‌یی خاكى توركیا و چاره‌سه‌ركردنیشی یه‌كێك بووه له كاره له پێشترینه‌كان.
سیاسه‌تى توركیا و ئه‌و سێ وڵاته‌ى كه خاوه‌نى كورد بون تا ڕوخاندنى ڕژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن یه‌ك جۆره سیاسه‌ت بووه، به‌ڵام هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و چه‌سپاندنی پڕۆژه‌ی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستوری عیراقدا، هه‌لومه‌رجه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى دیكه گۆڕى. له‌لایه‌ك به‌هێزبونى كورد‌و شیعه‌كان و لاوازبونى سونه‌كان كه توركیا پشتیوانی لێ ئه‌كردن و له‌لایه‌كى دیكه‌وه هاتنه سه‌ركارى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان له‌ساڵى 2002 بووه‌هۆى دروستكردنى گۆڕان له سیاسه‌تى ده‌ره‌كى توركیادا. له‌ڕاستیدا ئه‌و گۆڕانه‌ش كه به‌سه‌ر دیدى توركه‌كاندا هات له‌مه‌ڕ پرسی كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى توركیا به‌هۆى هاتنه سه‌ركارى پارتى داد و گه‌شه پێدانه‌وه دروست بوو.
دواى ڕوخانى ڕژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن له ساڵى 2003، سیاسه‌تى توركیا له عێراق كورت ده‌بۆوه له‌به‌هێزكردنى توركه‌مه‌نه‌كان، ڕێگرىكردن له‌ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن كوردی عێراقه‌وه‌و دواجار به‌هێز كردنى سونه‌كانى عێراق. توركیا پێى وابوو كه به‌به‌شدارى نه‌كردن له‌داگیركردنى عێراق و هاوكارى نه‌كردنى ئه‌مه‌ریكا، گه‌مه‌ى هێزى له‌و وڵاته دۆڕاندوه‌و به هاتنه سه‌ر كارى شیعه‌كانیش هه‌ژمونى ئێران له‌عێراقدا زیادتر بووه‌و دروستكردنى هه‌رێمێكیش له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه بۆته هۆى جوڵاندنى كورده‌كانى توركیا و به‌هێز كردنى پارتى كرێكارانى كوردستان .
توركیا تا ساڵى 2005 ئاماده‌ییه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بوو له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له‌م ساڵه به‌دواوه وه‌به‌رهێنه‌ره توركه‌كان ڕژانه هه‌رێمى كوردستانه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه ئێستا زۆرترین سه‌رمایه‌گوزارى له‌هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیا توركه‌كانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت. دواى باشتربونى په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌كان، په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانیش چونه قۆناغێكی دیكه‌وه. سه‌ردانى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ له ساڵى 2009 بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ره‌تایه‌كى نوێ داده‌نرێت له په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانى هه‌ردولادا. هه‌ر دواى ئه‌م سه‌ردانه كونسوڵگه‌رى توركه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه. لێره‌دا به‌كورتى ئامانجه‌كانى نزیك بونه‌وه‌ى توركیا له هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌خه‌ینه ڕوو:
1. ئامانجى ئابورى و پرسی وزه: گرنگترین هۆكار كه ڕۆڵێكى زۆرى هه‌بوو له‌باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كان، پرسی وزه بوو. به‌و پێیه‌ى كه ئابورى ڕوو له‌گه‌شه‌ى توركیا پێویستى یه‌كى زۆرى به وزه هه‌بوو، سیاسه‌تمه‌دارانى توركیا هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كى نزیك له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن كه خاوه‌ن ئه‌مبارێكى مه‌زنى وزه‌یه. ئه‌وه‌ى كه زیاتر توركیاى به‌ره‌و نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان هێنا، قوتاربون بوو به‌گرێدراوى به‌نه‌وت و گازى ئێران و ڕوسیاوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه توركیا سودێكى زۆر وه‌رئه‌گرێت له ڕێگه دان به تێپه‌ڕین و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه جیهانیه‌كان، (به پێى ئاماره نافه‌رمیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 40 ملیارد به‌رمیل نه‌وت بونى هه‌یه). ئه‌م پرسه‌ش واته پرسی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه بۆیه مه‌نتقیه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و پارتی له‌م قۆناغه‌دا گرێدراوی ئه‌و به‌رژوه‌ندییه ئابوورییه بێت، به‌تایبه‌ت دۆخه‌كه گه‌یشتۆته هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت كه توركیا و پارتی له‌هه‌رێم بزوێنه‌ری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن.
2. لاوازكردنى ده‌وڵه‌تى مالكی: حكومه‌ته‌كه‌ى نورى مالكى له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌تێكى ناوه‌ندگه‌را دروست بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه پرسه‌كانى ئاسایش، سیاسیه‌ت و ئابورى به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تى ناوه‌ندا بێت. به‌پێى بۆچونى مالكى، فیدڕالیزم ئه‌بێته هۆى ناسه‌قامگیری، لاوازى و دابه‌شكردنى عێراق، له‌به‌رامبه‌ردا كورد‌و سونه‌كان له‌و دۆخه ناڕازین و ئه‌یانه‌وێت لاوزاى بكه‌ن. له‌م ململانێیه‌شدا توركیا پشتیوانى له سونه‌كان ئه‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناڕازیه له به‌هێز بونى شیعه‌كانى عێراق. هه‌روه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستانیش دژی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك ئیمتیازاتی ئابووری له‌هه‌رێم راسته‌وخۆ بكه‌وێته ژێر ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه، ئه‌مه‌ش قه‌یرانی هه‌رێم به‌غدای دروستكردووه كه توركیای دادوگه‌شه‌پێدان له‌م دۆخه‌دا دژی سیاسیه‌تی مالكیه به‌هه‌رجۆرێك بێت، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا مه‌سه‌له‌كه پشتوانی كورد نییه هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به ململانێ و هه‌ژمونی شیعه‌و سوننه‌وه هه‌یه.
3. چاره‌سه‌كردنى پرسی كورد له‌توركیا له ڕێگه‌ى دروست كردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان: پێشتر توركیا پێى وابوو كه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسی كورد به‌تاران و ئه‌نقه‌ره‌و به‌غداد دا تێ ئه‌په‌ڕێت. به‌ڵام له‌حاڵى حازردا هاتۆته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ى كه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسی كورد به‌ئه‌نقه‌ره‌و هه‌ولێرو واشنتۆندا تێ ئه‌په‌ڕێت. ئه‌مڕۆكه توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت سود له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسی كورد له‌ناوخۆی وڵاتیدا به‌تایبه‌ت ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێگ بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكردوه كه هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگی تێدا هه‌بووه‌و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی رابردوودا سودێكی زۆری به ئه‌زمون و ده‌سه‌ڵاتی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان كردووه.
4. ڕێگریكردن له‌هه‌ژمونى ئێران : دوو وڵاتى به‌هێزى ناوچه‌كه واته توركیا و ئێران له سوریا و عێراق زۆر به توندى ڕكابه‌رى یه‌كدى ئه‌كه‌ن. دواى روخانی به‌عس له‌عیراق ، ئێران به ته‌واوه‌تى خزیوه‌ته ناو نێوه‌نده‌كانى بڕیار له عێراق و له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانیه‌كانی عیراقیشدا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ردا توركیا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه كار ده‌كات به‌ئامانجى لاواز كردنى هه‌ژمونى ئێران له‌عێراقدا.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چی ئه‌وێت له توركیا؟
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌یه‌وێت له ڕێى ڕه‌خساندنى زه‌مینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئه‌م خاڵانه به‌ده‌ست بهێنێت :
أ. بون به هێزى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان.
ب. ئاماده‌بونى وه‌ك به‌دیلێك بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان له‌باكورى كوردستان.
ج. ئاماده‌بونى وه‌ك به‌دیلێك بۆ پارتى یه‌كێتى دیمو‌كراتى له‌ڕۆژئاواى كوردستان.
د. نزیكبونه‌وه له به‌ره‌ى ڕۆژئاوا و وڵاتانى كه‌نداو له دژى ئێران و سوریا.
ه. كاركردن بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردی به پشت به‌ستن به پرسی وزه.
ئێران ، وه‌ك هێزێكى بێ ڕكابه‌ر له ناوچه‌كه
ڕوخاندنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حسێن له‌ساڵى (2003) له‌ڕێگه‌ى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه هه‌لێكى ڕه‌خساند بۆ ته‌واوى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانى عێراق تا به‌شدارى بكه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا. به‌وپێیه‌ش كه زیاتر له‌نیوه‌ى دانیشوانى عێراق شیعه‌كان پێكى ئه‌هێنن، شیعه‌كان پشكى شێریان به‌ركه‌وت له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا، ئه‌م كاره‌ش ده‌رفه‌تى له‌به‌رامبه‌ر ته‌نها ده‌وڵه‌تى شیعه له جیهاندا كه ئێرانه ڕه‌خساند تا ڕۆڵى سه‌ره‌كی ببینێت له‌ناو عێراق دا .
ئێران ستراتیژیه‌تێكى گه‌وره‌ى هه‌یه به‌رامبه‌ر به عێراق كه په‌یوه‌ندى داره به (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی)ى ئێرانه‌وه. ئامانجى سه‌ره‌كی ئه‌م ستراتیژییه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه كه چیدی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نه‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشى ئێران نه له‌ئێستاو نه له‌داهاتوودا، ئه‌مه له لایه‌ك، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئێران له‌وه زیاتر ده‌ڕوات و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات له‌ڕێگه‌ى شیعه‌كانى عێراقه‌وه ته‌رازوى هێز له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا بگۆڕێت به‌لاى خۆی دا.
داگیركردنى عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كاریگه‌رى یه‌ك قووڵى له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه به‌گشتى و ئێران به‌تایبه‌تى به‌جێهێشت، ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ى كه به هیچ جۆرێك نه‌یتوانى ئامانجه‌كانى خۆی بێنێته دی كه كورت ده‌بۆوه له بنه‌بڕكردنى تیرۆر و نه‌هێشتنى چه‌كى كۆمه‌ڵ كوژ و دووباره گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیری سیاسی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند ترین ناوچه‌ى جیهان به ووزه. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م پڕۆسه سه‌ربازییه ئامانجه‌كانى خۆى نه‌پێكا و عێراقى به‌ره‌و شه‌ڕى ناوخۆ و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه برد و ئێرانیشی كرده به‌هێزترین ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه‌دا.
ئێران و پارتى كرێكارانى كوردستان
ئه‌وه‌ى كه دوباره پارتى كرێكاران و ئێرانى به‌یه‌ك گه‌یانده‌وه سوریا بوو. سوریا خاڵى به‌هێزى به‌یه‌ك گه‌یشتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و پارتى كرێكارانى كوردستان بوو. سوریا گرنگترین هاوپه‌یمانى ستراتیژی كۆمارى ئیسلامى ئێرانه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌م هاوپه‌یمانێتى یه كارتێكى فشارى زۆر به‌هێزه به‌ده‌ست ئێرانه‌وه و به‌كار ده‌هێنرێت له‌به‌رامبه‌ر هێزه ڕۆژئاواییه‌كان به‌تایبه‌ت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا. سوریا گرنگترین دارده‌ستى ناوچه‌یی تارانه و ڕوخانى ئه‌سه‌دیش هۆكار ئه‌بێت بۆ تێكدانى ڕیزبه‌ندى سیاسه‌تى كاركته‌ره‌كانى ئێران له ناوچه‌كه‌دا كه حزب الله و حه‌ماسن.
