كۆسره‌ت ره‌سول هێزێكی گه‌وره بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال‌و زومار كۆده‌كاته‌وه .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی هێزێكی چه‌ند هه‌زاری پێشمه‌رگه كۆده‌كاته‌وه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌نیازن هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌نگال‌و زومار.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌كۆسره‌ت ره‌سول به‌شارپرێسی راگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له‌و هێزه له‌شاری سلێمانییه‌وه براون‌و ئه‌وانی تریش له‌هه‌ولێر كۆكراونه‌ته‌وه‌و وتی “زۆربه‌یان له‌پێشمه‌رگه به‌ئه‌زموونه‌كانی یه‌كێتین”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی كرده‌وه پێشوه‌خته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) كراوه له‌رۆژئاوای كوردستان‌و هێرشه‌كه له‌چه‌ند قۆڵێكی جیاوازه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت‌و پلانیانه جگه له‌شه‌نگال‌و زومار چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ژماره‌ی هێزه‌كه‌و جۆری چه‌كه‌كان‌و كاتی هێرشه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی به‌شارپرێس وت كه هێزه‌كه به‌نیازن هێرشی بكه‌نه سه‌ر، به‌ڵام شارپرێس ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لای خۆی پاراستووه.
له‌لای خۆیه‌وه هه‌رێم كه‌مال ئاغا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری بادینانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نیازی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی بۆ شارپرێس پشتڕاستكرده‌وه‌و وتی “پێشمه‌رگه وره‌ی به‌رزه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌واڵی خۆش ده‌بیستن‌و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه به‌ته‌له‌عفه‌ریشه‌وه له‌ده‌ست داعش پاكده‌كرێنه‌وه”.
له‌باره‌ی هۆكاری شكستی پێشمه‌رگه له‌شه‌نگال‌و زومار، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتی “سه‌ره‌تا غافڵگیربووین، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و ناوچه‌كان له‌ده‌ست پێشمه‌رگه سه‌ندران، ئێستاش خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و ده‌وروبه‌ره ئاواره بوون”.
شارپرێس زانیوێتی به‌هه‌زاران كه‌س له‌هاوڵاتیانی شه‌نگال‌و زومار بۆ چیاكانی ده‌وروبه‌ری شه‌نگال هه‌ڵهاتوون‌و چاوه‌ڕێن پێشمه‌رگه خاكه‌كه‌یان كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە