دکتۆرسالار باسیره : كۆمێنتی من بۆ پرسیار‌و سه‌ره‌نجه‌كان بۆ بابه‌تی ـ ئایا ئیسلامی سیاسی ئالته‌رناتیڤه بۆ سیسته‌مێكی سیاسی نوێ ؟ .
ئه‌م وهلامهم زۆرتر له كۆمێنتی بهڕێزێكهوه هاتوه به ناوی ( میری كوردان ) له ئه‌نجامی نوسینێكی به‌نده له‌سه‌ر تۆڕی فه‌یس بووك ..
دیاره كه‌سانێك هه‌ن حه‌ز به ناوی میرو پاشا‌و شێخی كوردان ، یان میرو ئه‌میری ئیسلام بكه‌ن ، به‌لام وهلامهكهم لێره‌دا بۆ سه‌رجه‌م خوێنهرانهو ببێته جێگای بیروڕاگۆڕینهوهیهكی گشتی . به‌رێز میری كوردان به ئایه‌تێك وه‌لامم داده‌ته‌وه … به‌لام بڕوانهجیاوازی هه‌یه له نێو دروشم و كرداردا ، هیچ ده‌ستوری ده‌وله‌تێك نیه به‌خۆی نه‌لێت ئاشتیخوازم و باس له ئاشتی و مافی مرۆڤ نه‌كات به‌لام په‌یڕه‌ویشی ناكات… به‌لام وه‌ك به‌رێزێك له كۆمێنت نوسه‌ره‌كان نوسیویه‌تی سوره‌تی التوبهشمان (29) بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه كه باس له كۆیلایه‌تی مرۆڤه‌كان ئه‌كات ، هه‌روه‌ها تكایه باسێك له ئایه‌تی ئه‌نفالیش بكه ، له میژووی كۆن و ئه‌وه‌ی نوێش له ئه‌نفالكردنی كوردیشدا. هه‌روه‌ها ئه‌و ئایه‌تانه‌ش كه باس له بێرێزی ده‌كات به‌رامبه‌ر به ژن ، له وه‌ره‌سه‌دا نیو به‌شی پیاوی به‌رده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ك ئه‌م ئینسان نه‌بێت ، پیاوێك بۆی هه‌بێت 4 ژن بهێنێت و ژن لێره‌دا وه‌ك ئامراز‌و شمه‌كێك بۆ له‌زه‌تی سێكسی پیاو ، هه‌ر له به‌هه‌شتیشدا 72 حۆری ئه‌درێ به پیاو ، له‌وێش ئافره‌ت هه‌ر ئۆبجهكتی له‌زه‌ت و هه‌وه‌سی پیاوه ، پێغه‌مبه‌ره‌كانیش هه‌موییان هه‌ر پیاو بوون … ( كاتی ئه‌وه هاتوه كه قورئان هه‌موار بكرێته‌وه ) .
له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاستی و ئه‌زمونه مێژوییه‌كان لێره‌دا ده‌لێم ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتوه قورئان هه‌موار بكرێته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ئینجیلیشدا كراوه چونكه زۆرێك شتی تێدان له‌گه‌ل مافه‌كانی مرۆڤ و هوشیاری كۆمه‌لایه‌تی و پێشكه‌وتنی سه‌رده‌م گونجاو نین. ( ئیسلام و ڕۆژئارا ) ئه‌وه عهلمانیهكانن رێز له ئاینه‌كان و له ئازادی ئاین و ئاینزا ئه‌گرن. هه‌روه‌ها له مه‌سه‌له‌ی هێرش كردنتان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا من لێره‌دا باس له سیاسیه‌تی خراپی ده‌ره‌وه‌یان ناكه‌م ، به‌لام هه‌رچی تۆ ، ئێوه‌ی به‌رێز به‌كاری ده‌هێنن هی ئه‌وروپاو ڕۆژئاوایه به موكهبهرهی مزگه‌وته‌كانیشه‌وه ، به‌م فه‌یس بووكه‌ی به‌رده‌ستیشتان ، فكری حیزب و ئۆپۆزیسیۆن و په‌رله‌مان و دیموكراسیه‌ت… هتد .
هه‌مووی به‌رهه‌می ڕۆژئاوایه ، له ڕۆژئاوا به به‌راورد به ئیسلامیه سیاسیه‌كان به‌لی دیموكراسیه‌ت هه‌یه ، هه‌ر ئیسلامیه‌كانن به لێشاو له‌و ده‌وله‌تانه‌ی ڕۆژئاوا داوای په‌ناهه‌نده‌یی ده‌كه‌ن و مافیشیان دراوه‌تێ و دونیایه‌ك مزگه‌وتیشیان تێدا هه‌یه … 1700 ساله ئیسلام هه‌یه ، دونیایه‌ك ده‌وله‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌ن به‌لام مرۆڤه‌كان تێیاندا چه‌وساوه‌و بی مافن ، سیسته‌مه‌كانیان دیكتاتۆرن ،، كه‌واته ئه‌م ئاینه ده‌بێت خه‌له‌لی تێدا هه‌بێت و جێگای ئه‌وه نیه ببێته ئالتهرناتیڤێك بۆ سیسهتهمێكی دیموكراسی ئه‌قلانی ته‌ندروست … جگه له‌وه ئیسلام له بنه‌ڕه‌تدا ئاینی كورد نیه ، به‌لكو ئاینی عه‌ره‌به‌و عه‌ره‌ب عه‌ره‌بچێتی پێوه كردوه‌و له رێگای فتوحاته ئیسلامیه خوێناویهكانیهوهو به حوكمی شمشێر ئه‌م ئاینه‌ی به‌سه‌ر زۆرێك له گه‌لاندا فه‌رز كردوه به كوردیشه‌وه . ئه‌و شه‌ڕو ناكۆكیانه‌ی نێوان ئیسلام و مه‌زهه‌به‌كانی بۆ هێنانه‌دی ئامانجی سیاسی بووه ، ئه‌ویش گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لاتی سیاسی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاینی ئیسلام بووه ، كه‌واته ئیسلامیش ئاڕاسته‌یه‌كی حیزبی هه‌یه‌و شه‌ڕی ده‌سه‌لات ئه‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به مه‌شاعیری ئاینی موسلمانان هه‌یه… ( من دژی هه‌ستی ئاینی موسولمانان نیم ) من دژی هه‌ستی ئاینی موسولمانان نیم و رێزیشی لێده‌گرم ئه‌گه‌ر ددانیشی پێدا نه‌نێم …
میری كوردان پرسیار ده‌كات و ده‌لێت ( له جیاتی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی؟ تۆ مه‌به‌ستته وه‌ك ئه‌وروپا بین پیاو پیاو ماره بكات .. ) . هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ل ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌دا نیم به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی له‌و ولاتانه‌ی لای خۆمان شه‌ڕوال پیسی هه‌یه ئه‌وه‌نده له ڕۆژئاوادا نیه ، ئه‌وه‌ی ڕۆئاوا دیاره ئه‌وه‌ی لای خۆمان شاراوه‌یه ، پیاوی موسولمان بۆی هه‌یه به ناوی شه‌ریعه‌وه سواری چوار ژن ببێت ، له به‌ناو به‌هه‌شت سواری 72 حۆری ببێت ، ئاینی ئیسلام ئاینێكی پیاو سالاریه .. له سعودیه كه گۆڕی پێغه‌مبه‌ری موسولمانانی لێیه ژن بۆی نیه مۆله‌تی شۆفێری هه‌بێت ، به سه‌دان ملیارد دۆلار له حه‌ج وه‌رئه‌گرن و شێخ و ئه‌میره‌كان ئه‌یخۆن ، به باوه‌ش لێیان دێنه ئه‌وروپا بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی ، به‌لام زۆرێكتان بۆ هه‌موو دیاره قێزه‌ونه‌كان به پێشیلكردنی مافی مرۆڤیشه‌وه ده‌لێن نا ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه به‌لام هه‌میشه‌و به‌رده‌وام و له‌نێو هه‌موو كۆمه‌لگا ئیسلامیه‌كان دوباره ده‌بنه‌وه ، شێعه وه‌ك یه‌كێك له مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلام نیكاح تێیدا هیچیتر نیه له قه‌حبه‌خانه… ئیخوانه‌كان له میسر له یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیاندا په‌ڕله‌مانیان كرده مزگه‌وت و به‌رمال داخستن و قورئان خوێندن تێیداو كه‌وتنه به ئیسلام كردنی كۆمه‌لگای میسری .
ئاین ته‌نیا سه‌رچاوه نیه بۆ مۆرال ( ئه‌خلاق ) ،، من ده‌توانم كه‌سێكی دیندار نه‌بم به‌لام له دیندارێك زۆرتر ڕه‌چاوی ئه‌خلاق ( مۆره‌ل) بكه‌م … ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق و شتی كۆمه‌لایه‌تی جوانه‌وه هه‌یه له دینه‌كه‌تدا وه‌ری بگره ، هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی كۆمه‌لێك له‌داب و نه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تین پێش دروستبوونی ئیسلامیش و شتی به‌سودیشی تێدا هه‌ن و ده‌كرێ په‌یڕه‌ویش بكرێن دوور له نه‌ریته‌كانی ئاینه‌وه .. هه‌رگیز نابێت ده‌وله‌ت و سیسته‌مه‌كه‌مان ببێته سیسته‌مێكی ئیسلامی سیاسی چونكه ئه‌و كاته جێگای ملیۆنان مرۆڤی تری تێدا نابێته‌وه‌و به‌ندو ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌زمونه تاله مێژوییه‌كانه‌وه به‌دی ده‌كرێ … له ئه‌وروپا ڕۆژگارێك ئاینی مه‌سیحی قه‌تل و عامی كردوه ، ته‌نانه‌ت له نێوان خۆشیاندا ، كه‌نیسه ده‌سه‌لات و دیكتاتۆر بوه‌و باجی سه‌ندوه ، به‌لام ئه‌مڕۆكه كۆمه‌لگایه‌كی تری مه‌ده‌نی و عه‌لمانی و دیموكراسییان دروستكردوه‌و ئه‌قلانی بیرده‌كه‌نه‌وه‌و ئاین چیتر به ته‌قدیس نه‌كراوه ، ئاین تێیدا ماوه به‌لام ته‌نك بۆته‌وه ، كه‌نیسه‌ی نوێ دروست ناكرێت ، چونكه كۆمهلگاو هوشیاری كۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌و پێش ڕۆیشتوه ، ته‌كنه‌لۆژیاو مه‌عریفه پێشكه‌وتوه ، خه‌لكیی چیتر پێویستی به ئاین كه‌متر بۆته‌وه ، مرۆڤ پیویستی به یه‌كتر كه‌م بۆته‌وه چونكه یاسا هه‌موو شتێكی رێكخستوه بۆ مۆرالی مرۆڤه‌كانیش ، به‌لام رێز له ئاینیش گیراوه ، ئاین ته‌نیا له ولاته دواكه‌وتوه‌كان به‌تینه ..
( كۆمه‌لگا پێویستی به سیسته‌م و ده‌ستورێكی ئه‌قلانی و دیموكراسی هه‌یه ) ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگا پێویستی پێیه‌تی سیسته‌م و ده‌ستورێكی ته‌ندروست و ئه‌قلانیه كه تێیدا جێگای سه‌رجه‌م چین و توێژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به ئاین و كه‌لتور و فكر‌و ئهتنیكه جیاوازه‌كانه‌وه ببێته‌وه. لایه‌نێك ته‌نها كاتێك ده‌توانێت تاكڕه‌وانه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وله‌ت بكات كه ببێته دیكتاتۆرێكی موتله‌ق . له سه‌رجه‌م رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ژاریی ئایدیۆلۆژیا هه‌یه ، ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و كۆمۆنیزم و ئیسلامی سیاسیش كه هیچیان سه‌ركه‌وتو نه‌بوون هه‌موو ده‌سه‌لات و سیسته‌می تۆتالیتێرن ( ده‌سه‌لاتی شمولین) ، هێزه دیموكراته‌كانیش هێشتا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون له‌م پرۆسه‌یه‌دا… هه‌ربۆیه په‌رینه‌وه بۆ سیسته‌مێكی دیموكراتی مه‌ده‌نی عه‌لمانی هێشتا كار‌و پڕۆسه‌یه‌كی ئاسان نیه‌و كاتی ده‌وێت ، به‌لام هوشیاری و خه‌باتیشی ده‌وێت به تایبه‌ت بۆ لایه‌نه عه‌لمانی و دیموكراته‌كان بۆته ئه‌ركێكی پێویست و گرنگ.
( ئاین و په‌روه‌رده‌ی خێزان ) به‌رێزان / كه‌سێك ده‌بێته موسولمان ، یان مه‌سیحی ، یان یه‌هودی به پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌ی خێزانه ، له كاریگه‌ریی كۆمهلگاو خزم و بیئهكهیهوه هاتوه ، ئه‌گه‌ر له نێو كۆمه‌لگایه‌كی مه‌سیحی بێیته دونیاوه ده‌بیته مه‌سیحی ، له خێزانێكی یه‌هودی بێیته دونیاوه ده‌بیته جوله‌كه ، به‌لام گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه مرۆڤ بابه‌تیانه‌و زانستیانه‌و فكریانه ململانێ له‌گه‌ل ئه‌و بیروڕاو ئایدیا‌و ئایدۆلۆژیایه بكات كه ڕۆژانێك ئه‌می كردوه به‌وه‌ی كه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر كاك میری كوردان و هاوشێوه‌كانی خه‌لكی ولاتێكی مه‌سیحی بونایه له‌وانه‌یه هه‌تا ئێسته‌ی ته‌مه‌نیان یه‌كی دوو هه‌زار به‌رازیان خواردبێت و له‌وانه‌یه به حوكمی ئه‌و واقعی ژیانه دوژمنی ئیسلامیش بونایه. له كۆتایداو لێره‌دا به‌شێكی كۆمێنته‌كه‌ی به‌رێز خۆشه‌وی كه‌مال محمد داده‌نێم بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له باسه‌كه ، ئه‌وه‌ی كه به‌رێز میری كوردان و هاوشێوه‌كانی له كۆمێنته‌كانیاندا نه‌یانویستوه خۆیان له قه‌ره‌ی بده‌ن : کێشەکە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە ئەو باسایانەی جەنابت باسی دەیکەیت ،، ئەو بەدڕەوشتیە لە وولاتانی ئیسلامی‌دا هەیە و بە شێوەیەکی بەربڵاۆ هەیە، بەڵام جەنابت ئەمیان نادیدە دەگریت .
ئاینی ئیسلام تەنها ئاین نییە کە ئەم کردەوانە بە خراپ دادەنێت. هەر ئەوەی جەنابت باس لە پەرستنی خاچ دەکەیت لە ناشرین کردنی مەسێحیەکان، ئەوانیش خوا دەپەرستن و ئەوانیش هەر باوەریان بە یەک خوا هەیە. بەڵام ئەم جۆرە چەواشەکاریە پیشەی ئێوەو هاۆبیرەکانتانە. من بۆ خۆم دژی هەموو جۆرە چەوسانەوەیەکی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوەم. بەمەش من دژی چەوساندنەوەم لە ئەوروپا و لە ئەمریکاش كه تۆ ئامازهت بیداوهو بەباشی نازانم کە ئەوان دەستیان هەبووە لە بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی ژمارەیەکی زۆر لە گەڵان لە جیهاندا. بەڵام هەمان ئەم کارە واتە بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەڵانی بە ناوی ئیسلامەوەو لە میانەی بڵاوکردنەوەی ئیسلامدا ئەنجام دراوە. لەو زەمانەدا نەک تەنها سەروەت و سامان بەڵکۆ دەستی کاریش و ژن و کچانی گەڵانی نا موسڵمانیش بە کەنیزە ، بە بەردە بە کوێلە دەستگیر کراون و ڕاپێج کراون بۆ دورگەی عەرەب . برسەکە ئەوەیە جەنابت چۆن دەڕوانیتە کێشەی غەنیمەی جەنگ کە له ئایەتەکانی قورئاندا هاتووە. ئایا ئەمە هێشتنەوەی کویلایەتی نییە ؟؟؟ جەنابتان دەتانەوێت مرۆڤ لە کۆیەلایەتیەکەوە بەرەو کۆیەلایەتیکی خراپتر ببەن ، مەبەستانە مێژوو بەرەو دواوە بەرن .