دواى دروستبونى نائارامیه‌كان له سوریا، به هاوئاهه‌نگى ئێران له‌گه‌ڵ سوریا، ڕێگه بۆ پارتى یه‌كیـَتى دیموكراتی سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان خۆشكرا كه كۆنتڕۆڵى ناوچه كوردیه‌كان بكات به‌بێ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د تا هه‌رێمێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ له كوردستانى ڕۆژئاوا دروست بكات و له لایه‌ك فشارى زیادتر بخاته سه‌ر توركیا و له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ڕێگرى بكات له بڵاوبونه‌وه‌ى شه‌پۆلى توندڕه‌وى ڕێكخراوه‌كانى سه‌ر به ئه‌لقاعیده له شاره كوردیه‌كاندا. ئێران له ڕێگه‌ى په‌یوندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌یه‌وێت ئه‌م خاڵانه‌ى به‌ده‌ست بهێنێت :
أ. دروست كردنى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا له هه‌ر كاتێكدا كه بیه‌وێت.
ب. به هێز كردنى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له سوریا به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ.
ج. شه‌ڕى ته‌كفیریه‌كان له سوریا.
د. ڕاگرتنى چالاكى پارتى ژیانى ئازاد له ڕژهه‌ڵاتى كوردستان.
ه. بانگهێشتكردنى پارته كوردییه‌كانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به كۆمارى ئیسلامى ئێران.
و. فشارخستنه سه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه نزیك و هاوپه‌یمانی توركیا‌و دژایه‌تی په‌یه‌ده ده‌كات له رۆژئاوا.
پارتى كرێكارانى كوردستان چی ئه‌وێت له ئێران؟
پارتى كرێكارانى كوردستانیش ئه‌یه‌وێت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه له ڕێگه‌ى ئێرانه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت :
أ. چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و هاوكارى سه‌ربازى.
ب. دروست كردنى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژئاواى كوردستان.
ج. ڕێگه دان به مانه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانى پارتى ژیانى ئازاد له‌سه‌ر سنوره‌كان.
ده‌ره‌نجام
ڕه‌نگه پشت به‌ستن به‌وڵاتانى داگیركه‌ری كوردستان گه‌مه‌یه‌كى ناچاری بێت كه جوڵانه‌وه‌ى ڕزگارى خوازى كوردی به درێژایی مێژو پشتى پێ به‌ستوه بۆ به‌ره‌و پێشبردن و چاره‌سه‌ر كردنى پرسه‌كه‌ى. ئه‌م پشت پێ به‌ستنه تا ئه‌و كاته ڕه‌وایه كه له‌سه‌ر لێدان و كۆتایی پێ هێنانى پارتێكی دیكه‌ى كوردی ته‌واو نه‌بێت. ئه‌وه‌ش كه لێره‌دا گرنگه بوترێت ئه‌وه‌یه كه چۆن كورد بتوانێت به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی جێبكاته‌وه له‌نێوان پرۆژه‌ی دوو زلهێزى ناوچه‌كه كه توركیا و ئێرانه، هه‌میشه‌و له هه‌رقۆناغێكدا بوبێت یه‌كێك بنه‌ما جێگیره‌كانیان له‌سیاسه‌تدا بریتی بووه له چۆنێتی كاركردن بۆ لێدان و سه‌ركوتكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی كوردی كه گوزارشت بوبێت له‌خواست و مافه‌كانی گه‌لی كورد.
سه‌رچاوه‌كان:
1. به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران له سوریا .
2. دیدار بارزانی – اردوغان و رقابت شدید در کردستان سوریه : روزنامه عصر ایران .
3. به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح : ڕۆڵى ئێران له ناو عێراق له دواى ساڵى 2003 ه‌وه.
4. محمود کریمی: مرکز بین¬المللی مگالعات صلح – IPSC
5. خورشید دلی : پرسی كورد له توركیا و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه.
سەرچاوە / میلەت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە